ئه‌مرۆ 16 ى نیسانى 2019 سه‌رۆکی ده‌سته (چیاء بگرس ێلیوا)له‌میانه‌ی به‌خشینی ڕیزلینان بۆ ژماره‌یه‌ک ئافره‌تی چالاکی بواری مافه‌کانی مرۆڤ و کاری ڕیکخراوه‌یی له‌پێکهاته‌و نه‌ته‌وه جیاوازه‌کان وتی ده‌ب ئافره‌تان هه‌وڵ بده‌ن و داوا بکه‌ن یه‌کسانی بێته دی له‌پێناو هاتنه‌دی مافه‌کانیان و هاوشان بونیان له‌گه‌ڵ پیاوان له‌کۆی سیکته‌ره‌کانی ژیان و کۆمه‌ڵگه‌و ڕۆلی خۆیان بدرێتێ و سه‌ربه‌خۆ بن له‌بریارو کارداو یه‌کسان بن له‌ماف و ئه‌رکدا.
ئه‌و وتانه‌ی سه‌رۆکی ده‌سته بۆ ئه‌و ژنانه بوو که قه‌لغان و ریزلینانی ده‌سته‌یان پێشکه‌ش کرا له‌به‌رامبه‌رکارو چالاکیه‌کانیان له بواری مافه‌کانی مرۆڤ و کاری ڕێکخراوه‌یی .
له‌ته‌وه‌ریکی تری دانیشتنه‌که‌دا سه‌رۆکی ده‌سته تیشکی خسته گرنگی پارێزگاری کردن له پاراستنی ژینگه‌ی کوردستان به تایبه‌تی و وتی ژینگه پارێزی به‌شێکه له‌مافه‌کانی مرۆڤ چونکه پێویسته مرۆڤه‌کان له ژینگه‌یه‌کی پاک بژین وتیشی به‌داخه‌وه به‌هۆی شه‌ڕه‌کان و پاشماوه‌کانی جه‌نگ هه‌ول دراوه ژینگه‌ی کوردستان پیس بکریت و ئه‌وه‌ش پیویستی به هه‌وڵی هه‌موو لایه‌که بۆ ئه‌وه‌ی ژینگه‌ی کوردستان پاک ڕابگرین.
وتیشی ئه‌مرۆ هاوکاته به رۆژی ژینگه‌ی کوردستان که ساڵانه له 16 نیسان ده‌کریته‌وه ، وتیشی بریاره‌کانی دوایی وه‌زارتی ناوخۆ سه‌باره‌ت به‌سزا دانی ئه‌و که‌سانه‌ی شت و که‌ل و په‌ل له‌ناو ئۆتۆمبیله‌وه فڕی ده‌ده‌نه ده‌ره‌وه هه‌نگاوێکی گرنگه به ئاڕاسته‌ی پاک و خاوێنی ژینگه
وتیشی ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ گرنگی زۆری به پاک و ژینگه داوه‌و له‌ڕاپۆرتی خۆی تیشکی خستۆته سه‌ر ئه‌و پرسه‌و به‌نمونه هه‌میشه باسی مه‌ترسیه‌کانی پیس بونی ژینگه‌و ئه‌و پاڵاوگه نایاساییانه‌مان کردوه که مه‌ترسیان بۆ سه‌ر ژیانی خه‌ڵک دروست کردوه. وتیشی په‌یوه‌ندیه‌کی به‌هێز هه‌یه له نێوان ژن و ژینگه‌و هه‌میشه ئافره‌تان ده‌توانن کاریگه‌ری زۆریان هه‌بێت له‌ماڵ و ده‌ره‌وه‌و گه‌شت و سه‌یران بۆ پاک ڕاگرتنی ژینگه‌و پارێزگاری کردن له ژینگه‌و که‌م به‌فیڕۆ دانی ئاو‌و هه‌ر بۆیه ژنان زیاتر مه‌ترسی پیس بونی ژینگه یان به‌سه‌ره‌وه‌یه به‌هۆی به‌کارهێنانی مه‌وادی کیمیایی له‌ماڵ و کاردا.
له‌ته‌وه‌رێکی تردا وتی دابین کردنی مافه‌کانی ژنان و منداڵان و که‌مینه‌کان له‌هه‌ر کۆمه‌ڵگه‌یه‌ک بریتی یه له دابین کردنی کۆمه‌ڵگه‌یه‌کی ئارام و پیشکه‌وتوو
وتیشی هه‌رێمی کوردستان هه‌نگاوی باشی بڕیوه له‌به‌ره‌و پیش بردنی ڕه‌وشی ژنان له چاو وڵاتانی ناوچه‌که‌و پارێزگاکانی تری عێڕاق و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌و مافه‌کانی ژنان و خێزان یاسای تایبه‌تی ده‌رکردوه‌و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تایبه‌ت به ژنانی دروست کردوه.
دواتر هه‌ریه‌ک له ژنانی به‌شداربوو باسیکیان پیشکه‌ش کرد له‌سه‌ر کاره‌کانیان و چالاکی و ئه‌و بواره‌ی کاریان تیدا کردوه‌و سوپاسی خۆشیان ئاڕاسته‌ی سه‌رۆکی ده‌سته کرد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕیزلێنانه‌ی بۆیان کراوه‌و جه‌ختیان له‌سه‌ر گرنگی ئه‌و ریزلینانه کرد بۆ به‌رده‌وامی کاره‌کانیان و هاوکاری کردن له‌گه‌ل ده‌سته‌ی مافی مرۆڤ .
له‌دانیشتنه‌که هه‌ریه‌ک له ڕاویژکاری ده‌سته کرمانج عوسمان و به‌ریوه‌به‌ری مافی مرۆڤ و به‌ریوه‌به‌ری راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندیه‌کان و به‌ریوه‌به‌ری نوسینگه‌ی سه‌رۆک ئاماده‌ی دانیشتنه‌که بوون .
دواتر رێزلێنامه به‌خشرایه ئاماده بوان که پیکهاتبون له :
د. سعدیە فلیح له نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب.
شوخان ڕحمد له‌نه‌ته‌وه‌ی کورد.
لیزا حیدو له پیکهاته‌ی مه‌سیحی
. د.نغم نوزاد له‌پیکهاته‌ی ئیزیدی
. هیمان رمزی له تورکمان .