رێکخراوی WOLA به هاوبه‌شی له‌گه‌ل چه‌ند ریکخراوو لایه‌نیک دیداری ڕۆژنامه‌نووسی له‌سه‌ر پرسه کۆمه‌لایه‌تیه‌کان ئه‌نجامدا.
یه‌کێک له‌چالاکییه گرنگ و پێویستییه‌کانی ئه‌مڕۆ که تایبه‌ته به مامه‌ڵه‌ی میدیا له‌گه‌ڵ پرسه کۆمه‌ڵایه‌تی و کێشه خێزانییه‌کان، که چالاکییه‌کی هاوبه‌شی ریکخراوی هاریکاری یاسایی ژنان و، تاکۆ، سه‌نته‌ری میترۆ، لقی سلێمانی سه‌ندیکای ڕۆژنامه‌نووسان، پۆلیسی سلێمانی و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندوتیژی دژ به‌ژنان بوو...
به ئاماده‌بوونی پارێزگاری سلێمانی و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و نووسه‌رو ڕۆشنبیرو ڕۆژنامه‌نووسان و میدیاکاران و هه‌ندێک له رێکخراوه‌کانی کۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، دیداری ڕۆژنامه‌نووسی به‌ڕێوه‌چوو که هه‌ر یه‌که له بابه‌کر دڕه‌یی و د سامان فه‌وزی و سه‌رکه‌وت ئه‌حمه‌دو نیاز عه‌بدوڵا، پانێلێکیان رێکخست و گفتوگۆ له‌باره‌ی مامه‌ڵه‌ی ته‌ندروشتی میدیا له‌گه‌ڵ پرسه کۆمه‌ڵایه‌تی و خێزانییه‌کان کرد‌و ئاماده‌بوانیش راو سه‌رنجی خۆیان خسته‌ڕوو، کۆتایی دیداره‌که‌ش یاداشتی سه‌ندیکاو سه‌نته‌ری میترۆ بوو تایبه‌ت به پێشنیار‌و راسپارده‌کان و بڕیاردرا له‌مه به‌دوا کاری جددی بکرێت و له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ندی په‌رله‌مان بکه‌وینه گفتوگۆ تا به ئنجامێکی باش ده‌گه‌ین
|