Blog About WOLA


8ی مارس

3/5/2013

بانگه‌وازیك له‌ گروپی ژیانه‌وه‌
گروپی ژیان كە پێك دێت لە چەندین ڕێكخراوو كەسایەتی و  دەزگای ڕاگەیاندن  لە هەوڵدایە بۆ  بەرز ڕاگرتنی ڕۆژی  8 مارس و ئەنجامدانی چەند چالاكیەك بە پشتوانی و بەشداری هاولاَتیان و چین و توێژە جیاوازەكان ، ئێمە ئەم بۆنەیە بە دەرفەتێك ئەزانین بۆ تیشك خستنە سەر سروشتی ژیانی ژنان و كچانی هەریمی كوردوستان و پرس و مافەكانیان ، هەمان كات داخوازیمان هەیە بۆ پەرەپێدانی گوزەرانی ژن و جەختكردنەوە لە مافەكانیان و ئەم داخوازیانە بە چەند شێوەیەك ئاراستە ئەكرێن ..
داواكارین لە سەرجەم ژنان و كچان و پیاوانی ئازادیخواز و كەناڵەكانی راگەیاندن و قوتابخانەو زانكۆو پەیمانگاكان و فەرمانگە حكومی و ناحكومیەكان  و پارتە سیاسیە پێشكەوتوخوازەكان و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵی مەدەنی كە پشتوانمان بن بۆ ئەنجامدانی ئەم چالاكیانە :
یەكەم : لە ڕۆژی 8-3-2013  هەینی كات 3 پاش نیوەڕۆ خۆپیشاندانێك لە جادەی سەهۆڵەكە بەرامبەر تەلاری سالم بۆ بەردەم نوسنینگەی پەرلەمان ئەنجام ئەدرێت و هەر لایەن و  هاولاَتیەك  ئازادە لە نوسینی داواكاریەك و لافیتەو نوسراوی تایبەت بە داخوازی مافەكانی ژنان .
دووەم :  ئاراستەكردنی یاداشت و داواكاریەكانی گروپی ژیان بۆ سەرجەم لایەنەكان داواكارین هاوكارمان بن لە بلاَوكردنەوەو بەدواداچونی جێبەجێكردنیدا هەر لە وێوە بەڕی دەكەوین بۆ قاوەخانەی كلتووری.
سێیەم : سازدانی مایكێكی كراوەو شەونوخونیەكی تایبەت بە پرس و مافەكانی ژنان لە ئێوارەی 8 مارس  ، قاوەخانەی كەلتوری ، هەر لەم ئیوارەیەدا چەند چالاكیەكی هونەری پیشكەش دەكریت.
بۆ پەیوەندی بە گروپی ژیان و زانیاری زیاتر لەبارەی ئەم چالاكیانە :
ژمارە تەلەفونی گروپی ژیان : ٠٧٧١٨٨٣٨٥٠٨
ئیمەیلی گروپی ژیان : zhyangrop@gmail.com
گروپی ژیان   
 مارس ٢٠١3




Email: wola_org@yahoo.com
Sulaimaniyah main office, Tel: 00964770059996900964- 7700599969
Adress: Iraq- Kurdistan, Sulaimaniyah, Bakhtyary Qur, Hakary113, St 34 . Bulding num 21,
Women’s Legal Assistance copyright 2012 All Rights Reserved
created by Avesta Group Information Technology and Consultancy
سه‌ره‌تا هه‌واڵ و چالاکی مافی ژن هاوبه‌شه‌کان یاساکان پڕۆژه لینک