هەواڵ و چالاکی
سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی خەڵاتی رێزلێنان و سوپاسنامەی بەخشییە رێکخراوی (WOLA).
 
بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان لەمەراسیمێکدا چەندین خەڵاتی ڕێزلێنان دەبەخشێتە ئەو ڕێکخراوو کەسایەتییانەی کە بەردەوام‌و ماندوو نەناسانە هاوکاری ئەم بەرێوەبەرایەتییەن،
لەگەڵ توێژەرانی دەروونی‌و کۆمەڵایەتی سەربەبەڕێوەبەرایەتی.
کات 10ی بەیانی ئەمڕۆ 21/4/2019 لەهۆڵی بەرێوەبەرایەتی بەئامادەبوونی هەریەک لە
خاتوو(کوردۆ عومەر) بەرێوەبەری گشتی بەرێوەبەرایەتییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی 
دژی ئافرەتان‌و خێزان‌و (عەمید/سەرکەوت عومەر ئەحمەد) بەرێوەبەری بەرێوەبەرایەتی‌و بەرێوەبەری کارگێڕی لەبەرێوەبەرایەتی گشتی (د.عزالدین عبدالله)‌و
(دادوەر/ کامەران) دادوەری دادگای لێکۆڵینەوەی توندوتیژی خێزانی، (د.بەرزان محمد) لێپرسراوی پزیشکی دادوەری‌و چەندین کەسایەتی‌وڕێکخراوو سەرجەم لێپرسراوی نوسینگەکانی ناوشارو دەرەوەی شارو هۆبەکان‌و سەرجەم ئەفسەران‌و کارمەندانی بەرێوەبەرایەتی لەچالاکییەکدا خەڵاتی رێزلێنان دەبەخشێتە
ئەو ڕێکخراوو کەسایەتییانەی کە بەردەوام‌وماندوو ناناسانە هاوکاری ئەم بەرێوەبەرایەتییەن‌و توێژەرانی دەروونی‌و کۆمەڵایەتی (سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی)‌و نوسینگەکانی سەربەبەڕێوەبەرایەتی لە نێوانیشیاندا ریکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان (WOLA).
1656 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
4/21/2019 11:38:35 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top