راپۆرتەکانی WOLA
راپۆرتی چاودێری جێبەجێكردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی 2023

پێشەکی
ڕێکخراوی هاریکاری یاسای ژنان بەردەوامە لە هەوڵەکانی بۆ خستنەڕووی کێشە و گرفتەکانی بەردەم جێ بەجێ کردنی یاسای بەرەنگاربونەوەی تەندوتیژی خێزانی کە ئەمەش بە ئەرکی خۆی دەزانێت کە ماندوو نەناسانە لە خەمی تاکەکانی کۆمەڵگا و خێزاندا کار بکات بە ئامانجی پێکەوە ژیان و دووربوونی تاکەکانی خێزان لە توندوتیژی وەکو ڕێکخراوی هاریکاری یاسای ژنان هەمیشە هەوڵمانداوە بۆ باشتر کردنی ڕەوشی خێزانەکان لە ڕووی یاسای و کۆمەڵایەتی و دەروونی و کەمکردنەوەی توندوتیژیەکان وە خستنەڕووی کێشي و گیروگرفتەکانی بەردەم یاسای پەیوەندی دار بە خێزانەوە وە ئەو لایەنانەی کە تایبەتمەندن بە جێ بەجێکردنی ئەم یاسایە.
بۆ ئەم مەبەستەش هەر لەسەرەتای دەرچوونی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانییەوە،ئەرکی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی یاساکەمان لە ئەستۆ گرتووە بە هاوکاری رێکخراوی NED((ی ئەمریکی،لەبەر گرنگی و پێداویستی یاساکە بۆ کۆمەڵگەی کوردی،لەسەرەتای چاودێرییەکانماندا،بایەخمان دابوو بەناو پارێزگاکان بەشێوەیەکی بەرچاو بەڵام دوای تێپەربوونی چەندین ساڵ بەسەردەرچوونی یاساکە و بڵاوکردنەوەی چەندین راپۆرتمان لەسەر چاودێریکردنی یاساکە،هەوڵمان داوە سنوری چاودێرییەکانمان فراوانتر بکەین،ئەو ناوچانەش بەسەربکەینەوە کەتاکو ئێستە چاودێریمان نەکردووە،  بۆ ئەو مەبەستەش لەم راپۆرتەماندا زورێک لە قەزاکانی سەر بە پارێزگاکانمان بەسەرکردۆتەوە و چاودێری جێبەجێکردنی یاساکەمان کردووە،تاوەکو بزانین ئاستی جێبەجێکردنی یاساکە لەو ناوچانەش چۆنن؟لە چی ئاستێکدان؟.
هەروەها دەستنیشانکردنی سەرجەم گرفت و رێگرییەکانی بەردەم جێبەجێکردنی یاساکە لەو ناوچەو شوێنانەی چاودێرییەکە گرتوویەتێوە،لەرێگەی ئەنجامدانی چاوپێکەوتن لەگەڵ ئەو کەس و لایەنانەی کە پەیوەندیدارن بە جێبەجێکردنی یاساکە.
لەگەڵ خستنەرووی ئاماری سەرجەم ئەو شوێن و لایەنانەی کە چاودێرییکەمان گرتونێتێوە.
لە وانەش گرنگتر توانیومانە لەم راپۆرتەماندا راپرسییەکی سەرتاسەری ئەنجام بدەین لە زوربەی ناوچەکانی هەرێم،لەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی و ئەدائی کاروبارەکانی لیژنەو دادگاکانی توندووتیژی خێزانی،تاوەکو بزانین دوای تێپەربوونی چەندین ساڵ بەسەردەرچوونی یاساکە،هاوڵاتیان تاچەند شارەزاییان لەسەر یاساکە هەیە؟ تاچەند پێویستە بایەخ بەبڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاسایی بدرێت؟ قوربانیانی دەستی توندوتیژی خێزانی تاچەند رەزامەندن لەکاروبارەکانی دادگاکانی توندووتیژی خێزانی؟ و لیژنەکانی ئاشتەوایی.
لە کۆتایدا،لەدەرئەنجامی ئەو گرفت و رێگرییانەی بۆمان ئاشکرابوو لەکاتی چاودێریکردنی یاساکە لەناوچە جیاوازەکان هەوڵمان داوە چەندین راسپاردەو پێشنیاری گرنگ بخەینەروو بە لایەنە پەیوەندی دارەکان،بەو ئومێدەی بتوانرێت سودی لێوەربگیریتَ و کاری لەسەر بکرێت تاکو بتوانین گرفتەکانی بەردەم جێبەجێکردن و بەرەو پێشچوونی یاساکە چارەسەر بکەین و یاخود کەمی بکەینەوە،تاکو یاساکە بتوانێ ئەو رۆڵەگرنگەی خۆی ببینێت کە هەیەتی.
        
  
  
پارێزگای سلێمانی
1- دادگای کەتنی توندوتیژی خێزانی لە سلێمانی:
دادگای کەتنی توندوتیژی خێزانی لە سلێمانی کرایەوە لە بەرواری) ٢٠٢٢ /٢/١( کە ئەمە هەنگاوێکی باشە بەمەبەستی زوتر چارەسەرکردنی کێشە خێزانیەکان دوای ئەوەی وەکو ڕێکخراوی هاریکاری یاسای ژنان سەردانی ئەو دادگایەمان کرد بەڕێز دادوەری ئەم دادگایە ئاماژەی بەوە کرد کە گەورەترین کێشەی ئەم دادگایە پێڕاگەیاندنی دادوەریە کە دۆسیە هەیە لە ٢٠١٤ بوونی وە لە ساڵی ٢٠٢٢ ڕێژەی ١٩٧ دۆسیە دواخراوە بۆ پێڕاگەیاندن.
 بۆ ئەم مەبەستە لە پێناو چارەسەر کردنی ئەم کیشەیە ڕێکخراوی هاریکاری یاسای ژنان هەستا بە پەیوەندی کردن بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی بەڕێوبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی سەنتەری راوێژکاری خێزانی و نوسینگەکانی توندوتیژی خێزانی دادگای کەتنی توندوتیژی خێزانی بۆ ئەم مەبەستە کۆبونەوەیەکی هاوبەش ڕێکخرا لە نێوان لایەنە پەیوەندیدارەکان و پێڕاگەیاندنەکان )موبلغ( توندوتیژی لەو کۆبونەوەیەدا بەڕێزان بەڕێوبەری سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی لێپرسراوی هەریەک لە نوسینگەکانی ڕؤژهەڵات و ڕۆژئاوا و بەکرەجۆ پێڕاگەیەنەری )موبلغ( نوسینگەکانی سەربە بەڕێوبەرایەتی بەرەنگار بوونەوەی توندوتیژی خێزانی وە نوێنەری دادگای کەتنی توندوتیژی خیزانی 
 
 بۆ ئەم مەبەستە بەڕێز بەڕوبەری سەنتەری ڕوێژکاری خێزانی ئاماژەی بەوەدا کە کێشەیان لە دواکەوتنی پەڕاوەکان هەیە لە لیژنەی ئاشتەوای وە هاوڵاتی زانیاری نییە لەسەر ئەوەی کە بەپێی یاساکە ئەبێت بە ئاشتەوای لایەنەکان وە بابەتی پێڕاگەیاندن یەکێکە لە کێشەکان کە لە بیری ئەوەداین کە هەندێک گۆڕانکاری بکەین وە ئاماژەی بەوەدا کە هاوکار و هەمانهەنگ دەبن بە مەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکان وە لێپرسراوی نوسینگەی ڕۆژئاوا ئاماژەی بەوەدا کە پێراگەیەنەرەکان بە ئۆتۆمبێلی خۆیانپێڕاگەیاندنەکان دەکەن وە نوسینگەی ڕۆژئاوا لە سنووری ئیشکردنی ٥ پۆلیس کاردەکات وە وتی ئێمە نەسریەی تایبەت بە خۆمانمان نییە لە کاتێکدا کە تەنیا یەک پێڕاگەیانەرمان هەیە وە جاری وا هەیە ئەو پێڕاگەیەنەرە ئەوەندەی پێڕاگەیاندنی دادگای کەتنی دەکات هی نوسینگەی خۆمان ناکات کە ئەمەش بارگرانیەکای زۆرە لەسەر ئێمە لە ساڵێ پاردا ١٣٠٠ پەڕومان هەبووە ئەمە جگە لە پێڕاگەیاندن بۆ ئامادە بوونی لایەنەکان بۆ بەردەم لیژنەی ئاشتەوای وە کێشەیەکی ترمان هەیە کەمی کارمەندە کە جاری وا هەیە ١٠ کەس تۆمەتبارن ناچارین بە یەک کارمەندی پۆلیس بیانهێنین بۆیە پێویستە کێشەی پێڕاگەیاندن دادگای کەتنی توندوتیژی چارەسەر بکرێت کە ئەویش بە دانانی بنکەی پۆلئیسی پێڕاگەیاندن و پۆلیسی سلێمانی سەرپەرشتی بکات. وە لێپرسراوی نوسینگەی رۆژهەڵات ئاماژەی بەوە کرد سەبارەت بە نوسینگەی ڕۆژهەڵات سنووری کارکردنی ئێمە بە قەد سنووری ئیشکردنی شەش بتکەی پۆلیسە کە هەر بنکەیەک دوو پێڕاگەیانەریان هەیە وە ئامێری گواستنەوە وەکو ئوتومبێل و ماتۆڕیان هەیە لە کاتێکدا ئێمە یەک پێڕاگەیەنەرمان هەیە کە ئەویش بە سوتەمەنی بەنزینی ئوتومبێلی خۆی پێڕاگەیاندنەکان دەکات کە لە دوای دەوامیش لە رۆژە پشوەکانیشدا کار دەکات لە ساڵی ٣٢٠٢ )٤٦٠( پێڕاگەیاندنمان کردووە بۆ سنووری خۆمان بۆ دادگای کەتنی توندوتیژی ٤٧٠ پێڕاگەینادن کراوە کە ئیمکانیەتێکی ئەوتۆمان نییە بە قەرز سوتەمەنی بۆ ئوتومبێل دابین دەکەین لە کاتێکدا کە بارودۆخێک بەسەر نوسینگەکەماندا هاتووە کە ئوتومبێلمان سوتێندرا بە داخەوە ئەفسەرێکمان شەهید بوو کە تا ئێستا کەس هاوکاری نەکردووینبۆیە پیویستە پێڕاگەیاندنەکان دادگای کەتنی توندوتیژی چارەسەر بکرێت لە ڕێگای پۆلیسی دادگاوە وە تا ئەو کێشەیە چارەسەرنەبێت میکانیزمێکی گونجاو دابنرێت. لێپرسراوی هۆبەی بەکرەجۆ: ئاماژەی بەوە کرد سەبارەت بە پێڕاگەیاندن پێویستە کارمەندی تری بۆ دابین بکرێت کە پێڕگەیاندنی دادگای بکات چونکە لە تواناماندا نییە خۆزگە لە تواناماندا بووایە وە سنوورەی کارکردنی ئێمە فراوانە و شوێنەکان دوورن لە یەک تاسلوجە و بازیان و کەنەکەوە وبەکرەجۆ و پیرەمەگرون و ڕاپەرین و لادێکانن کە شوێنی وا هەیە وپێڕگەیاندنکەرەکە هەر شارەزا نییە ئێمە کە پێڕاگەیاندنی دادگائی کەتن دەکەین زۆر لە خۆمان دەکەین وە لایەنی ئینسانیەتەکە لێک ئەدەینەوە و ئەمانەوێت خێزانەکان یەک بگرنەوە و هیچ نوسراوێکی فەرمیمان بۆ نەهاتووە کە ئێمە ئەو پێڕاگەیاندنانە بکەین لەکاتێکدا ئەو کارمەن دەی ئێمە کە پێڕاگەیاندن دەکات هەم پێڕاگەیاندن و هەم بەرید و هەم شۆفێری دەکات.
وە نوێنەری دادگای کەتنی توندوتیژی ئاماژەی بەوە کرد کە لە مانگی ٢ ی ٢٠٢٢ دادگای کەتنی توندوتیژی خێزانی کرایەوە کە ئێمە وەکو فەرمانبەر دەست بەکاربووین کە) ٣٧٨( دۆسیە بوو کە دۆسیەی وا هەبوو کاتێکی زۆر تێپەڕیبوو بە هەوڵ و ماندوبونی ئێمە و ئەو پێڕاگەیاندنانە لە ئێستادا) ٥٢( دۆسیەمان ماوە کە زۆرجار لە ڕێگای پەیوەندیکردن بە لایەنەکانی دۆسیەکەوە کە ئامادەبن ئەو کارەمان دەکرد بۆ ئەوەی دۆسیەکان یەکلا ببنەوە کە لەسەر خەرجی خۆم و دادوەری ئەم دادگایە بووە ئەمەش هیلاکیەکی زۆرە لە کاتێکدا کە فەرمانبەری ئەم دادگایەم و چەند کارێکیتریش لەمدادگایە دەکەم وە لە کاتی ئێستادا دادگا) ١٥٠٠( دۆسیەی هەییە ئایا ئەم دۆسیانە بەچی یەکلای دەبێتەوە؟ بۆیە پێویستە بابەتی پێڕاگەینادن )تبلیغات( چارەسەر بکرێت وە سەبارەت بە نوسینی ناوی تۆمەتبار و سکاڵاکار پێویستە پڕ بکرێتەوە لەکاتی پێڕاگەینادن وە تەواوی زانیاریەکان دەربارەی شوێنی نیشتەجێبوونی لایەناکانی دۆسیەکەوە و ژمارەی تەلەفۆنیان بنوسرێت وە بەهۆی کەمی کارمەندەوە زەختێکی زۆرمان لەسەرە ئێستا) ٣( فەرمانبەرین) ٢( فەرمانبەریان دەبن بە دادوەر و تەنیا یەک فەرمانبەریان دەمێنێتەوە لە کاتێکدا بە دوو فەرمانبەر ئەو کارانە ناکرێت. سەبارەت بە پێڕاگەیەنەرەکان پێڕاگەیەنەری نوسینگەی ڕۆژئاوا ئاماژەی بەوە کرد ماوەی) ١٠( ساڵە کاری پێڕاگەیاندن ئەکات کە کاری هەرسێ نوسینگەکە بەڕێزیان کردوویانە بەڵام لە کاتی ئێستادا کارەکان زۆر زۆربون و ماندوبوین و کاتێک بووە بە پیادە پێراگەیاندنی گەڕەکەکانی کانی سپیکە و سەرچنارم ئەکرد کە بەقەد سنووری هەموو نوسینگەی ڕۆژهەڵاتە و جاری واهەیە) ٣( جار ئەڕۆم بۆ ئەڕۆم بۆ یەک پێراگەیاندن وە جار هەییە ناونیشانەکە هەڵەیە وە جاری وا هەییە یەک کاتژمێر یەک پێڕاگەیاندنم کردووە کایژمێر )٨.٣٠( دەوام ئەکرێتەوە بەڵام من کاتژمێر) ٧.٣٠( دەردەچم بۆ پێڕاگەیاندن وە بەشەو پێڕاگەیاندنم کردووە لەبەر ئەوەی ئەو کەسە بەس بە شەو شوێنی دیارەبووە وە چەندین جار هەڕەشەی کوشتنم لێکراوە بەلام هەر باکم نییە بۆیە من پێم باشە کە دادگا خۆی پیراگەیاندن بکات چونکە ئەرکی ئێمە زۆر قورسترکردووە وە فریا ناکەوین کە کاری خۆمان و ئەوانیش بکەین لەکاتێکدا کە بەئوتومبێلی خۆم و لەسەر ئەرکی خۆم پێڕاگەیاندنەکان ئەکەم.
وە پێڕاگەیاندنی نوسینگەی ڕۆژهەڵات ئاماژەی بەوەکرد لە ساڵی
)٢٠١٩( پێڕاگەیاندنی نوسینگەکەیان ئەکات کە ئەم کارە هیلاکی و سەرئێشەی زۆری تێدایە هەرچەندە کە من دەفتەری خۆمم هەیە کە لا ماوەی) ١٠( مانگدا) ٥٦٨( پێڕاگەیاندن کراوە، وە هەر) ٩٣٣( پێڕاگەیاندنی نوسینگەی خۆمانم کردووە وە) ٢٢٩( پێڕاگەیاندنی دادگای کەتنم کردووە لە کاتێکدا کاتی من) ٤( کاتژمێر بۆ) ٥( کاتژمێر وە لا سالێ) ١٦٠) (٢٠٢٠( پێڕاگەیاندنی نوسینگەی خۆمان هەببوە وە ساڵی) ٤٤٠) (٢٠٢١( پێڕاگەیاندی خۆمان کردووە بە ماوەی سێ مانگ) ١١٥( پێڕاگیەنادنی نوسینگەی رۆژهەڵاتم کردووە لەکاتێکدا پێراگەیاندنی کەلار و سەیدسادق و پوسولەی دادگاش هەر ئێمە دەیکەین وە جێ بەجێ کردنی فەرمانی گرتنیش دەکەین.
وە پێڕاگەیەنەری هۆبەی بەکرەجۆی توندوتیژی ئاماژەی بەوەکرد کە زەختێکی زۆریان لەسەرە لە کاتێکدا هەم خۆی شۆفێرە و هەم خۆی پێڕاگەیەنەرە هەم بەریدە و فەرمانی گرتنیش جێ بەجێ دەکات لەکاتێکدا هەموو ئەو کارانە بەتەنیا بە یەک ناکرێت بەڵکو بە سێ کەس ئەکرێت وە سنووری کارکردنی ئێمە فراوانە و دوورە لە یەکەوە کاتێکی زۆر و خەرجیەکی زۆری ئەوێت ئەمە جگە لەوەی بە ئۆتۆمبێلی خۆم وخەرجی خۆم پێڕاگەیتاندنەکان ئەنجام دەدەم بۆیە لە پیناو چارەسەرکردنی کێشەکان زوتر یەکلا کردنەوەی کێشە خێزانیەکان وەکو ڕێکخراوی هاریکاری یاسای ژنان هاوکار و هەماهەنگ دەبین بۆ دۆزینەوەی رێگە چارەیەک کە سەرەتا وەکو ڕێکخراو بە شتێکی کەمیش بێت هاوکاریان دەبین تا کێشەکەچارەسەر دەبێت دواتریش بە هەوڵی لایەنە پەیوەندیدارەکان و دادگا کۆڵ نادەین بۆ چارەسەرکردنی کێشەی پێڕاگەیاندن
 
2-هۆبەی بەکرەجۆ:
یەکێکە لەو هۆبانەی کە دەکەوێتە سنووری رۆژئاوای شاری سلێمانی و ئەو کەیسانەی کە تایبەتە بەو سنوورە لێکۆڵینەوەی تێدا دەکەن و هەڵبەتە کەیسەکانی توندوتیژی خێزانی لە کاتی سەردانیکردنمان بۆ ئەم هۆبەیە بەداخەوە کە ئەم هۆبەیە لە ڕووی بینا و رێ و شوێنەوە زۆر کەم و کوڕیان هەیە بە شێوەیەک کە لەناو بنکەی پۆلیسی بەکرەجۆ ژورێکیان پێداون کە بەڕێوبەری هۆبەکە لەوێدایە و کارمەندانی تری لە دەرەوەی بیناکە و لەناو بیناکەدا ئیش و کارەکانیان ڕای دەکەن کە ئەمەش یەکێکە لە کێشە گەورەکانی ئەم هۆبەیە کە نەبوونی بینا و شوێنی تایبەت بە ڕێکخراو هەم بۆ کەیسەکانی تایبەت بە خێزان هەم بۆ کارمەندانی هۆبەکە بە جۆرێک کە پاراستنی نهێنی خێزانەکان لە مەترسیدا دەبێت چونکە لە هەمان بینادا بنکەی پۆلیسی تێدایە کە ڕۆژانە کەسانێکی زۆر ڕوو لەو بنکەیە دەکەن ئەمەش وادەکات کە بەریەک کەوتن هەبێت چونکە جاری وایە ڕودەدات کە بەتنها سەردانی کردنی ئەم هۆبەیە کێشەکانی خێزانەکان چارەسەر بکرێت وە نەگاتە سکاڵا تۆمارکردن هەروەکو بەڕێوبەری ئەم هۆبەیە ئاماژەی بە چەند کەم و کورتیەکی تر کرد بەجۆرێک کە کەمی کارمەندیان یەکێکە لە گیر و گرفتەکانیان بەتایبەتی لەڕووی پێراگەیاندن )تبلیغات(  یەک کارمەندیان هەیەکە هەم پێ راگەیاندنی دادگای لێکۆڵینەوەی بەرەنگاربوونیەوەی توندوتیژی خێزانی تایبەت بە هۆبەی بەکرەجۆ وە هەم دادگای کەتنی بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی دەکات وە بەڕێزیان ئاماژەیان بەوە کرد کە نە کارمەندیان بۆ دابین کراوە نە ئامێری گواستنەوە وەک ماتۆڕ و ئوتومبێل بۆ جێبەجێ کردنی کاروبارەکانیان وە ئاماژەیان بەوە کردووە هەر ئەو کارمەندەی پێڕاگەیاندن دەکات کاری بەریدیش دەکات لە کاتێکدا سنووری کارکردنی ئێمە فراوانە و دووریشن لەیەکەوە بۆیە لەم هۆبەیەدا سەرەکیترین کێشە جگە لە بینا کەمی کارمەندە لە کاتێکدا تەنانەت کارمەندێکیان نییە وەکو پرسگەی تایبەت بە هۆبەکە کە پێشوازی لە میوانەکان بکات لەو کاتەی ئێمە لەگەڵ بەڕێز بەڕێوبەری هۆبەکە دانیشتووین چەندین کەس هاتنە ژوورەوە کە لەوانەیە هەمان لایەنەکانی کەیسێک بن لە کاتێکدا ئەگەر کارمەندێکیان مۆڵەیت وەربگرێت لەبەر ئەوەی کارمەندی جێگرەوە نیە ئیش و کارەکان بە باشی ناڕوات چونکە لەگەڵ ئەوەی پەڕوی لێکۆڵینەوە زۆرە بەڵام بە ٢١ کارمەند نوسینگەیەکی لەم شێوەیە ناڕوات بەڕێوە بە پرسیارێک لە بەڕێزیان کە ئایا تەنها ئەو کەیسانە وەردەگرن کە دەچنە چوارچێوەی مادە) ٧( لە یاسای بەرەنگاربوونەیوەی توندوتیژی خێزانی لە وەڵامدا وتیان ئێمە ئەو کەیسانەش وەردەگرین وە لەگەڵ ئەوەشدا مادەی دوو یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن ژمارە ٦ ساڵی ٢٠٠٨ مادەی) ٤٥٦ و ٤٥٣( یاسای سزادانی عێراق کە باسی هەڵخەڵەتاندن )احتیال و خیانە امانە( دەکات بەلام ئەو مادانەی
 
چاوپێكەوتنی نوێنەری رێكخراو لەگەڵ لێپرسراوی نووسینگەی بەكرەجۆ
3-سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی
دوای ئەوەی بەشێوەیەکی فەرمی لەڕێگای ئاراستەکردنی نوسراوی ڕێکخراو بۆ بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی بەمەبەستی ڕێگەپێدان بۆ سەردانیکردنی کلینکی ڕاوێژکاری خێزانی بەمەبستی لە نزیکەوە ئامادەبوون لە کار و چالاکی کلینکەکە دوای رەزامەندی بۆ سەردانی کردنی کلینکەکە سەردانی کلینکەکەمان کردووە لالەیەن کارمەندانی کلینکەکەوە پێشوازیمان لێکراو وە سەبارەت بەوەی کە ئەو مەنهەجە کە ئەمان لەسەری ئەڕۆن و چیە و پشت بەچی ئەبەستن؟ 
ئاماژەی بەوە کرد کە سەرەتا مەنهەجێکیان هەبووە بە نامیلکەیەک بەڵام ئێستا مامۆستاکان مەنهەجی خۆیان هەیە چونکە ئەو بابەتانەی کە ئەیڵێنەوە وێنەی زۆری تیایە و ئەو بابەتانەی ئەیڵێنەوە پێویستی بە ئەبدەیتە و بابەتێ لا ئەبەن و بابەتێ دائەنێن وە ئاماژەشیان بەوە کرد کە پێشتر بابەتەکان پێشتر لە لەیەن لیژنەی پسپۆڕ داندراوە و بڕیاری لەسەر دراوە بەڵام لەبەر ئەوەی ئەو مەنهەجە کۆنە هی ساڵی ٢٠١٧ هەندێک شت هەیە خۆیان دای ئەنێن و لای ئەبەن بەڵام لە چوارچێوەی ئەو مەنهەجەی داندراوە.
 سەبارەت بەوەی هیچ نامیلکەیەک هەیە بیدەن بەو کەسانەی سەردانیان دەکەن ئاماژەی بەوە کرد کە پێشتر سێ هەزار نامیلکەمان چاپ کردبوو ئەماندانێ بەبێ بەرامبەر وە ئاماژەشی بەوە کرد کە ئەم کلینکە سەر بە بەڕێوبەرایەتی تەندروستیە وەکو ئیستشارەی ئێواران وایە ئەو کوڕ و کچانەی لە دادگاوە ئەنێردرێن بۆ دەرهێنانی گرێبەستی هاوسەری دوای پشکنینی خوێنکە ئەیکەن فەرمانبەرێکی ئێمە لەوێیە کە وەرەقەیان بۆ ئەکات بۆ ئەوەی ئەو وانانە بخوێنن وە دەبێت مۆری ئێمەیان بۆ بکرێت ئینجا پشکنینەکەیان ئەدەنەوە لە هەفتەیەکدا ٣ ڕؤژ دەوامان هەیە وە ئەم کارەی کە دەیکەین ئیجباری نییە بەڵام هەوڵمانداوە بیکەین بە پرؤژەیەکی یاسای لەپەرلەمان دەربچێت یاخود لە برگەیەکی یاسادا جێی بکرێتەوە بکرێت بە ئیجباری وە ئاماژەیان بەوەکرد کە کاری ئەمان تا ئەو کاتەیە کە ڕاهێنانیان پێ دەکەن بەڵام ئێمە بەبەردەوامی ڕاوێژیان پێ دەدەین وە توانای ئێمەش سنوردارە ئەگەرنەتوانن چارەسەریان بۆبکەین ئەوا ئەیانێرین بۆلای دکتۆری دەروونی یان ئەیانێرین بۆ ڕێکخراوەکان وە ئاماژەشیان بەوە کرد کە سنوری کارکردنی ئەمان تەنیا ناو سەنتەری شاری سلێمانی نییە بەڵکو لە شوێنەکانی تریشەوە دێن وە سەبارەت بە کێشە و گیروگرفتەکانیان ئاماژەیان بەوە کرد کە حکومەت هاوکاریان نییە وە ئەو بڕەپارەیەی وەریدەگرن حسابی خۆبەخشیان بۆ دەکرێت لەبەر ئەوەی کارێکی زۆر دەکەن وە ئاماژەی بوە کرد کە هەموو ئیستیشارەیەک لە کاتژمێرڤ ٢:٣٠ بۆ ٥:٣٠ کاردەکەن بەڵام ئامان لە کاتژمێر ٠٣:٢١ لێرەن بەڵام لەبەر خۆشەویستیمان بۆ کارەکە هەربەردەوامین وە بینای تایبەت بە خۆمان نییە وە ئەم بینایە هی مەڵبەندی پەرەپێدانە ئەوان هاوکاریان کردووین کە لێرەبین ووە ئاماژەیان بەوە کرد کە نەبوونی یاسایەکی تایبەت بەم کارەی ئەمان یەکێکە لە کێشەکانیان کە پێمان دەڵێن بەپێی چ یاسایەک ئەم خوولە ببینین وە ناتوانین بچینە کەنالەکانی ڕاگەیاندن قسەی لەسەر بکەین وە سەبارەت بە لایەنە کۆمەڵایەتیەکە کە چیان بۆ باس دەکەن ئاماژەی بەوە کرد کەتەرکیز دەخەینە سەر فەترەی دەزگیرانی کە چۆن ئاشنای تەبیعەتی یەکتری بن و چۆن تەبیعەتی یەکتری شارەزابن وە کەی بڕیاربدەن کە چۆن بچنە ناو ئەو پرۆسەیەوە وە کەی لێی بێنە دەرەوە وە ئەگەر لە هۆڵێکدا دوو کەس سوود لە ئێمە ببیینێت بۆ ئێمە زۆرە و تەرکیزمان لەسەر ئەوەیە کە پەلە نەکەن و ئەو پشکنینانە تا ٦ مانگ ئەتوانن بیبیتەوە بۆ دادگا و گرێبەستی هاوسەرگیری پێدەربکەن وە ئاماژەی بەوەکرد کە لەلایەنی کۆمەڵایەتی هۆشیاریان دەکەنەوە کە یەکێک لە کێشەکان چاولێکەریە کە جاری وا هەیە کێشەکان بچوکن بەڵام دەوروبەر گەورەی دەکەن بۆیە دەبێت نەهێڵن کەس تەداخولیان بکات وە خۆیان کێشکانیان چارەسەر بکەن و شارەزای تەبیعەتی یەکتریبن و لەکاتی هەبوونی کێشەیەک پەنا بەرنە بەر کەسانی شارەزا و پسپۆڕ.
کلینکی ڕاوێژکاری خێزانی لە بەرواری ٢٠١٧/٢/١٢ دەستی بە کارەکانی کردووە ئەساسی بیرۆکەکە یەکێتی ژنانی کوردستان خاوەنی بیرۆکەکەیە و دواتر کرا بە فەرمی.
بۆ زانیاری زیاتر ئەو دەزگیرانانەی کە سەردانمان ئەکەن لەدوای وەرگرتنی خوێن بۆ شیکاری نەخۆشیەکان، کارمەندێکی ئێمە لە تاقیگە ڕێنمایان دەکات بۆ سەردانی کردنیان بۆ سەنتەرەکە بۆ خوێندنی وانەکان،وانەکان لە هەفتەیەکدا ٤ ڕۆژ دەوترێتەوە لە سەنتەرەکەمان، لەو ڕۆژەدا ٣ وانە دەوترێتەوە هەر وانەیەک یەک کاتژمێرە، وانەکان بریتین لە )تەندروستی، یاسای، کۆمەڵایەتی( لە بەینی وانەکاندا ١٠ خولەك رێست دەدرێت پێیان. لەدوای تەواوبوونی
 
 چاوپێكەوتنی نوێنەری رێكخراو لەگەڵ ئەندامانی كلینكی راوێژكاری خێزانی-سلێمانی 
4-جێ بەجێ کردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیکی خێزانی و كاركردن لەگەڵ كۆلێژی یاسا- زانکۆی سلێمانی:
وەکو ڕێکخراوی هاریکاری یاسای ژنان هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ جێ بەجێ کردنی ئەم یاسایە لە ناوەندەکانی خوێندن وەکو وانەیەک بخوێندرێت بەتایبەتی لە کۆلێژی یاسادا چونکە خوێندکاران لەدوای تەواوکردنی خوێندنیان لە بواری پراکتیکی )عملی( زۆر پێویستیان بەم یاسایە هەیە کە پەیوەندی بە تاکەکانی خێزانەوە هەییە بۆ ئەم مەبەستە ستافی ڕێکخراو کۆبونەوەیەکمان ئەنجامدا لەگەل کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی کە وەکو ڕێکخراوی هاریکاری یاسای ژنان کە لەبواری یاسادا کار دەکەین تەرکیز دەخەینە سەر خێزان و ژنان و هەمواری هەر یاسایەک و پەیوەندیمان هەیە لەگەل کۆلێژی یاسا و مامۆستایان و پەرلەمان دادگاکان و وەزارەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان و هاوڵاتیان وە دەورەمان هەیە بۆ بەشی یاسا بەشێوەی پراکتکی وە چەند ساڵە ئێمە کار لەسەر ئەوە دەکەین کە ئەم یاسایە تەعمیم کراوە کە بخوێندرێت بەلام ئیختیاریە کە بەچەند وانەیەک بخوێندرێت وە ئێمە دەمانەوێت گفتوگۆیەک ئەنجام بدرێت.
 لەگەڵ ئەو مامۆستایانەی کە تایبەتمەندن بەو بابەتە چۆن خوێندکاران سوود لە کەیسەکانی ناو دادگا وەربگرن لەبواری پراکتیکی ئێمە هاوکاربین بۆ ئەمانەش مامۆستای وانەبێژی کۆلێژی یاسای زانکۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد وانەی قۆناغی ٥ دەڵێتەوە و لەکاتی وانە وتنەوەدا کە پێویستیان بە لایەنی زمان و پراکتیکیە کە پێویستیەکی زۆرە بۆ خوێندکاران وە مامۆستای کۆلێژی یاسا ئاماژەی بەوە کرد کە خوێندنی ئەم یاسایە پێی باشە نمرەیلەسەربێت و لەبواری پراکتیکیدا داوای ڕاپۆرتیان لێ بکرێت وە لایەنی نەزەریەکەی بە شێوەی گروپ بڵێتەوە و وە هەر گروپە و ڕێژەی خوێندکاری ٤٠ خوێندکاران ئەم بابەتە بڵێتەوە پێویستە نمرەی لەسەر بێت بۆ ئەوەی پابەندبن وە سەرۆکی بەشی یاسا ئاماژەی بەوە کرد کە کاتێک بینای کۆلێژی یاسا دروستکرا داوامان کرد هۆڵێکی دادگا دروستبکەن و گرنگی بە لایەنی پراکتیکی بدەن وە لە ساڵی ٢٠١٩ فەرمانێکی وەزاری دەرچوو کە ٢ بابەت هەیە تشریعات خاص و تشریعات عام مکملە ٦ وانە دیاری کراوە )یاسای هاتوچۆ ،یاسای پارێزەرایەتی،  یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن. یاسای چاودێری کردنی ناکامەکان ،یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی( کە زانکۆ دیارەی دەکات لەو ٥ بابەتە ٣ بابەتیان بخوێندرێت و یەکێک لەو بابەت و یاسایانەی کە دەخوێندرێت یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانیە کە بەچەند وانەیەک دەخوێندرێت و ئێمەش وەکو ڕێکخراو هاوکاریان دەبین لە بواری پراکتیکی کە دواتر بە ڕاپۆرت کۆلێژی یاسا ئاگادار دەکەینەوە لە چۆنیەتی بەرێوبردنی کاروبارەکان وپلانی خۆمان دادەنێین و بۆتان ئەنێرین بەڵام ئەم بابەتە دەبێت کەیس دروست بکرێت و پرسیار بکرێت لەسەر کەیس و ئیش لەسەر کەیس بکەن لەگەل پارێزەرانی ڕێکخراو کە یارمەتی پارێزەران بدەن کە بەدوای شتەکان برۆن یاخود کۆمپانیای گەورەی پارێزەری هەیە کە پارێزەری ڕاوێژکاری هەیە کە یارمەتی دەربن ئەم کارەش پێویستی با هاوکاری زۆر و تەنسیقی بەردەوام هەیە یاخود عیادە قانونی هەبێت کە وابێت خەڵک بێن بۆ ئێرە وەکو چۆن سەنتەری ڕاوێژکاری هەیە لە بوارە جیاوازەکاندا و لە بواری یاساشدا هەبێت کە ئەمەش وادەکات کە خوێندکاران و خەڵک بەیەکەوە بەرکەوتنیان هەبێت وە سەرۆکی بەشی یاسا ئاماژەی بەوە کرد ئێمە دەرگامان کراوەیە بەڵام یەک کێشەمان هەیە کە زەختێکی زۆر لەسەر تەلەبە هەیە بەڵام ئیمە لە هەوڵی بەردەوامداین کە خوێندکاران لە بواری پراکتیکیدا سودببینن وە ڕابێن لەسەر ئەوەی کە لە دادگاکاندا چۆن کەیس دەبیندرێت وە لایەنی دارای خوێندکاران یەکێکە لە کێشەکان کە ناتوانرین زەختیان لێ بکەین بەڵام لە هەوڵی بەردەوامداین و کۆڵنادەین بۆیە وەکو ڕێکخراو هاوکار دەبین لەوەی کە ئەم یاسایە ببێتە وانەیەک و بچێتە ناو خوێندکاران و بخوێندرێت وە لە لایەنەی پراکتیکیە هاوکاریان بین لە دوای تەوەکردنی خوێندن.
 
كۆبوونەوەی رێكخراوی هاریكاری یاسایی ژنان و كۆلێژی یاسا-زانكۆی سلێمانی تایبەت بە یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی خێزانی
5-فەرمانگەی داواکاری گشتی و ڕۆڵی داواکاری گشتی لە کەیسەکانی توندوتیژی خێزانی:
وەکو ڕێکخراوی هاریکاریاسای ژنان سەردانی فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانیمان کرد بەمەبەستی گفتوگۆکردن دەربارەی رۆڵی داواکری گشتی لە کەیسە خێزانیەکان دوای وەرگرتنی رەزامەندی بەرێز بەڕێوبەری فەرمانگەی داواکاری گشتی سلێمانی بەشێوەی نوسراو سەردانی یەڕێز دادوەر )محمد جمال( ئەندامی داواکاری گشتیمان کرد بەمەبەستی گفتوگۆکردن لە بارەی یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی و کەیسە خێزانیەکان دێنە لای بەڕێزیان کە بەڕێزیان وەکو ئەندامی داواکاری گشتی لە بەرواری )٢٠٢٢/٦/١٥( دەست بەکار بووە لە دادگای کەتنی توندوتیژی خێزانی کە بەپێی یاسای داواکاری گشتی ژمارە) ١٥٩( ی ساڵی )١٩٧٩( کە ڕؤڵی داواکاری گشتی دیاریکردوە لە قۆناغی لێکۆڵینەوە و دادگای کردن کە ڕؤڵی چاودێری بڕیارەکانی دادوەر دەکات کە بەڕێزیان ئاماژەیان بە کەیسە خێزانیەکان کرد کە لە دادگای کەتن ببیندرێت کە بابەتی لێ خۆشبوون لە قۆناغی لێکۆڵینەوەدا هەبێت و دۆسیەکە دابخرێت لەبەر پاراستنی خێزانەکان و ئاشتبونەوەیان بۆ ئەمەش باشترە کە لیژنەی ئاشتەوای لەسەرەتادا بێت وە دادوەر دەست کراوە بێت وە پێویستە بە لە یاساکەدا هەندێک کرەدەوە بە دەق )نص( بە تاوان دابرێت بۆ نمونە )ناپاکی هاوسەری خیانەی زوجی( کە بەدەق بە تاوان دابرێت وە بابەتی موانعی شهادە زۆر گرنگە بۆ ئەو تاوانانەی کە لە چوارچێوەی خێزاندا ڕودەدەن نەبێت کە لە مادەی) ٦٨( ی یاسای بنەماکانی دادگەری کردن سزای بە ژمارە) ٢٣( ی ساڵی) ١٩٧١( ئاماژەی پێکردوە چونکە زۆربەی ئەو تاوانانەی کە لە ناو خێزاندا ڕوودەدەن تەنیا ئەندامانی خێزانەکان ئاگادارن.
وە سەبارەت بە اختصاصی مکانی بە بۆچونی بەڕێزیان بۆ کەیسە خێزانیەکان کاری پێ نەکرێت وە لە هەرشوێنێک بێت سکاڵای لێ وەربگیرێت.
وە سەبارەت بە شڵتەرەکان ئاماژەی بەوەکرد کە دەورەیەکی گرنگیان هەیە بۆیە پێویستە گرنگیەکی زۆریان پێ بدرێتر کە شوێنێکی پارێزراو و ڕێکخراو بێت وە تیایدا کەیسە خێزانیەکان جیابکرێنەوە لە پیناو پاراستنی خێزان.
وە سەبارەت بەو کەیسانەی کە ڕؤژانە رودەکەنە دادگای کەتنی توندوتیژی خێزانی ئاماژەی بەوە کرد کە کێشەکان زیاتر شەری خێزانەکانە لە لێدان و جنێودان و کێشەی میراتیشمان هەیە کە بۆتە هۆکارێک کە ئەندامی خێزانەکە توندوتیژی بەرامبەر بکرێت وە ئاماژەی بەوەکرد کە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان و ئامێرەکانی پەیوەندی کردن هۆکاری سەرەکی توندوتیژیەکانن لەناو خێزاندا هەر لەبەر ئەوەیە کە سزادان لە دادگای کەتنی توندوتیژی خێزانی بە مادەی) ٢( ی یاسای قەدەغەکردنی خراپ  بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن زۆرە و سزادانی تۆمەتباریش لەم دادگایەدا لەبەر ئەوەی لە چوارچێوەی خێزاندایە بە ڕەچاوکردنی بارودۆخی کەیسەکە دەبێت جگە لەوەی کە وەکو ئەندامی داواکاری گشتی و دادوەری دادگای کەتنی توندوتیژی خێزانی هەوڵێکی زۆر دەدەین لەگەڵ کەیسەکان کە ئاشت ببنەوە و كێشەکان کۆتای پێبێت خۆشبەختانە چەندین کەیس ئاشتەوایان کردووە لەگەل یەکدا.
وە سەبارەت بەوەی ئەو یاسایە تا دەرەجە) ٤( جێ بەجێ دەکرێت بەسەریدا بەڕێزیان ئاماژەیان بەوە کرد کە باشترە تەنیا لە چوارچێوەی خێزاندابێت واتە )دایک و باوک و خوشک و برا و منداڵ و ژن و مێرد( بگرێتەوە.
چاوپێكەوتنی نوێنەری رێكخراو لەگەڵ بەرێز دادوەر )محمد جمال( ئەندامانی داواكاری گشتی 
وە سەبارەت بەو سزایانەی کە لەدادگای کەتن جێ بەجێ دەکراوە و سزای تۆمەتبارەکان دراوە بەڕێزیان ئاماژەیان بەوە کرد کە تا ئێستا یەک تۆمەتبار سزا دراوە )حبس( کردن باقی کەیسەکانی تر بە پێبژاردن )غرامە( سزادەدرێت چونکە ئێمە مامەڵە لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکان دەکەین و هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئاشتەوای خێزانەکان و دواجار ئەگەر نەتوانرا بەپێی تاوانەکە یاسا جێ بەجێ دەکرێت بۆ سزادانی تەمەتبارەکە.
ڕاپرسی
لەم ڕاپۆرتەدا هەستاین بە ئەنجامدانی ڕاپرسیەک لە پارێزگای سلێمانی تایبەت بە یاسای بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی خێزانی و لایەنەکانی جێبەجێ کردنی ئەم یاسایە وە چەند بابەتێکی تر کە پەیوەندی بەو کەسانەوە هەیە کە کەیسیان هەیە لەناو دادگاکانی سلێمانی هەڵبەت کەیسە خێزانیەکانمان لا مەبەستە وە ئەم گیروگرفتانەی کە ڕوبەڕویان دەبێتەوە.
ڕاپرسیەکەش بەم شێوەیەی لای خوارەوە کە بەکۆی گشتی) ٠٦( بەشداربوو بەشداریان تیادا کردووە
 
 
 
 
 
 
 
6- ئاماری بەڕێوبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بۆ ساڵی 2٠22
لە ساڵی ٢٠٢٢ دا زیاتر لە ٤٢ هەزار کەس سوودیان لە خزمەتگوزارییەکانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان وەرگرتوە.
وە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان ٥١ هەزار و ٨٩٧ پەڕاو تۆمارکراون وە ١٠ هەزار و ٣٠٥ کەسیش سوودیان لە هێڵی گەرمی ١١٩ وەرگرتوە.
- لە پارێزگای سلێمانی 
٥ هەزار و ٤١١ پەڕاو تۆمارکراوە
- ٢٦٠١ کەس پەیوەندیان بە هێڵی گەرمی ١١٩ کردووە لە پارێزگای سلێمانی 
- ئاماری سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی بۆ ساڵی ٢٠٢٢
   ٤٢١ کەیس لە سلێمانی 
- ئاماری لیژنەی ئاشتەوای بۆ ساڵی ٢٠٢٢ کە تایبەتە بەو کەیسانەی کە کێشەکانیان چارەسەر کراون و ئاشت بوونەتەوە لە شاری سلێمانی ٢٢٣ کەیس بووە
- تیمی گەرۆک )جوڵاو( کە بەشێوەیەکی گەڕؤک کاری کردووە لە ناو کەمپەکاندا هاوکاری و پاڵپشتی گەیاندۆتە هەر ئافرەت و خێزانێک کە پێویستی بوبێت بۆ پارێزگای سلێمانی ٦٥٣ کیس بوو بۆ ساڵی ٢٠٢٢
- وە سەبارەت بەو کەیسانەی کە فەرمانی دەستگیرکردنی تۆمەتباریان تێدایە لە ساڵی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی ١٠٨١ هەزار و هەشتاو یەک فەرمانی دەستگیرکردن هەبووە کە ١٠٢٣ هەزار و بیستوسێ تۆمەتبار دەستگیر کراون.
- وە ئاماری گشتی بۆ ڕەگەزی قوربانیان بۆ ساڵی ٢٠٢٢ لە شاری سلێمانی ٣٩١٦ سێهەزار و نۆسەد و شانزە قوربانی بووە 
 
2-دادگای کەتنی توندوتیژی خێزانی
٢٠٢٢ ٢٠٢١
٣٠٦ ٣٨٩ بەردەوام
٢٥٦ ١٥٦ یەکلاکەرەوە
٥٦٢ ٥٤٥ کۆی گشتی
3-ئاماری تەلاق و لێکجیابونەوە
بەراوردی نێوان ساڵی )٢٠٢١( و ساڵی)٢٠٢٢( ٢٠٢٢ ٢٠٢١
٧٦٦ ٥٥٣٣ ٤٧٦٧
 
 
٢٠١٩ ٢٠١٨
٩٦٢ کانونی دووەم ١١١٠ کانونی دووەم
٥٩٠ شوبات ٦٤٨ شوبات
٦٤٠ ازار ٥٦٤ ازار
٦٤٠ نیسان ٩٦٤ نیسان
٧١٦ ایار ٥٩٠ ایار
٨١٦ حزیران ٦٤٨ حزیران
٩٤٤ تموز ٩٤٤ تموز
٨١٢ ئاب ٨٥٤ ئاب
٩٧٦ ایلول ٩٠٤ ایلول
٨٣٠ تشرینی یەکەم ٩٨٨ تشرینی یەکەم
٤٨٨ تشرینی دووەم ٦٧٤ تشرینی دووەم
٥٦٨ کانونی یەکەم ٥٩٠ کانونی یەکەم
٨٩٨٢ کۆئ گشتی ٩٤٧٨ کۆی گشتی
 ئامارەکانی کلینکی ڕاوێژکاری خێزانی
40

 
٢٠٢٠
٩٧٢ کانونی دووەم
٧٦٦ شوبات
٢٦٢ ازار
٠ نیسان
٦١٤ ایار
١١٣٠ حزیران
١٢٠٦ تموز
٦٣٠ ئاب
١٣٨٢ ایلول
١٠٦٦ تشرینی یەکەم
٩٦٢ تشر ینی 
دووەم
٦٣٦ کانونی یەکەم
٩٦٢٦ کۆی گشتی


٢٠٢٣
١٠٨٦ شوبات
ازار
نیسان
ایار
حزیران
تموز
ئاب
ایلول
تشرینی یەکەم
تشرینی دووەم
کانونی یەکەم
١٠٨٦ کۆی گشتی
 
کۆی گشتی ٥٩٦٣٢
پارێزگای هەولێر
 
1-بەرێوەبەرایەتی گشتی بەرەنگاربوونەوەی توندووتیژی دژی ئافرەتان و خێزان
وەكو ستافی رێكخراو لە نزیكەوە سەردانی بەرێوەبەرایەتی گشتیمان كردو لە پرسیارانەوە دەستمان پێكرد كە باس لە زیادبوونی رێژەی توندووتیژی و سكاڵاكان دەكەن تاكو زیاتر روونبیتەوە كە ئایا هۆكارەكان چین و مانای چی دەگەیەنن؟
 لەوەڵامدا بەرێوەبەری سەنتەری هۆشیاری بەرێوەبەرایەتیەكە باسی لەوەكرد كە: زیاد بوونى ڕێژەى سکاڵا جێگەى دڵ خۆشیە لەبەر ئەوەى زیاد بوونى ڕێژەى سکاڵا یەکێکە لە هۆکارەکانى زیادبوونى هۆشیارى خەڵک سەبارەت بە هەبوونى یاساى توندوتیژى و باوەڕبوونە بەو جیهەتانەى پەیوەست بە توندوتیژى.
زیاد بوونى توندوتیژى و جۆرەکانى جیاوازن لەگەڵ زیادبوونى ڕێژەى سکاڵا، زیادبوونى جۆرەکانى توندوتیژى جێگەى نیگەڕانیە ،بەڵام زیادبوونى سکاڵا جیاوازە پێشووتر لە ناو خێزان توندوتیژى هەرهەبووە بەڵام بەهۆى نەبوونى هۆشیارى لێى بێدەنگ دەبوون کێشەکە لە ناو خێزان دەمایەوە بەڵام ئێستا خەڵک هۆشیارە و لە ڕێگەى یاساوە داواى مافى خۆى دەکات.
سەبارەت بە كێشەو كەموو كورتیە یاساییەكان ووتی:
 من پێم وایە ئەم یاسایە کەهەیە بتواندرێت بەڕاوێژکردن لەگەڵ کەسانى پسپۆڕ و کۆلێژى یاسا و بەڕێوبەرایەتى و لایەنى جێبەجێكار بتواندرێت هەموارى یاساکە بکرێتەوە بەشێوەیەکى ڕێکوپێک و بەکەمترین کەم وکوڕى.
سەبارەت بەو گرفتانەی دێنە بەردەم بەرێوەبەرایەتیەكە لەجێبەجێکردنى یاساکە، نوێنەری بەرێوەبەرایەتیەكە باسی لەوەكردكە: 
١-دادگاکان کێشەیان هەبوو لە تەفسیرى یاساکە لە دەرەجەى قەرابە هەندێکیان پێیان وابوو ئامۆزا و پورزاش دەگرێتەوە هەندێک پێیان وابوو دەرەجەى چوار ناگرێتەوە.
٢-یەکێکى تر لە کێشەکانى بەردەم جێبەجێکردنى یاساکە ئەو لۆدە زۆرەیە لەسەر دادگاکان هەیە لەهەولێر، ماوەیەک کرا بە دوو دادوەر کاریگەرى زۆرى هەبوو لەسەر کەیسەکان بەڵام ئەنجومەنى دادوەرى بەهۆى نەبوونى میلاک کردیەوە بە یەک دادوەر ئەگەر ئێمە بەراورد بکەین لە نێوان ئەم ساڵ و چەند ساڵى پێشوتر دەتوانین بڵێین سێ بۆ چوار هێندە ڕێژەى کەیسەکان زیادیان کردووە و بەردەوام ڕوو لە زیادبوونە وە هیچ گۆڕانکاریەک لە میلاکى دادوەرى و بەڕێوەبەرایەتى و نوسینگەکان نەکراوە و بەهەمان میلاکى پێشووترە بۆیە لێرەدا نا بەرامبەریەکى زۆر هەیە لە نێوان زۆرى کەیس و ژمارەى کەمى میلاکى هەموو بەشەکان بەدادوەریشەوە، بۆیە من پێم وایە وەکو بەڕێوەبەرایەتى لەگەڵ کۆلێژى یاسا هەندێک توێژینەوە بکەین لەلایەنە کردارى یاسایەکە لەبەرچاو بگرین بۆئەوەى بتوانین کاریگەرى بکەینە سەر لایەنى پەیوەندیدار و بریارى جدى لەبارەیەوە بدرێت.
لەکۆتا کۆبوونەوەکە لەپەرلەمانى کوردستان کرا وەزارەتى ناوخۆ پێشنیارى ئەوەى کرد دادگاى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى بەهەموو فیئەکانى لێکۆلینەوەو جنحە بەیەکەوە دادگایەکى تایبەتمەندبن بۆئەوەى بتواندرێت تایبەتمەندى کێشەکان بپارێزێت.
ئەوەى ئێستا هەیە تەنها دادوەرێکى لێکۆڵینەوە هەیە تایبەت بە توندوتژى وە دادوەرێکى ترى هەیە کەیسى توندوتیژى و کەیسى تر دەبینێت بۆیە تایبەتمەندى نەماوە، کەیسى وامان هەیە تاڕادەى خۆکوشتن کێشەى هەبووە بەڵام لەبەر نەبوونى تایبەتمەندى دادگاى توندوتیژى و بەبوونى متمانە بۆ بەسڕى مانەوەى کێشەکەى نەیتوانیوە سکاڵا بکات، ئێمە وەک بەڕێوە بەرایەتى و نوسینگەکانى سەربە بەڕێوەبەرایەتى هەرچەندە هەوڵبدەین نهێنى کێشەکە بپارێزین دواجار لەبەر نەبوونى دادگاى تایبەتمەند کێشەکە بەنهێنى نامێنێتەوە، ئەو دادوەرەى کێشەخێزانیەکان دەبینێت لەپاڵ کێشەخێزانیەکان کێشەى کەتن و سریقە وتەڵاق و زەواج دەبینێت ،ئەمەش بۆتە هۆى ئەوەى نەتواندرێت کێشەکان بەنهێنى بمێنێتەوە ،بۆیە زۆر پێویستە کۆمەڵگایەکى تایبەت بە کێشەکانى توندوتیژى خێزانى بکرێتەوە دەلالەت بێت بە بەسەڵاتى لێکۆڵینەوەى بە وەزارەتى ناوخۆ بە دادوەرەوە وە دواتر دادگایەکى کەتن بکەینەوە وە دەتواندرێت دادگاکە لەناو بەڕێوەبەرایەتى گشتى توندوتیژى خێزانى جێگاى بۆ بکەینەوە بەڕەزامەندى ئەنجومەنى دادوەرى ،کرنەوەى دادگا لە پێناو هەدەفێکى گرنگە کە خێزانە لەبەر ئەووى کێشە خێزانیەکان پەیوەستە بەهەموو تاکێکى ئەم کۆمەڵگەیە ڕەنگە لەزۆربەى ماڵێک هەبێت مادام یاسایەک هەیە بۆ ڕێکخستنى خێزان بۆیە هەریەکێک لە ئێمە ڕەنگە پێویستمان بێت پەنا ببەین بۆ یاساکە لە ڕێگەى لایەنى پەیوەندیدار.
٣-یەکێکى تر لە کێشەکان نەبوونى شەڵتەرە تایبەت بەژن و منداڵ ئەوشەڵتەرەى کەهەیە تایبەتە بەژنان و ژنان دەتوانن منداڵى خوارتەمەن)٦(ساڵ لەگەڵ خۆیان ببەن بەڵام ئەو ژنانەى منداڵىسەروو) ٦( ساڵیان هەیە کێشەیان هەیە ڕوو لەشەڵتەر دەکەن لەمنداڵەکانیان جیا دەکرێنەوە دایکێک لەشەڵتەر دەمێنێتەوە منداڵى سەروو تەمەن) ٦( ساڵ دەبردرێتە خانەى بێ سەرپەرشتان ئەمەش یەکێکە لەگەورەترین کێشە بۆ دایکان و منداڵەکان کەتووشى هەڕەشەى توندوتیژى بوونەتەوە لە لایەن کەسە نزیکەکان لەگەڵ ئەوى لە کێشەدان لەیەکتریش جیا دەکرێنەوە بۆیە پێویستە ئیشى زۆر و جدى بکرێت لەسەر شەڵتەرەکان سەبارەت بەم بابەتە.
 
2- دادگای تاوانەكانی تایبەت بە كوشتنی ژنان
سەبارەت بە كردنەوەی دادگایەكی تایبەت بە كوشتنی ژنان كە رۆڵ و گرنگی هەبێت لە زوو یەكلایكردنەوەی كەیسەكانی كوشتنی ژنان لەناو دادگاكان كە لە كاتی ئێستادا بە هۆی نەبوونی دادگای تایبەتمەندەوە كێشەكان بۆ ماوەیەكی درێژ بە كراوەیی دەمێننەوە، پرسیارمان لە دادوەرێكی دادگای هەولێر كرد كە ئایا هەبوونى دادگایەکى تاوانى تایبەت بە کوشتنى ژنان کاریگەرى دەبێت لەسەر زوتر یەک لایکردنەوەى کەیسەکان یاخود پێدانى کاتى زیاتر بەو کەیسە؟
وەڵام: سەبارەت بەهەبوونى دادگایەکى تایبەت بەکوشتنى ژنان باسی لەوەكر كە چەندین گرفت و رێگری دروست دەبن ئەگەر بیر لە كردنەوەی دادگایەكی لەو شێوەیە بكەینەوە لە گرنگنترینیان: 
١-كەمی ژمارەی دادوەران بە گشتی و دادوەرانی پلە یەك و دوو بە تایبەتی.
٢-لەبەر ئەوەی ژمارەی ئەم جۆرە كەیسانە كەمترن بەراورد بە تاوانەكانی تر ئەوا كردنەوەی دادگایەكی لەم جۆرە نادادی دروست دەكات لەنێوان دابەشكردنی داوا لەنێوان دادگای تاوانەكان و وادەكات هەندێك دادگا ژمارەی داوكانی زیاتر بێت و هەندێكی تریان كەمتر.
٣-نەبوون و كەمی ستاف و فەرمانبەران بەهۆی وەستاندنی دامەزراندن و خانەنیشین بوونی بەساڵاچووان و چۆڵ بوونی شوێنەكانیان.
٤-نەبوونی دەرفەت بۆ دامەزراندن و دروستكردنی دادگای تایبەت )المحاكم الخاصە( لە دەستووری عێراقی.
دادگاى لێکۆڵینەوەى تایبەت بەکێشەکانى خێزان و ژنان کارێکى باشە بەمەرجێک دادوەرى لێکۆڵێنەوە و ستافەکەى تەنها بۆ ئەوکارە تەرخان بکرێت ئەرکى دیکەیان پێ نەسپێردرێت و کەسانى شارەزابن
 
 
سەرۆكایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی هەولێر
3-سەنتەرى ڕاوێژکارى خێزانى
یەکێکە لەو سەنتەرانەى سەر بە وەزارەتى تەندروستیە ئەو سەنتەرە هەڵدەستێت بەکردنەوەى خولێکى یەک کاتژمێرى بۆ ئەو کەسانەى دەیان هەوێت پڕۆسەى هاوژینى پێک بهێنن ئەم خولە خولێکى ناچاریە دەبێت هەموو ئەو کەسانەى تێدا بەشداربن کە بڕیارى هاوسەرگیریانداوە، لەم خولە باسى سێ بابەت دەکرێت یاسایى و کۆمەڵایەتى و تەندرووستیە بە شێوەیەکى گشتى باسى هەرسێ بابەت دەکرێت بەتایبەى لایەنى تەندرووستى،
* یەکێک لە بەشداربووان پێى وابوو:ئەم خولانە بۆ ئێستا زۆر پێویستە بەڵام بە پلان و کات و بابەتى زیاترو باشتر لەبەر ئەوەى یەک کاتژمێر بەشى ئەوە ناکات بەشێوەیەکى باش هەرسێ بابەت کاتى تەواوى پێبدرێت کەسێ بابەتى زۆر گرینگن بۆ پڕۆسەکە وە هەروەها بەشدارى کردنى پیاوانى ئاینى و بابەتى ئاینى کاریگەرى تەواوى دەبێت لەسەر پڕۆسەکە بۆیە پێى وابوو بەلایەنى کەم هەریەک لەبابەتەکان زیاتر لە ڕۆژێکیان پێویستە بەتایبەت لایەنى یاسایى زۆر یاسا هەیە تایبەت بەخێزان زۆر لەو کەسانەى کەبڕیارى ئەم پڕۆسەیان داوە شارەزاییان نیە کەیاسایەک هەیە بەو ناوە )یاساى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى خێزانى( کە ئەرک و مافى هەردوولایەنى خێزانى تێدایە و بەپێى یاسا ڕێکخراوە بۆیە زۆر پێویستە بەڕێوەبەرایەتى توندوتیژى دژى خێزان هەستێت بە ئەرکى خۆى بتوانێت ڕۆڵى هەبێت لە هۆشیار کردنەوەى ئەم کەسانە بەهەموو یاساکە.
 
 حاڵەت ٣٦٢٩
 
سەنتەری راوێژكاری خێزانی 
٢٠٢٢
 
لیژنەی ئاشتەوایی - ٢٠٢٢
٢٠١ حاڵەت
 
 
 
 
 
 
پارێزگای دهۆك
  له چوارچێوەی هەوڵەكانی هەرێمی کوردستانی عێراق بو بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەت وتوندوتیژی خێزانی ئەویش دەرکردنی یاسای ژماره ٨ی سالی ٢٠١١ی تایبەت به بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی، بەڵام ئەم یاسایەرەخنەی زۆری لێگیراوه و بانگەواز هەیه بۆ هەموارکردنەوەی یان دەرکردنی یاسایەکی نوێ بۆ جیگرتنەوەی یاسای ناوبراو،
 سەبارەت بەكوشتنی ژنان بەپاساوی شەرەف مادەی ٩٠٤ لەیاسای سزادانی عێراقی له هەرێمی کوردستان راگیراوە بەڵام سەرەڕای ئەمەش داوایەکانی کوشتنی ژنان رووبەرووی ئاستەنگی زۆر دەبنەوه لەدادگاکاندا لەڕووی بەدواداچوون ولێکوڵینەوه وکۆکردنەوەی بەڵگەو دواتر گیروبوونی یەککلایی کردنەوەی ،ئەمەش ئەوەمان بۆ ڕوون دەکاتەوە دادگایەکی تایبەت بەم کەیسانە چەندە گرنگن .
بۆیە وەک نوێنەری ڕێکخراو له پارێزگای دهوک چاوپێکەوتنمان لەگەڵ که سانی یاساناس لەماموستایانی زانکۆ وپارێزەران ومافپەروەران ئەنجامدا بوچوون وسەرنج وڕه خنەکانیان گرنکه بۆ زانینی کەم وکوڕی یاسای ناوبراو وه هەروەها زانینی بۆچونیان سەبارەت به گرنگی دامەزراندنی داداگایەکی تاوانی تایبەت بەكەیسەکانی کوشتنی ژنان، وه دواتر چاوپێکەوتنێک لەگەل یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی/ لقی دهوک بۆ زانینی هەلوێستیان لەسەر یاسای ناوبراو وەئەحکامەکانی شەریعەتی ئیسلامی سەبارەت بەكوشتنی ژنان به پاساوی شەرەف، هەروەها چاوپێکەوتنێک لەگەل ئەندامانی لیژنەی ئاشتەوایی وه بەرپرسی بەشی خزمەتگوزاریەکانی یاسایی ودەروونی وکومەڵایەتی لەسەنتەری راوێژکاری خێزانی ،پاشان چاوپیکەتنێک لەگەڵ بەرێوەبەری نەخوشخانەی فریاکەوتنی دهوک بو زانینی ڕۆڵی کارمەندانی بواری تەندروستی لەهەواڵدان بەبوونی قوربانیانی توندوتیژی خێزانی وەک لەمادەی) ٢/ بڕگه ٣( لەیاسای ناوبراو دا هاتووە .
1- بۆچوونەکان لەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خیزانی
   بو زانینی بوچوون و رەخنەکان سەبارەت بەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی چاوپێکەوتنێکمان لەگەڵ ماموستایەکی زانکۆ،پارێزەرێک و مافپەروەرێک ئەنجامدا و چەند پرسیارێکمان کرد:
- ئا یا یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی ژمارە٨ی سالی ٢٠١١ دا کەموکوری یاسایی هەیە؟ پێشنیارەكانتان چین بو هەموارکردنەوەی یاسای ناوبراو؟ 
- گرنگی دامەزراندنی دادگای تاوانکاری تایبەت بەکەیسەکانی کوشتنی ژنان چییه؟ 
- هوکارەکانی زیادبوونی حالەتەکانی توندوتێژی دژی ژنان وخێزان چین؟ وەپیشنیارەکانتان چین بو کەمکردنەوەی توندوتیژی دژی ژنان وخێزان؟ 
 - د.اسماعیل بابکر بامەرنی/ ماموستای زانکۆ
یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی ژماره ٨ی سالی ٢٠١١ پێویستی بەهەموارکردنەوه هەیه لەماوەی ١٢ ساڵدا شاهیدی پیشهاتەکان بووین که پیشتر نەمان دیتبوو ئەویش پیشکەوتن لەسۆشیال میدیا وە هەروەها بوونی هەندێک هەڵە کە یاسادانەر لەکاتی دەرکردنی یاساکەدا کردوویەتی، لەوانەش بوونی دەستەواژەی )جۆری کۆمەڵایەتی( لەپێناسەی توندوتیژی خێزانی لەمادەی) ٢/ برگه ١(، نەدەبوو یاسادانەر ئەو دەستەواژە بەکاربێنێت یان لەگەڵ بەکارهیێانی ئەو دەستەواژه پێناسەکی وورد وتێروتەسەل لەسەر دەستەواژەكه کردبایه، چونکە مەبەست له توندوتیژی لەسەر بنەمایی جۆری کومەڵاتی ئەوەیه که توندوتیژی له ڕەگەزیکەوە ئاراستەی ڕەگەزێکی دیکه دەكرێت، بویه ئەو توندوتیژیه لەنێوان باوک و کوڕ یان لەنێوان دایک وکچ یان له نێوان برا وبرا هەرچەنده توندوتیژی خێزانییه بەڵام ناکەوێته ژیر پێناسەی توندوتیژی که لەمادەی) ٢/بڕگه ١( هاتووه، ئایا مەبەستی یاسادانەر له دەسته واژەی )جۆری کۆمه ڵایەتی(؟ 
وه هەروەها یاسادانەر چارەسەری ئەو حاڵاتانەی نەكردووه که ژنه توندوتیژلێکراوە ناتوانێت سکاڵا تۆمار بکات، واته ئەو حاڵەتانەی به په لە كه پێویست بەته دخولی بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان وخێزان یان بنکەی پۆلیس بەمەستی رێگریکردن له هەره شەكردن لەسەر ژیانی ژنه توندوتیژلێکراو کەنا توانێت سکاڵا توماربکات.
سەبارەت بەبوونی دادگای تاوانکاری تایبەتمەند به کەیسەكانی کوشتنی ژنان، هەرچەنده دۆسیەكانی کوشتنی ژنان له دادگاکاندا تا ڕادەیەك بەباشی یەكلایی دەكرێتەوە بەڵام باشتره و زۆر گرنگە کە دادگایەكی تایبەت بەم کەیسانه هەبێت هەر لەسەرەتای کەیسه که )قۆناعی ڵێکۆڵینەوە( تا کۆتایی )تاکو دەرکردنی بڕیار( ،دادگایەك بێت به شیوەیەك خێوێیەت وخێرایی هەبێت لەیەكلایی کردنەوەی کەیسەكانی کوشتنی ژنان بەڵام ئەم بابەته پێویستی به تێچوویی دارایی و بوونی دادوەری پسپوڕه، واته ئێمه پشتگیری لەبوونی دادگایەكی لەم جۆره دەكەین بەڵام نەك تەنها بەزیادکردنی بڕگەیەی )انشاء محکمە مختصە بدعاوى قتل المراە(  له یاساى بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بەڵكو دەبێت وردەكارى لەسەر چونیەتی وپسپوڕی دادگا هەبێت وه هەروه ها پێداچوونەوە وهەموارکردنەوەی یاساکانی دیکه که پەیوەستدارن به و بابەته له وانه ش یاسای بنەمای دادگایی کردنی جزائی، وەبوونی توانای ماددی مرویی نەك تەنها دامەزراندنی دادگایەك لەسەرحسابی دادگاکانی تر.
سەبارەت به هۆکاری زیادبوونی حاڵەتەكان توندوتیژی دژی ژنان ده گەرێتەوە بۆ زیادبوونی هۆشیاری لای ئه وان،  واته زیادبوونی ژمارەی سکاڵای تۆمارکراو له دادگاکان، جا سکاڵای ژن لەمێردەكەی بێت یان کچەكه له دایک وباوکی یان خوشک له براکەی به پێچه وانەی پێشوو، پێشتر هه ڵوێستی ژنان بەرامبەر به توندوتیژی بێدەنگ بوون بوو ودرکی بەوە نەدەكرد کەمافەكانیان چییه بەڵام ئێستا پەنا دەباته بەر دادگا یان بنکەكانی بەڕێوەبەرایەتیتوندوتیژی دژی ژنان وخێزان چونکه هۆشیاری یاسایی هەیە و دەزانێت که ئەوەی بەرامبەری دەكرێت توندوتیژیه و پێشێلکردنی مافەكانیەتی،  وه ئیمه نکۆڵی نا کەین بەبوونی هەندێک حاڵەتی إستغلال کردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لەلایەن بەشێک له ژنان که سکاڵا لەسەر بچووکترین ناکوکی  خێزانی تومار دەكەن، وه هەروه ها بوونی پەیوەندی کراوه
 ))open relationship یەكێکه له هۆکارەكان،  هەروەها نەبوونی چاودێری لەسەر راگەیاندن و زنجیره دۆبلاژکراوەكان، هەندێک جاریش لەماڵەوە ژن توندوتیژکەره وناپاکی هاوسەرگیری ئەنجام ده درێت، وەبێکاریش یەكێکه له هوکارەكانی توندوتیژی خێزانی .
بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی خێزانی دەبێت هۆشیاری یاسایی دروست بڵاوبکرێتەوە تایبەت بۆ ژنان، واته نەك تەنها هۆشیار کردنەوەی کەمافەكانیان چیه بەڵكو دەبێت مافەكانی کەسانی تر بەسەر خۆیدا بزانیت بۆ نموونه دەبێت ژن مافی خۆی وەك هاوسەر بزانێت لەبەرامبەریش مافی مێردەكەشی بزانێت وه پیاویش بەهەمان شیوه، وه دەبێت سانسۆر لەسەر ڕاگەیاندن و زنجیره دۆبلاژکراوەكان هەبێت .
- بەرێز مسعود سلێمان/ پارێزەر و ڕاگەیاندکار 
  یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی تاڕادەیەك ژنان له توندوتیژی ده پارێزیت بەڵام کەموکوری تێیدا هەیە، گرنگترینیان ئەوەیه کا یاسای ناوبراو چارەسەرێکی کاتی ده دات بە ئه و ژنانەی که ژیانیان لەمەترسیدایه ئه ویش شوێنی حه واندنەوە )شه ڵتەر( که له مادەی) ٣/ بڕگه ٢( دا بەڵام چارەسەری کۆتایی نیه، واته ئەگەر مەترسی لەسەر ژیانی ژنه توندوتیژلێکراوه که نەمێنێت ئەوە له شه ڵتەر دەرده چیت وه ئەگەر هێشتا مەترسی لەسەر ژیانی ما بێت دەكه وێته بەردەم دوو حاڵەت: 
یەكەم: یان دوای ماوەیەك لەناو شه ڵتەر دەرده چێت و دواتر دەكوژرێت وه زۆر حاڵەتمان بینیوە که توندوتیژکار )ئەنجامدەری توندوتیژی( به ڵێن ده دات که زیان به ژنه توندوتیژ لێکراوەكە نەگەیەنێت بەڵام که ژنەكه له شه ڵتەر دەرکه وت دەكوژرێت له لایەن خودی توندوتیژکار.
دووەم: یان لەناو شه ڵتەر دەمێنێتەوە، پرسیار لێره دا ئەوەیە تاکەی لەناو شه ڵتەر دەمێنێتەوە دوو ساڵ، سی ساڵ یان پینچ ساڵ...هتد.
له هەردووک حاڵەتیش دا به پێشێلکردنی مافی مروڤ دادەنرێت ،له حاڵەتی یەكەم دا پیشیلکردنی مافی ژیانه وله حاڵەتی دووەم دا پێشێلکردنی مافی ئازادیەوە ژنه توندوتیژلێکراوه که تاوانبار نیه بو ئەوەی زیندانی بکرێت لەناو شه ڵتەردا.
وه هەروه ها دەبێت یاسای بنەمای دادگایکردنی تاوان هەموار بکرێت له ڕووی ئەو مادانه که سکاڵا رێکده خەن بەمەبەستی پاراستنیژنان له و توندوتیژیەی که له دەرەوەی خێزان بەرکەوتەی دەبێت له ڕێگەی سۆشیال میدیا و ئامیرەكانی پەیوەندیکردن که ئەویش تاوانی زەوتکردنی ئه لکترۆنی یه )إبتزاز الکترونی(، لەم جۆره تاوانه دا تاوانبار داواى بڕه پارەیەك یان ئەنجامدانی سێکس له ئافرەت دەكات به هه ڕەشەكردن لەبڵاو کردنەوەی وێنه وفیدیۆیەكانی له سۆشیال میدیا بەم شێوەیەش ژنەكه بەر توندوتیژی دەكەوێت له لایەن خێزانەكەیەوە ئەگەر ئەوان لەو بارەیه بزانن.
وه لەکێشه پراکتیکییەكان لەم جۆره تاوانەدا ئەوەیه که ئەگەر قوربانیەكه بیەوێت سکاڵا توماربکات دەبێت سکاڵا له بنکەی پۆلیس یان له دادگا توماربکات ولێرەوە رێکاره درێژخایەنەكان دەست پێدەكات، کێشەی گەوره ئەوەیه که هیچ نهێنی نیه که ئافرەتەكه دەچێته بنکەی پۆلیس هەمووان دەزانن که ئەو ئافرەته توشی زەوتکردنی ئه لکترۆنی بوه لەكاتێکدا داوای زەوتکردنی ئەلکترۆنی پێویستی بەنهێنی وخێرایی هەیە، و له هەمووی مەترسیدارتر ئەوەیه که دادوەر لەم جوره کەیسانەدا پشت به شارەزایانی ئەلکترۆنی دەبەستێت وه هەندیک له شارەزایان راستگو نین و زانیاری هه له دەدەنه دادوەر و درۆ دەكەن، بۆیه پێشنیار دەكەین: 
1- باشترین چارەسەری بۆ ژنه توندوتیژلێکراوەکە که ژیانی بەرده وام لەمەترسیدایه وزیاتر له دوو ساڵ لەناو شەڵتەر دا مابیتەوە ئەوەیه که بچیته دەرەوەی شار یان دەرەوەی ولات وەبەرپرسیاریەتی گواستنەوەی و دابینکردنی ئامرازیکی بژیوی بۆ ئەو له ئەستۆی حکومەتدایه به هەماهەنگی لەگەڵ ئەو ڕێکخراوانەی که لەبواری مافەکانی ژنان کار دەکەن.
2- هەموارکردنەوەی یاسای بنەمای دادگایکردنی تاوان لەڕووی ئەو مادانەکه سکاڵا ریکدەخەن ئەوەش بەزیادکردنی سکاڵای ئەلیکترونی که بەو هۆیەوه ئافرەت دەتوانێت سکاڵای ئەلیکترۆنی لەماڵەكەی خۆیدا تۆماربکات بەبێ ئەوەی پێویست بکات بچێته بنکەی پۆلیس یان دادگا به پێشکەشکردنی ناو به ڵگەنامەكەی خۆی وه ناوی ئەكاونت یان بەیجی که هەڕەشه لێدەكات وه دواتر هەمووریکارەكانی تر ودانیشتنەكانی دادگا لەرێگەی ئینتەرنێتەوە بەڕێوەدەچن بەبێ ئەوەی پێویست بکات بچێته دادگا، بەمەش خێرایی بوونی دەبێت دوور له ڕۆتینەكانی سکاڵای زارەكی یان نوسراو وه هەروه ها نهێنیش بۆیه کەس لەو بارەیەوە نازانێت.
٣-دەبێت کۆمسیۆنەك )هیئە( له هەر ناوچەیەكی تێهەلچوونەوە دابمەزرێت که پێکهاتبێت له کۆمه ڵێک شارەزایانی ئه لیکترۆنی سوێندخواردو و ئەمیندار و ئەم هیئەیە سەر بەوە زارەتی داد یان ناوخۆ بێت وه دادوەر له داوایەكانی ابتزاز الکترونی پشت به شارەزایانی ئەم هەیئەیه ببەستێت .
بەجێبەجێ کردنی هەرسێ خاڵی سەرەوە دەبێته هۆی دوور کەوتنەوەی دادوەر لەزانیاری هەڵەوە هەروەها بەدەستهێنانی خێرایی ونهێنی له داوایەكانی ابتزاز الکترونی، بەم شیوەیه ش ژنان دەپارێزرێن لەو توندوتیژیەی که له خێزانەكانیان توش دەبن ئەگەر بزانن وێنه و فیدیۆیەكانی له لای کەسیکه.
بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی خێزانی، پێویسته سانسۆر لەسەر سۆشیال میدیا هەبێت،  وەبڵاو کردنەوەی هۆشیاری یاسایی بەتایبەتی بۆ ئافرەت که دەبێت ئافرەت بزانێت ئەگەر مافەكانی لەلایەنهاوسەرەكەیەوە پێشێل کراوه ئەوە مافی خۆیەتی پەنا بو دادگا ببات داوای مافی خۆی بکات نەك هەڵه بکات، بۆ نموونه ئەگەر مێردەكەی خەرجی بۆ دابین نەكات ئەوە بۆی نیه پەنا بۆ ناپاکی هاوسەرگیری ببات و پاره لەکەسێکی تر وەرگرێت بەڵام مافی ئەوە هەیە نه فه قەی خۆی له هاوسەرەكەی وەربگرێت له ڕیگەی دادگاوه، هەروه ها بوونی خولی راهێنانی پاپەندکا ر بۆ ئەوانەی بەنیازن هاوسەرگیری بکەن بۆ ئەوەی ماف و ئەرکەكانی هاوسەرگیری و پلەی هاوسەنگی نێوانیان بزانن و ئەگەر لەدوایین تاقیکردنەوە دا سەرکەوتوو نەبوون دادوەر گریبەستی هاوسەرگیری بو ئەوان نەبەستێت . 
 - بەڕێز محمد/ مافپەروەر و بەرپرسی هۆبەی خزمەتگوزاری یاسایی و دەروونی و کومەڵایەتی لەسەنتەری ڕاوێژکاری خێزان 
بەڵێ کەموکوری لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی دا هەیە،  پێشنیار دەكەین چوارچێوەی یاسای ناوبراو فراوانتر بکرێت بۆئەوەی تاوانەكانی توندوتیژی دژی ژنان له دەرەوەی خێزانیش بگرێتەوە، هەروەها ناوی یاساکه بەم شیوەیه بێت )یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان وخێزان( ،وەسڕینەوەی دەسته واژەی )علی سبیل مثال( له مادەی دووەم دا، هەروه ها ڕوونکردنەوەی دەستەواژەی لێدانی ئەندامانی خێزان ومنداڵ لەمادەی) ٢/ بڕگه ١٢( بەشێوەكی ڕوونتر، وەسڕینەوەی دەستەواژەی )بەزۆری سەرجێی کردن( لەمادەی) ٢/ بڕگه ١٣( و لەجیاتی ئەمه بهیته نووسین )مع عدم اڵاخلال بحق الزوجین فی معاشرە الزوجیە یعد معاشرە الزوجیە بالاکراه عنفا اسریا(، هەروه ها ڕوونکردنەوە ى دەسته واژه ى )له و کیێشانەكه ئه شێ ئاشته وایان تێدا بکرێت( لەمادەی پێنجەم دا، ئایا ئاشته وایی له هەموو کەیسەكان ده گرێتەوەیان به پێ ماددەی) ٣( یاسای بنەمای دادگایکردنی تاوانه؟ 
 سه باره ت به دادگایەكی تایبه تمه ند بەكه یسەكانی کوشتنی ئافره ت، زۆر پێویسته دادگایەكی لەم جۆره هه بیت چونکی بوونی دادگای تایبه تمەند و دادوەری تایبه تمەند بەم جوره کەیسانه ده بێته هوی خێرایی لەیه کلایی کردنەوەی بەمه ش به ڵگەكان نافه وتێت.
 
 چاوپێكەوتنی نوێنەری رێكخراو لەگەڵ مافپەروه و بەرپرسى هوبه ى خزمەتگوزارى ياسايى \ سەنتەرى راويژكارى خيزانى  2-یەكێتی زانایینی ئایینی ئیسلامی کوردستان/ لقی دهوک 
 ئەندامێکی لیژنەی فەتوا له دهوک 
- یەكێتی زانایینی ئایینی ئیسلامی له هەریمی کوردستان له بەیاننامەیەكدا لەمانگی ئەیلولی سالی ٢٠٢٢ دا نارازیبوونی خوی دەربری سەبارەت بەڕەشنووسی پڕۆژه یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان وخێزان دەربڕی، نارەزایەتییەكەی له سەر ماددەی) ٢/ بڕگه ١٦( ی ڕەشنووسەكه بوو که ئەو ماددەیه سەرجێی کردنی زورەملێی لەلایەن هاوسەر بەتاوانی توندوتیژی خێزانی دادەنرێت، وه پرسیار لیرەدا ئەوەیه ئایا سەرجێی کردنی زورەملێی زیانی نیه بو هەریەك له هاوسەرەكان؟ وه بۆچی پێشتر یەكێتی زانایینی ئایینی ئیسلامی ناڕەزایەتی نەبووه کاتیک یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی ساڵی ٢٠١١ که له ئیستادا بەرکاره له مادەی) ٢/ برگه ١٣( دا سەرجێی کردنی زورەملێی به تاوانی توندوتیژی خێزانی لەقەلەمداوە؟ بۆچی ئێستا ناڕەزایەتی دەردەبڕن؟ 
ژن مافی ئەوەی نیه ڕیگری لەمیردەكەی بکات وه دەبێت داواکاریەكانی جێبەجێی بکات مەگەر زیانی پێبگەیەنێت یان سەرقاڵی بکات له ئەرکێک، ئەگەر بەبێ پاساوی شەرعی رەتیبکاتەوە ئەمه دەبێته ناشز و نەفەقەی لێ زەوت دەكرێت بەڵام ئەگەر پاساوی شەرعی هەبیت ئەوکات مافییەتی ڕێگری بکات، وه دەبێت هەردوو هاوسەر باردۆخی یەکتریان بەرەچاو وەربگیرێت.
- ئایا هیچ ناڕەزایتان هەیە لەسەر هەر برگەیەك لەبرگه کانی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی که ئیستا بەرکاره؟ یان هیچ پێشنیاریکتان هەیە لەسەر یاسای ناوبراو؟ 
 ئیمه ناره زایەتیمان نیه بەرامبەر به هیچ یاسایەك که بۆ پاراستنی ژنان و خێزان له توندوتیژی دەرچووبێت یان له داهاتوودا دەربچێت، بەڵام نارەزاییمان له سەر هەر یاساک ده بێت که پێچه وانەی ئه حکامەكانی شەریعه تی ئیسلامی بێت چ له ئیستادا کارا بێت یان له داهاتوودا دەربچێت، بەم پییه پێشنیاری هەموارکردنەوەی مادەی) ٢/ بڕگه ١٣( لەیاسای ناوبراو دەكەین بەم شیوەیه ) مع عدم الاخلال بحق الزوجین فی معاشرە الزوجیەیعد معاشرە الزوجیە بالاکراه عنفا اسریا.(
چاوپێكەوتنی نوێنەری رێكخراو لەگەڵ یه کێتی زانایینی ئایینی ئیسلامی کوردستان/ لقی دهوک
3 - سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی 
 ڕ - پێکهاتەی )هەیکه لی( سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی 
 به ڕێز محمد/ مافپەروەر و بەرپرسی هۆبەی خزمه تگوزاری یاسایی و دەروونی و کۆمه ڵایەتی 
  سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی به شێکه له بەرێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان وخێزان، و ئەم سەنتەره پێکدێت له: 
1 - هۆبەی خزمەتگوزاری یاسایی و دەروونی و کۆمه ڵایەتی 
2 - هۆبەی کارگێڕی 
3 - هۆبەی لیژنەكانی ئاشته وایی 
4 - هۆبەی هێڵی گەرم 
سەبارەت به هۆبەی لیژنەكانی ئاشته وایی، لەبنەرەتدا  له ڕوژێکدا لیژنەیەك دادەنیشێت پێکدێت له سێ ئەندام به پسپۆڕی یاسایی و دەروونی و شەرعی بەڵام ئەگەر ژمارەی داوایەكان زیادی بوون ئه وکات لیژنەیەك یان زیاتر له لیژنەیەك زیادی دەكەین وەك له ساڵی ٢٠٢٢ دا زیاتر له لیژنەیەك لەیەك روژدا دادەنیشێت به هۆی زیادبوونی ژمارەی ئه و داوایانەكه له لایەن دادگاوه ڕه وانەی ئێمه دەكران، وەسەبارەت به هه ڵبژاردنی ئەندامان ئه وان له لایەن ئێمه هه لدەبژێردرێن وه ناسنامەی شارەزای له لایەن دادگاوه پێیان ده درێت، وه واباشتره که ژمارەی ئەندامان و پسپۆڕی ومەرجه کانی ئەندامبوون له لیژنه ی ئاشته وایی دا به ده قی یاسا دەستنیشان بکرێت بو ئەوەی ده قی یاسا بۆ ئێمه ببێته مەرجع لەكاتی بوونی هەرکێشەیەك له و بارەیەوە.
هەروه ها سەبارەت ژنانی توندوتیژلێکراوەكان که باری دەرونییان خراپه هەما هەنگی لەنیوان هۆبەی خزمەتگوزاری یاسایی و دەروونی و کومه ڵایەتی و ئه وڕێکخراوانه دا هەیە که جه لسات و علاجی بێبەرامبەر دەدەنه ژنانی توندوتیژلێکراوەكان که باری دەروونیان خراپه، وه له ڕووی بڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاسایی و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان وخێزان هەمانگی و پەیوەندییەكی باش لەنیوان به ڕێوەبەرایەتی و لەنێوان دەزگاکانی ڕاگەیاندن و ڕێکخراوەكان و زانکۆکان و قوتابخانەكاندا هەیە ،وەیەكێک له پڕۆژەكانمان له گه ل یونسیف له ساڵی ٢٠٢٢ دا تایبەت به بڵاوکردنەوەی هۆشیاری یاسای و بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان وخێزان بوو وه پڕۆژه که پێکهاتبوو له ٠١ تیم پێنجیان لەناو شاری دهوک و پێنجیان له قەزا وناحیەكانی سەر به پارێزگای دهۆک کاریان دەكر، وه هەرتیمێک به لایەنی کەمەوە لەماوەی یەك مانگ ١٠ سمینار له قوتابخانه و زانکۆ و کەمپەكان پێشکه ش دەكرد وەیەك ۆرک شۆپ ڕێکده خست.
 ب - ڕێوشوێن و ئامرازانەی بەكارهێنراون بو ئاشتکردنەوەی لایەنەكان له لایەن لیژنەكانی ئاشته وایی وه 
  بۆ زانینی ئه و ریوشوینانەی که گیراونەتەبەر و ئه و ئامرازانەی بەكارهێنراون بو ئاشتکردنەوەی لایەنەكانی سکاڵا له به ڕێز سەروار فوئاد، مافپەروەر و ئەندامی لیژنەی ئاشته وایی ئەم پرسیارانەی خوارەوە کردمان: 
- ئه و ڕێوشوینانەی گیراونەتەبەر و ئامرازانەی بەكارهێنراون بۆ ئاشتبوونەوەی لایەنەكان چین؟ 
- ئایا حاڵەت هەبوویه که توندوتیژلێکراو پیاو بێت له لایەن ژنەكەی یان مندالەكانیەوە تووشی توندوتیژی ببیت؟ یان دایک له لایەن مندالەكانیەوە توشی توندوتیژی ببێت؟ 
- باوترین جۆری توندوتیژی خێزانی چییه؟ زیاتر له لایەن چ کەسیکەوە توندوتیژی ئەنجام ده دریت لەناو خێزان دا؟ ئایا له گه ل زیادکردنی جۆری توندوتیژی دارایی لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی؟ 
  کاتێک دادوەر لایەنەكانی سکاڵا ڕەوانەی ئیمه دەكات هەموو هه وڵێک ده دەین بو ئاشتبوونەوەی لایەنەكان، هەندێکجار ئاشتبوونەوە لەنیوان لایەنەكان لەماوەی ٤٠ خولەك بو ٣ کاتژمێر ڕوودەدات و هەندیکجاریش کاتیکی زۆری دەوێت و لایەنەكان زور تورەن بویە روژیک یان دوو روژ به لایەنەكان دەدەین تا به وردی بیربکەنەوە و ڕەنگه له و ماوەیه دا ئاشت ببنەوە، بەگشتی ڕێژەیەكی زۆر له داوایەكان ئاشت دەبنەوە بەڵام ڕێژەیەكیش هەیە کەسەرەڕای هەموو هەوڵەكانمان نا توانیت ئاشتیان بکەینەوە.
وەبەپێ یاسا هیچ ئامرازێکی دیاریکراو بو ئاشتکردنەوە نییه، بۆیه ئیمه هەموو ڕیگای مومکن بۆ ئاشتکردنەوەی لایەنەكان بەكارده هێنین، له وانەش ئیدخال کردنی کەسیک یان زیاتر نێوان لایەنەكان وەك دایک یان باوکی یەكێک له لایەنەكان یان هەردووکیان ئەگەر ئەوان کاریگەری ئەرینی هەبێت بۆ ئاشتکردنەوەی لایەنەكان، وه هەندیک جار کەسێک دەخەینه نێو لایەنەكانی داواکەكه خزمی هیچ لایەنیک نیه بەڵام هاتنی ئه و کاریگەری ئەرێنی دەبێت، بۆنموونه حاڵەت هەبوویه داوامان لەبانگوازێکی ناسراوی بادینان کردمانه لەسەنتەری ڕاوێژکاری خیزانی ئامادەبێت لەگەڵ لایەنەكان قسه بکات چونکه دەزانین یەكێک له لایەنەكان گوێڕایه ڵی بانگخوازەكه دەكات و به و هۆیەوە ئاشته وایی ڕوو ده دات.
بەڵێ حاڵەت هەیە که پیاو توندوتیژلێکراوه بەڵام حاڵەتی زۆر کەم هەیە، وه زورجاریش حاڵەتەكانی توشبوونی دایک یان باوک به توندوتیژی له لایەن منداڵەكانیانەوە دەگەریتەوە بۆ هوکاری مادی ،وه توندوتیژی دەروونی وجەستەیی زۆرترین جوری توندوتیژی خێزانی یەكه بەكاردێت، وه زیاتر ئەنجامدەری توندوتیژی لەناو خێزاندا مێرد و باوکه.
سەبارەت به توندوتیژی دارایی زۆر باشه ئەم جۆره توندوتیژیه زیادی بکریت بو ناو یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی ،بەڵام دەبێت یاسادانەر پێوەریک دابنێت که کەی توندوتیژی به توندوتیژی دارایی دادەنرێت یان نه، بو ئەوەی ئیستغلالى دەقى یاسا نەكرێت.
 ج - گرفتەكانی ڕووبه ڕووی لیژنەكانی ئاشته وایی دەبن لەكاتی کارکردنیان 
  بەڕێز سەروار ئەندامی لیژنەی ئاشته وایی و به ڕێز محمد بەرپرسی هۆبەی خزمەتگوزاری وتیان: 
به شێوەكی گشتی هیچ کیشەمان دروست نابێت لەكارکردنی ئێمه دا، بەڵام هەندێک له و دوسیانەی که له لایەن دادگاوه بۆ ئیمه ڕه وانه دەكرێت بۆ ئاشته وایی کردنی نێوان لایەنەكان وه ئێمه نامانەوێت ئاشتیان بکەین یان ئاشتیان بکەین بەڵام دەبێت توندوتیژکار )تاوانبار( سزای خۆی وەربگرێت چونکه ئاشتەوایی لەسەر حیسابی ماف و کەرامەتی یەكێک له لایەنەكانه، وه ئەگەر ئاشته وایی ڕووبدات بەبێ سزادانی توندوتیژکار دەبێته هۆی ڕێگرینەكردنی که دووباره توندوتیژی ئەنجام بدەت  .
وەبه ڕێز دڵشاد پسپۆڕی شەریعەت و ئەندامی لیژنەی ئاشته وایی زیادی کرد، ڕۆڵی به شێک له پارێزەرانی لایەنەكان دەبێته هۆی ناڕه حه تیمان لەكارەكانماندا، بۆنموونه له هەندیک داوایەكان ئاشته وای جێی خۆیەوە لەسەر حیسابی ماف و کەرامه تی چ لایه نێک نیەوە بو ئەوان ئاشتبوونەوە باشترینه، بوویه کاتیکی زۆر لەگەل لایەنەكان قسه دەكەین وەروژانێکیان پێدەدەین بۆ ئەوەی بیربکەنەوە وه خەریک دەبێت لایەنەكان ئاشت ببنەوە و بۆ یەک بگەرێنەوە بەڵام له کوتا چرکەدا پارێزەری یەكێک له لایەنەكان بۆچوونی بریکاردەرەكەی دەگۆڕدرێت و له ئاشتبوونەوە پاشگەز دەبێتەوە ئامانجی پارێزەر تەنها مادیەکانه و گرنگی پینادات که ئاشتبوونەوە له بەرژەوەندی بریکاردەرەکەیە یان نا، لەگەڵ ڕێزمان بۆ پیشەی پارێزەران بەڵام ڕۆڵی هەندیک له پارێزەرانی لایه نەکانی ئەو کەیسانەی که بۆ ئێمەره وانه دەکرێت ڕۆڵێکی نەرێنیه و نارەحەتیمان دروست دەكەن.
 
 4 - ڕۆڵی کارمەندانی تەندروستی له هه واڵدان به بوونی قوربانیانی توندوتیژی خێزانی 
)نه خوشخانەی فریاکه وتنی دهوک( 
 د. عبداللە احسان عبداللە،
به ڕێوەبەری نه خوشخانەی فریاکه وتنی دهوک 
- کاتێک قوربانی توندوتیژی خێزانی دێت بۆ نه خوشخانه چ رێکارێک ده گرنەبەر؟ 
  سەرەتا هاتنی قوربانی توندوتیژی ئێمه بنکەی پولیس ناو نه خوشخانه ئاگادار دەكەینەوە و دواتر رێکاره پیویستەكان )چارەسەری پێویست( ئەنجام ده درێت، وه پزیشکی نیشته جێ خولی راپورتی سەرەتایی پزیشکی دادوەری بو رێکده خات.
- ئایا حاڵەت هەبووه توندوتیژلێکراو شاردویەتی که تووشی توندوتیژی بووه له کاتێکدا ئیوه دڵنیان که تووشی توندوتیژی بووه؟ وه ئایا هه وال ده دەنه لایەنه پەیوەندی دارەكان لەم حاڵەته دا؟   به ڵێ حاڵه ت هەبوویه که ژنه توندوتیژلێکراوەكه دەیشارێتەوە که تووشی توندوتیژی بوویه، ئێمه ش لەم حاڵەته دا تەنها چارەسەری پێویست بۆ ئەنجام ده دەین وەراپورتی سەرەتایی پزیشکی دادوەر ڕێکده خەین، واته ئەگەر ژنه لێدراوەكه ئیدیعای نەكەت که تووشی توندوتیژی بووه ئێمه تەنها لەراپورت دا به وردی بارودوخی )برین یان شکان( دەنوسین بەبێ ئەوەی ئاماژه بەوە بکەین که تووشی توندوتیژی بووه، وه ئیمه لایەنه پەیوەندیدارەكان لەبوونی قوربانی توندوتیژی خێزانی ئاگادار ناکەینەوە.
- له چ کاتێکدا پرسیار له بریندارەكەیان نه خوشەكه 
)توندوتیژلێکراو( دەكەن؟ ئایا لەسەرەتای هاتنی بو نه خوشخانەیان دوای چارەسەرکردنی؟ 
  لەسەرەتای هاتنی بو نه خوشخانه سەرەتا چارەسەری بو دەكرێت، پاشان رێکارەكانی دیکه ده گرێته بەر وەك لێکۆڵینەوە له توندوتیژلێکراو له لایەن ئه فسەری پولیسەوە لەناو نه خوشخانه.
- ئایا ئەمساڵ ڕێژەی قوربانیانی توندوتیژی لەزیادبووندایه؟ کی زیاتر بەرکه وتەی توندوتیژی و لێدان دەبێت؟ 
  ڕێژەی قوربانیانی توندوتیژی له ساڵی ٢٠٢٢ بەراورد به ساڵی ٢٠٢١ ڕوو له کەمبوونەوە دابوو، وەزۆرترین بەرکه وتەی توندوتیژی منداڵن دواتر ئافرەت دواتر پیاو.
 
 
 
 
 
 
ئیدارەی زاخۆ
  دیاردەی توندوتیژی تەنیا لەوە ڵاتێکدا یان له چەند وه لاتێکدا نییه بەڵكو هەموو وه لاتان ده گرێتەوە بەڵام جیاوازییەكه ئەوەیەكه تاچەند ئەم وڵاتانه ڕووبه ڕووی ئەم دیارده دەبنەوە، وه هەرێمی کوردستانی عێراق ڕووبه ڕووی ئەم دیارده بۆیەوە به دەرکردنی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی ژماره ٨ ی ساڵی ٢٠١١، هەروه ها دامەزراندنی دامەزراوه و ناوەندەكان له وانه ش به ڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان وخێزان وه شه ڵتەرەكان وەك شوێنی حەوانەوە بۆ ئەو ئافرەتانەكه ژیانیان لەمەترسیدایه.
بۆیە وەک نوێنەری ڕێکخراو له ئیدارەی زاخۆ چاوپێکه وتنێکمان لەگەڵ دادوەرێک وه پاشان لەگەڵ پارێزەرێک ئەنجامدا بۆ زانینی بۆچوون و تێبینیەكانیان لەسەر یاسای ناوبراو، هەروه ها چاوپێکه وتنمان لەگەل وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان وخێزان له ئیدارەی زاخۆ بۆ ئەوەی بزانین هەوڵەكانیان چیه بۆ دامەزراندن و زیادکردنی بەشی سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی بۆ به ڕێوەبەرایەتیەكه بەتایبەتی که شاری زاخۆ پێویستی بەم سەنتەره هەیە، که ژمارەی دانیشتوانی ئیدارەی زاخۆ نزیکەی زیاتر له ٣٠٠ هەزار کەسەوە کومه ڵێک ناحیه به خوەیەوە ده گرێت ئه ویش ناحیەی ڕزگاری )ابراهیم خلیل(، دەرکار، بیگوفا وه هەروه ها قەزای باتیفا.
1 - بوچوونەكان لەسەر یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی
 - خاتوون نارین یاسین مێگفی 
دادوەر له دادگای لێکوڵینەوەی توندوتیژی خێزانی زاخۆ 
- ئایا کەموکوڕی یاسایی لەیاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی ژماره ٨ی ساڵی ٢٠١١ دا هەیە؟ پێشنیارەكانتان چین بو هەموارکردنەوەی یاسای ناوبراو؟ 
  یاسای ناوبراو کەموکوری تێدا هەیە، به پیی ماده) ٢/ بڕگه ١٢( لەیاسای ناوبراو دا باوک هیچ دەسه ڵاتێکی نیه لەناو خێزان دا وەمافی تەمێ کردنی منداڵەكانی نیه که دەبێته هۆی لادان له ڕه فتاری منداڵەكانی و هه ڵوه شاندنەوەی خێزانه کەی، به پێی دەستەواژەی )بەهەربیانوویەک بێت( لەمادەی ناوبراو دا واته لێدانی منداڵ تەنانەت بەبیانووی تەمێ کردن بێت بەتوندوتیژی خێزانی دادەنرێت واتەیاسادانەر جیاوازی نەکردووە نێوان مافی تەمێ کردنی منداڵان )لەچوار چێوەی ئەو سنورانەی که شەریعەت و یاسا دایانناوه( وه لێدان وەک توندوتیژی خێزانی .
حاڵەت هەیانه کەكچانی خوارتر ١٨ ساڵ دێنه دادگا و سکاڵا لەسەر دایک و باوکی تۆمار دەکات و داوامان لێدەکات لەناو شەلتەر بژیت تا تەمەنی دەگاته ١٨ ساڵ وەدوای ١٨ ساڵ بەتەنیا دەژیت و کاردەکات و خەرجی بۆ خۆی دەکات، دوای لێکۆڵینەوەو لێپرسینەوه له دایک و باوکی بۆمان ڕوون دەبێتەوه که کچه سکاڵاکارەکه لەلایەن خێزانەکەیەوه تووشی توندوتیژی نەبووەوه دایک وباوکی کەمتەرخەم نەبوون لەمافەکەیدا، وه هەموو ئەمه دەگەرێتەوه بۆ نەبوونی دەسەلاتی باوک لەناو خێزانەکەی دا بەو پێیەش ناتوانێت ئەرکی سەرپەرشتی کردن بەسەر کچەکەی جێبەجێ بکات وه هەروەها کچەکەش کاریگەری تۆڕه کۆمەڵایەتیەکان لەسەره، بوویه دەبیت مافی تەمێ کردنی منداڵ بەپێی ئەو سنورانەی شەریعەت و یاسا داناوه بدرێته باوک.
- گرنگی دامەزراندنی دادگایەکی تایبەتمەند بەکەیسەکانی کوشتنی ژنان چیه؟ 
  پیویست ناکەت دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بەکەیسەکانی کوشتنی ژنان دابمەزرێت،  چونکە دادگای تاون بەباشترین شێێوەکەیسەکانی کوشتنی ژنان یەکلایی دەکاتەوەوە دواناکەوێت لەیەکلاکردنەوەی.
- ئایا حاڵەت هەبووه که توندوتیژلێکراو پیاو بێت که لەلایەن ژنەکەی یان منداڵەکانیەوە تووشی توندوتیژی ببێت؟ یان دایک لەلایەن منداڵەکانی تووشی توندوتیژی ببێت؟ 
  بەڵێ حاڵەت کەم هەبووه، که له ساڵی ٢٠٢٢ دا تەنها دوو حاڵەت هەبووه که پیاو تووشی توندوتیژی ببێت، وە حالەتەکانی تووش بوونی دایک به توندوتیژی لەلایەن مندالەکانی ئەویش کەم حالەتن ،وه ئەوانەی کەزۆرترین بەرکەوتەی توندوتیژی بوون ئەویش ژنان - منداڵان - نەوجەوان )بەپێی ریزبەندی( ن .
- باوترین جوری توندوتیژی خێزانی چییه؟ جەستەیی، جنسی، دەروونی، یان دارایی؟ گرنگی زیادکردنی توندوتیژی دارایی له یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی چیه؟ 
  زۆرترین جوری توندوتیژی خێزانی که بەکاردێت ئەویش توندوتیژی دەروونی وجەستەییه و دواتر دارایی و ئاخیرەن جنسی یە، سەبارەت بەزیادکردنی توندوتیژی دارایی بو یاسای ناوبراو ئەمه دەبێته هۆی ئیستغلال کردنی یاسا لەلایەن ئافرەت، بەو پێیەوە سکاڵا دژی هاوسەرەکەی تومار دەکات بۆ هەموو شتیکی گەورەو بچووک بەبیانووی توندوتیژی دارایی، بۆیه ئەگەر ئەم جوره توندوتیژیەزیادی بکرێت دەبێت یاسادانەر پێوەر دابنێت بو ئەوەی بزانین کەی توندوتیژی به توندوتیژی دارایی دادەنریت یان نا وەدەبێت جیاوازی نێوان دۆخی دارایی خراب و باشی هاوسەر و باوک بکات.
- هۆکارەکانی زیادبوونی توندوتیژی خێزانی چین؟ پێشنیارەکانتان چین بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی خێزانی؟ 
  لەهوکارەکانی توندوتیژی خێزانی، نەبوونی مافی تەمێ کردنی منداڵان، وەنەبوونی هۆشیاری یاسایی لەلایەن هاوسەرەکان سەبارەت بەماف و ئەرکەکانی هاوسەرگیری،  هەروەها ڕۆڵی میدیاکان ڕۆڵێکی نەرێنیەله کاتێکدا چاوپێکەوتن لەگەل تیکتۆکەر و یوتیوبەر و ئەنفلاوەنسەکانی سۆشیال میدیا ئەنجام دەدەن که خاوەن محتەوایەکی خراپن، بەچ سیفەتیک چاوپێکەوتن لەگەڵیان دەکەن وه کۆمه ڵگا چ سوود لەو چاوپێکەوتنانەدەبینێت؟ ئیمه ڕێز لەئەنفلاوەنسەکان دەگرین کەمحتەوایان رێک وپێکه، بەلام زۆرێک له ئەنفلاوەنسەکان محتەوایان خراپەو دەبێته هوی هەڵوەشاندنەوەی خێزان و کاریگەری نەرێنی له سەر رەفتاری نەوجەوانان دەبێت.بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی خێزانی، دەبێت مافی تەمێ کردنی منداڵان بدرێته باوک بەپێی ئەو سنورانەی کەشەریعەت و یاسا دیاریکردووه، واته وەک ئەوەی لەمادەی ٤١ لەیاسای سزادانی عێراقی دا هاتووه، وەتوندکردنی کۆنترۆڵ لەسەر ڕاگەیاندنی بینراو و بیسراو و نوسراو وەبوونی کۆنترۆڵ لەسەر سۆشیال میدیا ،هەروەها بوونی خولی ڕاهینان بۆ ئه وانەی خەریکه هاوسەرگیری دەکەن بو ئەوەی ماف و ئەرکەکانی هاوسەرگیری بزانن.
چاوپێكەوتنی نوێنەری رێكخراو لەگەڵ دادوەری دادگای لێکوڵینەوەی توندوتیژی خێزانی زاخۆ
- بەڕێز ئاشتی خیری رمضان پارێزەر له دادگای زاخۆ 
- ئایا کەموکوڕی له یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی ژماره ٨ی ساڵی ٢٠١١ دا هەیه؟ پێشنیارەکانتان چین بۆ هەموارکردنەوەی یاسای ناوبراو؟ 
  یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی زۆر کەموکوڕی یاسایی تیدایه و لەزۆرێک له بڕگەکانیدا پێویستی به هەموارکردنەوەو ڕونکردنەوه هەیه، چونکه له ئیستادا بابەتەکه کەوتوته ژێر لێکدانەوەو ڕاڤەکانی دادوەران له دادگاکاندا و ئەمەش دەبێته هۆی نەبوونی یەکپارچەیی لەبڕیاردان، بۆنموونه هیچ ڕاڤەیەکی یەکگرتوو نیه لەسەرماوەی عده، واته ئەگەر ژنێک لەماوەی عدەدا تووشی توندوتیژی ببێت لەلایەن هاوسەرەکەی پیشوویەوه ئایا بەتوندوتیژی خێزانی دادەنرێت یان نا؟ وه هەروەها ئایا ناچارکردنی ژن یان کچ بۆ لەبەرکردنی جلوبەرگێکی دیاری کراو به توندوتیژی خێزانی دادەنرێت یان نا؟ بۆنموونه کچ ڕاپێچ )حجاب( ناکات و ناچاردەکرێ که ڕاپێچ بکات، یان کچ ڕاپێچ دەکات و ناچاردەکرێ ڕاپێچ داکەنیت؟ هەروەها یاسای ناوبراو پەرەنسیبی )لاجریمەولا عقوبە إلا بنص( وەرنەگرتووه، جگه لەوەی سزایەکی گونجاو بۆ هەر تاوانێک دیاری نەکردووەبەڵکو سزایەک بۆ چەند تاوانێک دانراوه، وه زۆر کەموکوریەکانی تر.
- گرنگی دامەزراندنی دادگایەکی تاوان تایبەتمەند به کەیسەکانی کوشتنی ژنان چییه؟ 
  پێویست بەدامەزراندنی دادگایەکی تایبەتمەند به کەیسەکانی کوشتنی ژنان ناکات، چونکه دادگای تاوان زۆر بەباشی کەیسەکانی کوشتنی ژنان یەکلایی دەکاتەوه و دواناکه وێت له یەکلاکردنەوەی .
- هۆکارەکانی زیادبوونی توندوتیژی خێزانی چین؟ 
  هۆکارەکان دەگەڕێنەوه بۆ نەبوونی هۆشیاری یاسایی لەلای هاوسەران و ئەندامانی خێزان، هەروەها ڕاگەیاندن و سوشیال میدیا تا ڕادەیەکی زۆر کەم تەرخەمن له پێناسەکردن و هۆشیارکردنی خەڵک سەبارەت بەو چوارچێوەی یاساییانه کەمامەڵە لەگەڵ پرسەکان و بابەتەکانی توندوتیژی خێزانی دەکەن، ئەمجا ڕۆڵی راگەیاندن و سۆشیال میدیا ڕۆڵێکی نەرینییه، چونکه حەزی لەبڵاوکردنەوەی هەواڵی توندوتیژی خێزانیه بەشێوەیەکی وروژاندن و زیادەڕەوی ،ئەمەش وادەکات بینەر و گوێگر لەگەڵ ئەم هەواڵانه ڕابێ و بۆی دەبێته شتێکی ئاسایی، پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆ لەنێوان زیادبوونی توندوتیژی خێزانی و بڵاوکردنەوەی تاوانەکانی توندوتیژی خێزانی لەڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا دا هەیه.
- پێشنیارەکانتان چین بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی خێزانی؟   بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی خێزانی دەبێت پشت بەدوو ئامراز ببەستیت، ئەوانیش: 
1 - ئامڕازه یاساییەکان: یەکێک لەو ئامڕازانه بریتییه لەبڵاو کردنەوەی هۆشیاری یاسایی بۆ کۆمەڵگا و ناساندنیان بەمەترسیەکانی تاوانەکانی توندوتیژی خێزانی و سزاکانی ئەم تاوانانە، هەروەها دەبێت بابەتێک لەسەر توندوتیژی خێزانی لەهەموو کۆلیژ و پەیمانگاکاندا بخوێنرێت نەک تەنها لەکۆلێژی یاسادا.
هەروەها هەموارکردنەوەی یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی بۆ چارەسەرکردنی کەموکورییه یاساییەکانی تییدا، هەروەها پێداچوونەوەو هەموارکردنەوەی یاساکانی دیکه که پەیوەستدارن به توندوتیژی خێزانی وەک یاسای باری کەسی و یاسای سزادان و یاساکانی دیکەی پەیوەندیدار.
2 - ئامرازەکانی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا: ڕاگەیاندن بەیەکێک لەگرنگترین ئامڕازەکان دادەنرێت بۆ کەمکردنەوەی توندوتیژی خێزانی ئەگەر بەشێوەیەکی دروست ئاڕاسته بکرێت، وه دەبێت ئامانجی ڕاگەیاندن و سۆشیال میدیا له کاتی بڵاو کردنەوەی بابەت وتاوانه کانی توندوتیژی خێزانی چاره سەرییه کان و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری بێت بۆ ئەوەی خێزان بتوانێت ڕۆلی خۆی به دروست بگێڕێت و دووربن لەتوندوتیژی، نه ک بەمەبه ستی وروژاندن و زیاد کردنی ژمارەی لایک و بینەری و پالنەره بازرگانیه کان، ئەمه ش تەنها لەرێگای سیاسه تێکی میدیایی جددیەوە ده توانێت ڕووبدات .
 
-چاوپێكەوتنی نوێنەری رێكخراو لەگەڵ به ڕێز ئاشتی خیری رمضان/ پارێزەر له دادگای زاخۆ 
- 2 به ڕێوەبەرایەتى بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان وخێزان له ئیداره ى زاخۆ 
 - نه قیب محمد عادل سلیمان/ وتەبیژی به ڕێوەبەرایەتی 
- ئایا داواتان له ئیدارەی زاخۆ کردووه بۆ دامەزراندن و زیادکردنی به شی سەنتەری ڕاویژکاری خێزانی بۆ به ڕێوەبەرایەتیەکان؟ 
  بەرلەوەی شاری زاخۆ ببێته ئیدارەیه کی سەربەخۆ، ئێمه نوسینگەیه کی لێکۆڵینەوە بووین سەر بە بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان وخێزان له پاریزگای دهۆک، بەڵام ئیستا ئێمه به ڕیێوەبەرایەتییەکی سەربەخۆین و جیاین له پاریزگای دهۆک،  بۆیه پێداویستیەکان و داواکاریەکانی ئێمه زۆرن لەوانەش زیادکردنی بەشی سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی بۆ بەڕێوەبەرایەتییه کەمان، چونکه ئەم سەنتەره ڕۆڵێکی گرنگ و پێویستی هەیە بۆ چارەسەرکردنی کێشه خێزانیەكان و توندوتیژی خێزانی .
بەڵام ئیمه ئەم داوایه نەمانکردووه، بەڵكو داوامان له ئیدارەی زاخۆ کردووه که فەرمانبەرانی گریبەست بو ئێمه زیادبکرێت ،چونکه بەڕێوبەرایەتیەكەمان بەدەست کەمی فەرمانبەران و پسپۆڕی تایبەت دەناڵێت وه لەم بەڕێوەبەرایەتیه هەرکەسیک زیاتر لەیەك کاردەكات، من وتەبێژی بەریوەبەرایەتیەكەم و لەهەمان کاتیش دا بەرپرسی بەشی کارگێریم وه لیکۆڵینەوە و لێپرسینەوە لەكەیسەكانی توندوتیژی دژی ژنان وخێزان دەكەم، وه ئێمه شەرەفمەندین به وپه ڕی هەوڵی خۆمانه وە خزمەتی هاوڵاتیان بکەین بەڵام ئەگەر ژمارەی فەرمانبەران زیادبکرێت و هەرکه سێک له چوارچیوەی پسپۆری خۆیدا کاربکات ئەوە باشتر دەبێت، جگه لەوە ش بینایەكی تایبەت به بەڕێوبەراتییەكەمان نییه.
دەبێت بگوترێ که ئیدارەی زاخۆ کەمتەرخەم نییه له جێبه جێکردنی داواکارییەكەمان بەڵام پێویستی بەكاته، چونکه بارگرانیەكی قورس له ئه ستۆدایە كه چەندین پڕۆژەی گه ورەی گه شتیاری و خزمەتگوزاری بۆ شاری زاخۆ جێبه جێ دەكات، جگه لەوە ش هەموو به ڕێوبەرایەتیەكانی زاخۆ نەك تەنها به ڕێوبەرایەتیەكەمان داواکاری زۆریان هەیە ئەمه ش بارگرانیەكی قورسه له سەر ئیدارەی زاخۆ.
- ئه و ڕێکارانه چین که نوسینگەی سەر به به ڕێوبەرایەتیەكەتان دەیگرێتەبەر له کاتی بوونی سکاڵا؟ 
  کاتێک سکاڵایەك دێت ئیمه لێکۆڵینەوە و لێپرسینەوە دەكەین ئەگەر دەرکه وت کێشەكه لەنێوان لایەنەكان گه ورەنیه و ئاشته وایی لەبەرژەوە ندی ئه وان دایه، ئێمه بەرنامەی ڕاویژکاری خێزانی و ڕاویژکارییان بۆ دابین دەكەین به شێوەیەك که چاره سەری کێشەی خێزانی بکات و هه وڵی بۆ ده دەین ئاشته وایی لەنێوانیاندا بکەین ،لەم ڕووه دوو پسپۆری دەروونناسمان هەیە که سەر بەریکخراوی WRO ن وه کارەكانیان به باشترین شێوه ئەنجام ده دەن و ئاشته وایی لەریژەیەكی زۆری سکاڵاکان دا دروست دەبێت له ڕێگەی ئه وانەوە، بەڵام ئەگەر مەترسی له سەر ژیانی ژنەكەیان یەكیک له لایەنەكانی سکاڵا هەبێت یان ئاشته وایی له سەر حیسابی ماف و کەرامەتی یەكیک له لایەنەكان بوو، ئه وا ئێمه هه وڵی ئاشتکردنەوە یان ناکەین و ئه وان ڕه وانەی دادگای زاخۆ دەكەین، وه دادوەر له دادگای لێکۆڵینەوەی توندوتیژی خێزانی پێش ئەوەی لایەنەكان ڕه وانەی دادگای تایبەتمەند بکات ڕه وانەی لیژنەی ئاشته وایی سەر به سەنتەری ڕاوێژکاری خێزانی له دهۆک دەكات.
وه هەموو ڕوژێک ئه فسەرێک له به ڕێوبەرایەتیەكەمانەوە ده چێته دادگای زاخۆ و سەرپەرشتی و به دواچوون بۆ کەیسەكانی توندوتیژی دژی ژنان وخێزان دەكات سه بارەت بەوەی که دۆسیەكان چۆن ده ڕوات و خێرایی هەیە لەیەكلاییکردنەوەی یان نا.
 
- ئه و ڕێوشوێنانه چین بۆ پاراستنی ئه و ژنانەی توندوتیژلیکراوەكان که ژیانیان لەمەترسیدایه؟ 
  له ئیدارەی زاخۆ شوێنی حه وانەوە )شه ڵتەر( نیه، بەڵام چاکسازی زاخۆ به شێک له بینایەی چاکسازی تەرخانکردووه بۆ حه واندنەوەی کچان و ژنانی که ژیانیان لەمەترسیدایەوە ک رێکارێکی کاتی تا بڕیار له لایەن دادوەرەوە دەرده چێت له و کاته دا قوربانییەكه ده گوازرێتەوە بۆ شوینی حه وانەوە )شەڵتەر( له پاریزگای دهۆک.
 
چاوپێكەوتنی نوێنەری رێكخراو لەگەڵ بەريوەبەرايەتى بەرەنگاربوونەوەى توندوتيژى دژى ژنان 
 
2 - ئاماری دادگای کەتن توندوتیژی خێزانی 
یەكلاکراو بەرده وام ساڵ
٤٢ ٤٤ ٢٠٢١
٣٦ ٣٧ ٢٠٢٢
3 - ئاماری هاوسەرگیری وجیابوونەوە 
بەراوردی نێوان هەردووکیان ٢٠٢٢ ٢٠٢١
کەمی کردووه ١٦٤ ٢٨٢٢ ٢٩٨٦ مارەبڕین
کەمی کردووه ٦٨ ٤٥٧ ٥٢٥ جیابونەوە
 
2 - ئاماری هاوسەرگیری وجیابوونەوە 
بەراوردی نێوان هە ردووکیان ٢٠٢٢ ٢٠٢١
کەمی کردووه ٤٧٤ ١٢٩٦٧ ١٣٤٤١ مارەبڕین
زیادی کردووه ١٩٦ ١٩٩٢ ١٧٩٦ جیابوونەوە
 
3 - ئامارى داواكانی کوشتنی ژنان تایبەت به دادگاکانی لێکوڵینەوە له سەرۆکایەتی دادگای تێهەڵچوونەوەی ناوچەی دهۆک و دەوروبەری 
هۆکاری کوشتن ٢٠٢١ ٢٠٢٢هۆکاری کومه ڵایەتی )ناموس( ١ ٤کیشەی خێزانی ١ ٠
کوشتنی به ئەنقه ست )قتل العمد( ١٠ ٨کوشتنی به هه ڵه )قتل الخطأ( ٨ ٥
کوشتنی به هه ڵه به ڕوداوی هاتوچوو ٢٠ ٢٩خۆسوتاندن ١١ ١٤خۆکوشتن ١٩ ١٦
مردن له ئەنجامی لێدان ٠ ٢خنکان له ئاو ٢ ١مردن له ئەنجامی لێدانی تەزووی کارەبا ٠ ١
هۆکاری دیکه ٧ ١٥کۆی گشتی ٧٩ ٩٥
پارێزگاى هەڵەبجە
1- پێشنیازە یاساى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان و خێزان.
وەک ڕێکخراوى هاریکارى یاسایى ژنان لە ساتى دەرچونى یاساى بەرەنگاربوونەوەى خێزان لە توندوتیژى ئەرکى چاودێرى جێبەجێکردنى ئەم یاسایەمان گرتووەتە ئەستۆ بەردەوام سەبارەت بە ئاستەنگ و ڕێگریەکانى بەردەم جێبەجێکردنى یاساى ناوبراو ڕاسپاردەو پێشنیارمان خستووەتە ڕوو،  وە هەروەها سەبارەت بەو کەلێنانەش کە لە یاساکەدا هەبوون چەندین جار داواى هەموارکردنەوەى یاساکەمان کردووە وە لە ئێستادا پێشنیازە یاساى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەتان و خێزان کە خوێندنەوەى دووەمى بۆ کراوە لە پەرلەمانى کوردستان و لە ئێستادا لەبەردەم لیژنەى فتواى هەرێمى کوردستاندایە چەندین دانیشتن و کۆبوونەوەى ڕاوێژکاریمان ئەنجام داوە.
 سەبارەت بەم پێشنیازە یاسایەو هەروەها بەمەبەستى قسەکردن لەسەر پێشنیازە یاساى ناوبراو بەپێویستمان زانى ڕاو سەرنجى چەند کەسایەتیەکى پەیوەندى دار وەرگرین لەسەر پێشنیازە یاساکە لەوانەش ئەندامێكی ئەنجومەنى نوێنەرانى هەرێمى کوردستان و دادوەرى دادگاى کەتن لە پارێزگاى هەڵەبجە:
 ئەندامى ئەنجومەنى نوێنەرانى هەرێمى کوردستان:
پرسیار/  مەبەست لە پێشنیازە یاساى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەت و خێزان چیە؟
وەڵام/ سەرەتا پێویستە ئەوە ڕاست کەمەوە ئەمە پێشنیازە یاسایە نەک پرۆژە یاسا چونکە پرۆژە یاسا لەلایەن حکومەتەوە ئەبێت بەڵام پێشنیازە یاسا لەلایەن پەرلەمانتارەوە پێشکەش ئەکرێت،  ئەم پێشنیازە یاسایە لەلایەن لیژنەى ژنانى پەرلەمانى کوردستانەوە پێشکەش کرا بەمەبەستى هەموارى یەکەمى یاساى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى خێزانى ژمارە) ٨(ى ساڵى) ١١٠٢( کە دەرچووە لە پەرلەمانى کوردستان.
پرسیار/ قسەیەکى زۆر لەسەر ناوى پێشنیازە یاساکە کرا بەوەى کە ئافرەتى جیاکردبوویەوە لەخێزان، بەڕێزتان خوێندنەوەتان چیە بۆ ئەمە؟
وەڵام/ هەرچەند لیژنەى ژنان لە جیاکردنەوەى ناوى ئافرەت بەپێى ووتەى خۆیان مەبەستیان لەوەیە کە گەر هات و ئافرەت لە دەرەوەى خێزانیش گرفتى بۆ دروست بوو ئەم یاسایەى بەسەردا جێبەجێ بکرێت بەڵام ئێمە واى ئەبینین کە گەر ئافرەت لە دەرەوەى خێزان گرفتى بۆ دروست بوو یاساى دیکەمان هەیە وەک یاساى سزادانى عێراقى ئەو بابەتە چارەسەر ئەکات بۆیە واى نابینین پێویست بە جیاکردنەوەى ناوى ئافرەت بکات لە خێزان و ئەمە زیادە بوو.
پرسیار/  ڕێکارەکانى تێپەڕاندنى پێشنیازە یاساى ناوبراو لە پەرلەمانى کوردستان بە کوێ گەشتووە؟
وەڵام/ پێشنیازە یاساکە خوێندنەوەى یەکەمى بۆ کراوە فراکسیۆنە معارضەکان بەمەرجێک ڕەزامەند بووین کە خوێندنەوەى دووەمى بۆ بکرێت هەر ماددەیەک پێچەوانەى ئەحکامى شەریعەتى ئیسلامى بوو نابێ تێپەڕێنرێت هەروەک لە دەستوریشدا هاتووە هەر بۆیە لە ئێستادا یاساکە لەبەردەم لیژنەى فتوادایەو پاش گەڕاندنەوەى بۆ پەرلەمان لەلایەن لیژنەى فتواوە پاشان لەلایەن پەرلەمانى کوردستانەوە دەنگدانى بۆ ئەکرێت.
پرسیار/ ئەو بابەتانە یاخود ئەو مادانە چین کە لەم پێشنیازە یاسایەدا هەموار کراونەتەوە؟
وەڵام /یاساى بەرەنگاربوونەوەى خێزان لە توندوتیژى کە لە ئێستادا بەرکارە) ١٠( دە مادەیە بەڵام هەموارەکە) ١٤( چواردە مادەیە ئایا ئەکرێت هەموار لە خودى یاساکە زیاتر بێت؟ هاتوون هەر لە ناونیشانى یاساکەوە تا هۆکارى دەرچواندنەکە هەموویان هەموارکردووەتەوە، لە ڕاستیدا هەموار پێویستە بێیت ئەو مادانەى کە گرفتیان لەسەرە هەموارکەیتەوە نەک بەم شێوازە.
پرسیار/  ڕونە لاى بەڕێزتان ڕەخنەیەکى زۆر لەم پێشنیازە یاسایە گیرا بەهۆى بوونى مافى گشتى تیایدا ئایا ڕاى جەنابتان لەسەر ئەم بابەتە چیە؟
وەڵام/ لەڕاستیدا تەواوى پێشنیازە یاساکە ڕەخنە هەیە لەسەرى هەر لە پێناسەکەوە تا بابەتى مافى گشتى چونکە لە ڕاستیداى تێکەڵیەکى دروست کردووە لە مافى گشتى و مافى تایبەت و چۆنیەتى پیادەکردنى ئەم بابەتە لەڕوى کرداریەوە لەلایەن دادگاکانەوە وە لە ڕاستى دا خێزان بەپێَى دەستور چوارچێوەیەکى پارێزراوى هەیە بەڵام بەپێى ئەم پێشنیازە یاسایە داواکارى گشتى ئەبێ تەداخول بکات لەسەر بنەماى وتەى هەواڵدەر جا ئەگەرى هەیە هەواڵدەر دراوسێیەک بێت بۆیە لەم حاڵەتەدا پارێزراوى خێزان ڕووبەڕووى مەترسى ئەبێتەوە و گیانى لێبوردەیى نامێنێت، بۆیە من ڕام وایە نابێ مافى گشتى لەم یاسایەدا هەبێت.
لە کۆتایدا ئەمەوێ بڵێم کە تێبینى و قسەى زۆرمان لەسەر پێشنیازە یاساکە هەیە بەڵام بەکۆى گشتى ئەم پێشنیازە یاسایە بەم شێوازە خزمەت بەخێزان ناکات وە چینى ئافرەت جیا ئەکاتەوەو دەر ئەکات لە خێزان و وە مافى گشتى و مافى تایبەتى تێکەڵ کردووە کە کێشەى گەورە دروست دەکات لە ڕووى کرداریەوە.
چاوپێكەوتنی نوێنەری رێكحراو لەگەڵ ئەندامی پەرلەمانی كوردستان )سەرچنار احمد(
•بەڕێز دادوەرى دادگاى کەتن لە هەڵەبجە: 
پرسیار/ بەڕێزتان پێتان وایە یاساى بەرەنگاربوونەوەى خێزان لە توندوتیژى پێویستى بە هەموارکردنەوە هەیە؟
وەڵام /بەدڵنیاییەوە یاساى ناوبراو زۆر پێویستە کە هەموار بکرێتەوە.
پرسیار/ وەک ڕونە لاى بەڕێزتان پێشنیازە یاساى بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى دژى ئافرەت و خێزان بەهۆى بوونى مافى گشتى تیایدا ڕەخنەیەکى زۆرى لێ گیرا ئایا بەڕاى بەڕێزتان واى نابینن کە مافى گشتى لەو کردارانەى تایبەتن بەم یاسایە بونى هەبێ؟
وەڵام /نەخێر بەڕاى من نابێ بەهیچ شێوەیەک مافى گشتى لەم یاسایەدا بونى هەبێ چونکە یاساکە تایبەتە بەخێزان بونى مافى گشتى تیایدا واتاى تێکچوونى شیرازەى خێزانە.
پرسیار/ لەم پێشنیازە یاسایەدا باس لە فەرمانى دوورخستنەوە ئەکات کە تۆمەتبار تا یەکلابوونەوەى دەعواى جزائى دوور بخرێتەوە دەپرسین ئایا لەڕووى کرداریەوە جێبەجێکردنى ئەم مادەیە قورس نیە؟
وەڵام/  فەرمانى دوورخستنەوە پێچەوانەى پرەنسیپەکانى جاڕنامەى گەردونى مافى مرۆڤ و دەستورو یاسایە وە جێبەجێکردنى ئەم مادەیە پشێوى کۆمەڵایەتى بەدواى خۆیدا ئەهێنێت.
پرسیار/ لە پارێزگاى هەڵەبجە ڕێگرى لە جێبەجێکردنى یاساى ناوبراو هەیە؟
وەڵام/ نەخێر هیچ ڕێگریەک لە جێبەجێکردنى یاساى ناوبراودا نابینم.
 
چاوپێكەوتنی نوێنەری رێكحراو لەگەڵ دادوەری دادگای كەتن هەڵەبجە بەرێز )صلاح حمەفرج(
كۆلێژی یاسا- زانکۆی هەڵەبجە:
وەکو ڕێکخراوی هاریکاری یاسای ژنان هەوڵەکانمان بەردەوامە بۆ جێ بەجێ کردنی ئەم یاسایە لە ناوەندەکانی خوێندن وەکو وانەیەک بخوێندرێت بەتایبەتی لە کۆلێژی یاسادا چونکە خوێندکاران لەدوای تەواوکردنی خوێندنیان لە بواری پراکتیکت )عملی( زۆر پێویستیان بەم یاسایە هەیە کە پەیوەندی بە تاکەکانی خێزانەوە هەیە بۆ ئەم مەبەستە ستافی ڕێکخراو کۆبونەوەیەکمان ئەنجامدا لەگەل کۆلێژی یاسای زانکۆی هەڵەبجە کە وەکو ڕێکخراوی هاریکاری یاسای ژنان کە لەبواری یاسادا کار دەکەین تەرکیز دەخەینە سەر خێزان و ژنان و هەمواری هەر یاسایەک و پەیوەندیمان هەیە لەگەل کۆلێژی یاسا و مامۆستایان و پەرلەمان دادگاکان و وەزارەتەکان و لایەنە پەیوەندیدارەکان و هاوڵاتیان وە دەورەمان هەیە بۆ بەشی یاسا بەشێوەی پراکتکی وە چەند ساڵە ئێمە کار لەسەر ئەوە دەکەین کە ئەم یاسایە تەعمیم کراوە کە بخوێندرێت بەلام ئیختیاریە کە بەچەند وانەیەک بخوێندرێت وە ئێمە دەمانەوێت گفتوگۆیەک ئەنجام بدرێت.
 لەگەڵ ئەو مامۆستایانەی کە تایبەتمەندن بەو بابەتە چۆن خوێندکاران سوود لە کەیسەکانی ناو دادگا وەربگرن لەبواری پراکتیکی ئێمە هاوکاربین بۆ ئەمانەش مامۆستای وانەبێژی کۆلێژی یاسای زانکۆی هەڵەبجە ئاماژەی بەوەکرد وانەی قۆناغی ٥ دەڵێتەوە و لەکاتی وانە وتنەوەدا کە پێویستیان بە لایەنی زمان و پراکتیکیە کە پێویستیەکی زۆرە بۆ خوێندکاران وە مامۆستای کۆلێژی یاسا ئاماژەی بەوە کرد کە خوێندنی ئەم یاسایە پێی باشە نمرەی لەسەربێت و لەبواری پراکتیکیدا داوای ڕاپۆرتیان لێ بکرێت وە لایەنی نەزەریەکەی بە شێوەی گروپ  بڵێتەوە و وە هەر گروپە و ڕێژەی خوێندکاری ٤٠ خوێندکاران ئەم بابەتە بڵێتەوە پێویستە نمرەی لەسەر بێت بۆ ئەوەی پابەندبن وە سەرۆکی بەشی یاسا ئاماژەی بەوە کرد کە کاتێک بینای کۆلێژی یاسا دروستکرا داوامان کرد هۆڵێکی دادگا دروستبکەن و گرنگی بە لایەنی پراکتیکی بدەن وە لە ساڵی ٢٠١٩ فەرمانێکی وەزاری دەرچوو کە ٢ بابەت هەیە تشریعات خاص و تشریعات عام مکملە ٦ وانە دیاری کراوە ) یاسای هاتوچۆ، یاسای پارێزەرایەتی، یاسای قەدەغەکردنی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی کردن. یاسای چاودێری کردنی ناکامەکان، یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی( کە زانکۆ دیارەی دەکات لەو ٥ بابەتە ٣ بابەتیان بخوێندرێت و یەکێک لەو بابەت و یاسایانەی کە دەخوێندرێت یاسای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانیە کە بەچەند وانەیەک دەخوێندرێت و ئێمەش وەکو ڕێکخراو هاوکاریان دەبین لە بواری پراکتیکی کە دواتر بە ڕاپۆرت کۆلێژی یاسا ئاگادار دەکەینەوە لە چۆنیەتی بەرێوبردنی کاروبارەکان وپلانی خۆمان دادەنێین و بۆتان ئەنێرین بەڵام ئەم بابەتە دەبێت کەیس دروست بکرێت و پرسیار بکرێت لەسەر کەیس و ئیش لەسەر کەیس بکەن لەگەل پارێزەرانی ڕێکخراو کە یارمەتی پارێزەران بدەن کە بەدوای شتەکان برۆن یاخود کۆمپانیای گەورەی پارێزەری هەیە کە پارێزەری ڕاوێژکاری هەیە کە یارمەتی دەربن ئەم کارەش پێویستی با هاوکاری زۆر و تەنسیقی بەردەوام هەیە یاخود عیادە قانونی هەبێت کە وابێت خەڵک بێن بۆ ئێرە وەکو چۆن سەنتەری ڕاوێژکاری هەیە لە بوارە جیاوازەکاندا و لە بواری یاساشدا هەبێت کە ئەمەش وادەکات کە خوێندکاران و خەڵک بەیەکەوە بەرکەوتنیان هەبێت وە سەرۆکی بەشی یاسا ئاماژەی بەوە کرد ئێمە دەرگامان کراوەیە بەڵام یەک کێشەمان هەیە کە زەختێکی زۆر لەسەر تەلەبە هەیە بەڵام ئیمە لە هەوڵی بەردەوامداین کە خوێندکاران لە بواری پراکتیکیدا سودببینن وە ڕابێن لەسەر ئەوەی کە لە دادگاکاندا چۆن کەیس دەبیندرێت وە لایەنی دارای خوێندکاران یەکێکە لە کێشەکان کە ناتوانرین زەختیان لێ بکەین بەڵام لە هەوڵی بەردەوامداین و کۆڵنادەین بۆیە وەکو ڕێکخراو هاوکار دەبین لەوەی کە ئەم یاسایە ببێتە وانەیەک و بچێتە ناو خوێندکاران و بخوێندرێت وە لە لایەنەی پراکتیکیە هاوکاریان بین لە دوای تەوەکردنی خوێندن.
 
 
 
 
 
 
 
 
 ئامارەكانی هاوسەرگیری و جیابوونەوە لە پارێز\ای هەڵەبجە 
)٢٠٢٢ – ٢٠٢١(
ساڵ هاوسەرگیری جیابوونەوە
٢٩٨ ١٠٢٨ ٢٠٢١
٢٩٨ ٩٧٨ ٢٠٢٢
لەم ئامارانەوە بۆمان دەردەکەوێت کە هاوسەرگیرى بەڕێژەیەکى کەم کەمى کردووە کە نەبوونى هەلى کارو نەبونى پرۆژەى خزمەتگوزارى کە خزمەت بە کەرتى ئابورى بکات لەم پارێزگایە ڕۆڵى کاریگەریان هەیە وە سەبارەت بە جیابوونەوە ساڵانى) ١٢٠٢ ٢٠٢٢ –( هەمان ڕێژەن کە ئەم ڕێژەیە زۆرە بۆ پارێزگاى هەڵەبجەو شیاوى هەڵوەەستە لەسەرکردنە
4- چیرۆکى سەرکەوتن
)ش، ڕ( یەکێک بوو لە قوربانیانى توندوتیژى خێزانى پاش ئەوەى هاوسەرەکەى توندوتیژى بەرامبەر ئەنجام دابوو لە ماڵ هەڵهاتبوو وە ڕێگرى لێ کرابوو کە منداڵە یەک ساڵانەکەى لەگەڵ خۆى بهێنێت وە بەهۆى ئەوەى ژنى ماڵ بوو وە ماڵى باوکیشى نەدار بوون نەى توانى بوو پارێزەر بگرێت بۆیە لە لقى پارێزەران هەواڵى ڕێکخراوێکى یاسایى پرسى بوو کە بێ بەرامبەر کارە یاساییەکانى بۆ ئەنجام بدەن هەر زوو ناونیشانى پارێزەرى ڕێکخراوى هاریکارى یاسایى ژنان ئەدەن بە )ش، ڕ.(
ناوبراو بە گریانەوەو بەوپەڕى نائومێدیەوە لەگەڵ پارێزەرى ڕێکخراو ئەکەوێتە گفتوگۆو ئەڵێت ماوەى دوو مانگە هاوسەرەکەم دەرى کردووم بۆ تەنها ساتێکیش نەى هێشتووە مناڵەکەم ببینم وە وێنەى چەند شوێنێکى جەستەى لە مۆبایلەکەى پیشاندا کە خوێن و برینى کاتى توندوتیژیەکانى پێوە بوو وە هەروەها ووتى کە ماڵى باوکى نەدارن و بەبێ بژێوى نایەڵن مناڵەکە بگرمە ئەستۆ تەنانەت ووتى بەهۆى زۆرى کێشەکان هەوڵى خۆکوشتنم داوە بەڵام هەر زوو پارێزەرى ڕێکخراو ئومێدى بۆ گەڕاندەوەو پاشان لە ماوەیەکى کەمدا سکاڵاى لەسەر هاوسەرەکەى تۆمار کردو بە فەرمانى دادوەر هاوسەرەکەى ڕاگیرا وە لە ساتى ڕاگرتنى دا ماڵى باوکى هاوسەرەکەى پابەندکران بە گەڕاندنەوەى مناڵەکە بۆ ئامێزى دایکى وە پاشان داواى بژێوى تۆمارکرد بۆ مناڵەکە کە بڕێک بژێوى گونجاوى بڕیەوە بۆ مناڵەکە بەمەش دونیایەک هیواو ئومێد گەڕایەوە بۆ )ش، ڕ(ى تەمەن) ٢٣( ساڵ و لە ئێستادا مناڵەکەى لە ئامێزدایەو لەگەڵ ماڵى باوکى ژیانێکى ئاسایى و دوور لە مەترسى بەڕێ ئەکەن بەمەش بەراورد بەو ساتەى ڕووى لە ڕێکخراو کرد دونیایەک ئومێد لەنێوچاوان و ناخى دا بەدى دەکرێت. 
ئیدارەى گەرمیان
1-یاساى بەرەنگاربونەوەى توندوتێژى خێزانى لە هەرێمى کوردستان_عێراق لە نێوان هەموارکردنەوە و مانەوەدا:_یاساى بەرەنگاربونەوەى توندوتێژى خێزانى ژمارە ٨ لە ساڵى ٢٠١١ دەرچوە و بەڵام لەبەر کۆمەلێک کەم و کورتى کەلەیاسەکدا هەیەو نەیتوانیوە وەک و پێویست ئامانجەکەى بپێکێت بۆیە زۆر جار لەکاتى جێبەجێکردنى کەلێنى تێدا بەدى دەکرێت بوێە پێویستى بە هەموارە،ئەوەبو پەرلەمانى کوردستان پرۆژە یاسایەکیان ئامادە کرد و پرۆژە یاساکە لەساڵى ٢٠٢١ خوێندنەوەى یەکەمى بۆکرا،هەرزو پرۆژە یاساکە بوە ململانێی نێوان پەرلەمانتاران و چالاکان و مامۆستایانى ئاینى ڕاى جیاواز و کاردانەوەى توندى لێکەوتەوە بۆیە پرۆژە یاساکە نەچوە بوارى جێبەجێکردنەوە،بۆ ئەوەى زیاتر لە وردەکارى ئەو کیشمەکیشانە بزانین و ببینین بنەڕەتى جیاوازیەکان لەسەر پرۆژەکە چییە،چاوپێکەوتنمان لەگەڵ یەكێك لە پەرلەمانتارانی پەرلەمانى کوردستان ئەنجام دا:
ئەوپێى وایە یاساى بەرەنگاربونەوەى توندوتێژى خێزانى بە پێى پێویست چارەسەرە بۆ کێشە خێزانیەکان ڕاستە کەمو کورتى هەیە بەڵام ئەگەر یاساکە وەک و خۆى جێبەجێ بکرێت تا ڕادەیەک چارەسەرێکى باشە بۆ کێشە خێزانیەکان ئەندام پەرلەمانەکە ئەگەرچى پێیى وایە کە یاساکە گەرجێ بەجێ بکریت خراپ نییە،بەڵام ئەو هۆکارى ئەوەى کە ئەگەرچى یاساکە هەیەو توندوتێژیش بەردەوامە دەیگەڕَینێتەوە بۆ ئەوەى کە پێى وایە لە قۆناغى لێکۆڵینەو و دادگاى کردن کە وا دەکات بەڵگەکان بە تەواى بە کار نەهێنرێت بۆ سزادانى تۆمەتباران کۆى قسەکانى ئەوەیە کە یاساکەى پی باشترەو پیى وایە یاساکە وەکو خۆى بمینیتەوە باشترە چونکە پرۆژە یاسایە گۆڕانگاى لە چەند مادەیەکیدا نەدەبوە شوێن گرەوە بۆ یاسا کۆنەکە چونکە یاساکە وەک و خۆى بمایەتەوە زۆر باشتر بوو لەو هەموار کرنە کە هێندەى تر کێشە خێزانیەکان زیاتر دەکات بە تایبەت ئە مادە و بڕگەیەیى کە باسى هەواڵدانى کەسى هەواڵدەر کە دەکرێت لە دەرەوەى خێزان بێت ئەمەش وا دەکات بۆ نمونە گەر ژن و مێردێک ڕەنگە دەنگە دەنگێکى بچوکیان بێت،کەسێک لە دەرەوەى خێزانەکەیان گوێى لێبێت بچێت سکاڵا تۆمار بکات خۆ ڕەنگە لەو ماوەیەى نێوان هەواڵ دانەکە ئەو دوو هاوسەرە پێکهاتبێنەوە بەڵام گەر کێشەکەیان بگاتە دادگا و بنکەى پۆلیس کێشەکەیان گەورەتر بێت و کاریگەرى لەسەر شیرازەى خێزانەکەیان دروست کات،                ئەمە جگە لەوەى کە ئەو پەرلەمانتاره لە دەسەلاتى یاسادانان کار دەکەن بەلام لەگەل ئەوەشدا پەروەردەى لە پێش هەموو شتیکەوە داناوە چونکە پیی وایە « پێویست دەکات چاوێک بە پەروەردەیا بخشێنرێتەوە چ لە خێزانەکان یاخود لە ناوەندەکانى خوێندن کە تۆڕە کۆمەڵایەکان ئەسان سۆر بکرێت نەهێلرێت بەکارهێنانى وەک و ئەوەى ئێستا هەیە بەبەر فراوانى بمێنێتەوە چونکە بەڕاستى ئەمە بە دەرەجەى یەک سەرچاوەى زۆر بوونى کێشە خێزانیەکان و بەرزبونەوەى ڕێژەیى خۆکوشتنى ئافرەتانە نەک لاوازى یاسا بەرکارەکەى کە هەیە ».
*مژدە ئەحسان كە پێشتر پارێزەر بوە و ئێستا لە زانکۆىگەرمیان _کۆلێژى یاسایە بۆ ڕێکخراوى هاریکارى یاسایی ژنانوتى:_
سەرەڕاى گەشەکردنى ژیان شێوازى ژیانى مۆدێرن دیاردەى توندو تێژى خێزانى ڕۆژ بە ڕۆژ بەرەو زیاد بون دەچێت کە ئەمەش کاریگەرى خراپ و بەرچاوى هەیە لەسەر کۆمەڵگا و خێزان کە کێشە خێزانیەکان ئاڵۆز دەکات دەبێتە هۆى گەشەکردنى کێشە کۆمەڵایەتیەکان و سەرهەڵدانى کێشە گەورەکان هەر بۆیە هەبونى یاساى بەرەنگاربونەوەى توندوتێژى خێزانى ڕۆڵێکى باشى هەبوە لە چارەسەرکردنى کێشە خێزانیەکان بە پێى پێویست ڕێگە چارەن،وە من لەکاتى پیشەى پارێزەریدا چەندین کەیس هاتۆتە لام کە کێشەى کۆمەڵایەتیان هەبوە و بەڵام لەکاتى سکاڵا کردن لە دادگادا ژیانى ئەو کچانە پارێزراو بوە کە مەترسى لەسەر ژیانیان هەبوە لەلایەن خێزانەکانیانەوە لە ڕێگەى دادگاى توندوتێژیەوە کێشەکەیان بۆ چارسەر کراوە،وتیشى من پێم وایە دەبێت جگە لە هەبونى یاساکە هەندێک ڕێگا هەیە بۆ ڕوبەڕو بونەوەى کێشە خێزانیەکان کە پێویستە بگیرێتە بەر لەوانە:_
١-پتەوکردنى پەیوەندى خێزانى بە گرنگى دان بە پەروەردە و پەروەردەکردنى گونجاو و بڵاو کردنەوەى خۆشەویستى و خۆڕاگرى و میهرەبانى پێچەوانەى توندوتێژى.
٢-جەخت کردنەوە لەسەر گرنگى هۆشیارکرنەوەى تاکەکانى خێزان لە ڕێگەى پێشکەش کردنى سیمینار و کۆنفرانسی پەروەردەیی هۆشیارى بۆ دروستکردنى نەوە و کۆمەڵگایەکى قەلاچۆکراو بۆ وەستانەوە بەرامبەر ئەم دیاردە نەرێنیە.
٣-بەهێزکردنى ڕۆڵى دامو دەزگا ئاینیەکان وتار بێژانەوە لە تێپەڕکردنى گرنگى بەها ئەخلاقیەکان و ئەو بنەما بەرزانەى لەلایەن ئیسلامەوە هێنراون بۆ دروست کردنى کۆمەڵگا و نەوەیەک بەبنەماو نمونەیی.
هەر لەسەر ئەم بابەتە لێپرسراوى نوسینگەى کفرى ئەم نوسینگەیە لە ساڵى ٢٠٠٧ دەستى بە وەرگرتنى سکاڵاو تۆمارکردنى و کردنەوەى دۆسیە بۆ کێشە خێزانیەکانى قەزاى کفرى و گوندەکانى دەوروبەرى کردوە کە ساڵانە ١٠٠ بۆ ١٥٠ سکاڵا وەردەگرن و کارى تێدا دەکەن سەرەڕاى چەندین کێشەو گرفت کەلە ڕاپۆرتەکانى پێشودا ئاماژەى پێکراوە کە تا ڕادەیەک بوەتە ڕێگری لەبەردەم جێبەجێکرنى یاساکە وەک و خۆى،وتیشى من پێم وایە یاساکە کۆمەڵێک کەم و کوڕى تێدایە کە پێویست دەکات هەموار بکرێتەوە بە تایبەت ئەوەى کە یاساکە زیاتر مافى بە ئافرەت داوە و باسى توندو تێژى بەرامبەر ئافرەت کردوە بەبێ ئەوەى توندوتێژى بەرامبەر پیاویش ڕەچاو بکرێت کە ئێمە کەیسى وامان هاتۆتە لا کە پێاوەکە توندوتێژى بەرامبەر کراوە لەلایەن ئافرەتەکەوە،هەروەها ئەو خاڵەى کە باسى بەکەم سەیرکرنى ئافرەت دەکات لەلایەن پیاوەوە و هەم دیسانەوە واقیعى نیەو پێویست دەکات هەموار بکرێتەوە چونکە هیچ پێوەرێک نیە بۆ بەکەم سەیر کردنى ئافرەت لەلایەن پیاوەوە، یاسا نابێت لەسەر نیەتى دڵ دابنرێت،هەروەها وتیشى جگە لە هەموارکردنەوەى یاساکە بە تێڕوانینمان و ئەزمونمان لەو کێشە خێزانیانە بە تایبەت لە نێوان هاوسەران ئەوەى کە زۆرێک لە هاوسەرەکان هیچ زانیارى و هۆشیاریەکى پێویستیان نیە بۆڕوبەڕوبونەوەى کێشەو هەڵگرتنى بەر پرسیارێتى و چارەسەرکرنىناکۆکیەکانیان لە چوارچێوەى خێزاندا بۆیە پێویست دەکات لەکاتى ئەنجامدانى گرێبەستى هاوسەرگیرى توعیە پێشکەش بە هاوسەران بکرێت کە لە چەند کەسێکى شارەزا وەک)مامۆستاى ئاینى_توێژەرى دەرونى_پارێزەر_کەسانى پسپۆڕو شارەزا لە کیشە خێزانیەکان(پێکبێن ..
 
چاوپێكەوتنی نوێنەری رێكخراو لەگەڵ لێپرسراوی نووسینگەی كفری
2-ڕۆڵى مامۆستایانى ئاینى لە چارەسەرکردنى کێشە خێزانیەکاند: _
بەهۆى ئەو ڕۆڵە گرنگەى کە ماموستایانى ئاینى هەیانە لە کۆمەڵگاى کوردستان بەگشتى و گەرمیان بە تایبەتى تا ئێستاش زۆرێک لە خێزانەکان بۆچارەسەرکردنى کێشە خێزانیەکان پەنا دەبەنە بەر مامۆستایانى ئاینى تاوەکو ڕێگە چارەیان بۆ دابنرێت بەپێى شەریعەتى ئیسلامى بۆیە وەک ڕێکخراو بە پێویستمان زانى چاوپێکەتنێک لەگەڵ پێشنوێژ و وتاربێژى مزگەوتى )شێخ عبدلقادرى گەیلانى(لەکەلار ئەنجام بدەین لەسەر ئەم بابەتە بە شێوەى پرسیار و وەڵام-:
پرسیار/ڕۆڵى شەریعەت چیە لەپاراستنى مافى ژنان و هەماهەنگى نێوان یاسا دانراوەکان و شەریعەت چیە لە پێدانى مافى ژنان؟
وەڵام/شەریعەت زۆر گرنگى بە ئافرەت داوە دەتوانین بڵێن جیاوازى ئافرەت لەگەڵ پیاو لە ئیسلامدا لە زۆر لایەنەوەیە کە هەموو مافەکانى پیداوە و بۆى دیارى کردوە کە بەشێکى دەگەڕێتەوە بۆ خودى پێکهاتەى ئافرەت کە دەبیتە دایک و ئەو ئەرکە سەرەکییەى پێسپێردراوە، لە بەرامبەر ئەوەدا هەمو مافەکانى لەلایەن پیاوەوە بۆ دابین کراوە،ئەمەجگە لە مافى ڕێزگرتن کە ئەوەى لە ئیسلامدا هاتوە وێنەى نیە لە هەموو ئاینەکان وڵاتەکاندا،پێغەمبەرى خوا )د.خ( دەفەرموێت ئەگەر کەسێک خۆى خاوەن کەرامەت و کەسێکى بەخشندە و چاکەکار بێت بە کەرامەت و ڕێزەوە هەڵسوکوت لەگەڵ ئافرەت دەکات ئەوکەسەى ئیهانە بە ژن دەکات کەسێکى بێ دایک و باوک و هەرچی و پەرچیە،ئەوە لەلایەن ڕێز گرتنەوەیە،هەردوولا بەشێوەیەکى یەکسان مافەکانیان بۆ دابین کراوە و نابێت زوڵم لەهیچ لایەنێک بکرێت بۆ تەوازن و ڕێکخستنى کۆمەڵگەیە بە کورتىئیسلام هەموو مافەکانى بە ژن داوە.
پرسیار/بە زۆر سەرجێی کردنى هاوسەرى لە ڕوانگەى شەریعەتى ئیسلامیەوە دروستە؟
وەڵام/سەرجێى بریتیە لە پەیوەندیەکى ڕوحى لە نێوان هاوسەراندا واتە پەیوەندیەکى دەرونیە،لە سەدا ٩٩ ڕوحیە وە ئەگەر توندوتێژى بەکار بهێنرێت وە پیاو لە کاتى نزیک بونەوەى لە هاوسەرەکەى هەست نەکات بەشێکە لە خۆى باوەڕناکەم چێژى لێوەربگریت لە ئیسلامدا سەرجێى کردن پەیوەندیەکى ڕوحی وخۆشەویستیە،ئیسلام سەرجێى بەزۆر ناکات و ڕێی نەداوە پیاو دەستدرێژى بکات بە زور بۆ سەر ئافرەت و توندوتێژى بەکار بهێنێت لە کاتى سەرجێى کردندا،تەنانەت ئیمام غەزالى ئەفەرموێت ئەگەر پیاو گوێ بە چێژ وەرگرتنى ئافرەتەکەى نەدات و چێژو لەزەتى ژنەکەى پشت گۆێ بخات ئەوا گوناح بار دەبێت لە ڕوى دینەوە .
پرسیار/ڕۆڵى مامۆستایانى ئاینى چیە لە چارەسەرکردنى کێشە خێزانیەکان؟
وەڵام/کۆمەڵێک کێشە هەیە دێتە لاى مامۆستایانى ئاینى هیچ دادگا و هیچ پارێزەرێک نایبێنت،کە ڕۆژانە ئێمە وەک مامۆستایان بە تەمبیەکردن و قسەى باش و ئامۆژگاریمان کردوە هەوڵمان داوە پێکیان بێنینەوە وە نمونەش هەیە هاتونەتە لاى من دوو تەڵاقى داوە یەک تەڵاقى ماوە بەڵام من ئامۆژگاریم کردون پێکم هێنانتەوە لە ناو بازاڕ دواى ماوەیەک بینیومن دەستیان لە دەستى یەکا بوە،زۆرێک لە مامۆستایەنى ئاینى شارەزاى یاساکەین و کەسانى ئەکادیمین بۆ نمونە من خۆم ماستەرم هەیە لە فقهى بەراوردکردندا،وەکو خۆم هەر کەیسێک بێتە لاى من و دانشتنى دادگاى تیابێت یەکلاى ناکەم و دەڵێم بڕۆنە دادگا تاوەک و دادوەر بە دادپەروەى کەیسەکان یەکلا بکاتەوە،بۆیە پێویستە دادگا ڕۆڵى مامۆستایەنى ئاینى لەبەر چاو بگرن چونکە نەبوونى مامۆستایانى ئاینى کەلێنێکى گەورە دروست دەکات بە هیچ دادگایەک چارەسار ناکرێت .
پرسیار/حوکمى بە زۆر هاوسەرگیرى کردن لەلاى شەرع چیە؟
وەڵام/لە شەرعدا بە هیچ جۆرێک ڕێگەى نەداوە نە بە زۆر ژن بۆ کوڕ بێنیت نە بەزۆر کچ بدرێت بە شوو،لە سەردەمى پێغەمبەرى خوا ئافرەتێک بەلاى ماڵیاندا تێپەڕى وتى ئەى پێغەمبەرى خوا باوکم بە زۆر منى داوەتە ئامۆزاکەم لەبەر بەرژەوەندیەکى کەسى خۆى پێغەمبەرى خوا سەرپشکى کرد لەوەى تەڵاق بە دەستى خۆى بێت هیچ مافێک ناکەوێتە سەر،پاشان ئافرەتەکە وتى ئەى پێغەمبەرى خوا من بە ئامۆزاکەم ڕازیم بەڵام بۆیە وام وتوە تاوەک و بزانم ئایا ئەگەر کەسێک بە زۆر هاوسەرگیرى پێبکرێت هیچ مافێکى دەبێت،کەواتە حەرامەو تاوانە حوکمى بە زۆر هاوسەرگیرى کردنى ئافرەت بە تایبەت بۆ ئەم سەردەمە کە زیاتر ئافرەتان سەربەخۆییان هەیەو تێگەشتوو خوێندەوارن سە بارەت بە مافەکانى خۆیان .
پرسیار/وەک و مامۆستایەکى ئاینى ئامۆژگارى تۆ چیە بۆ ئەو کەسانەى لە چوارچێوەى خێزاندا پەنا بۆ ئەنجامدانى توندوتێژى دەبات؟
وەڵام/لەهەرکاتێکدا پیاو لە بابەتێکدا توندوتێژى ئەنجامدا ئەواناتوانێت بەژیرى چارەسەرى بکات ئەوە سیفەتێکى نەگۆڕە لە مرۆڤداهەندێک مرۆڤ بگاتە حاڵەتێک پەستانى لەسەرە پەنا بۆ توندوتێژى دەبات ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەى کەسەکە دەرچەى ئەقڵى نەبێت ئەگەر دەرچەى ئەقڵى هەبێت پێویست ناکات توندو تێژى بەکار بێنێت،بۆیە پێوێستە هەموو ژن و مێردێک کاتێ هاوسەرگیرى دەکەن لە سەرەتاوە لەگەڵیا کەمە کەمە فێرى یاساى هاوسەرگیرى بکات و لێک تێگەشتن و خۆشەویستى دروست بکەن ڕۆژانە بۆ زیادکردنى خۆشەویستى و ڕێزگرتنى یەکتر هەوڵ بدەن هەموو ڕۆژێک خەرمانى خۆیان لەبابەتى خۆشەویستى زیاتر بکەن بۆ ئەوەى بتوانن کێشەو ناکۆکیەکانیان چارەسەر بکەن و هەر لەیەکەم ڕۆژى  هاوسەرگیریەوە بناغەى خۆشەویستى وپێکەوە ژیانى ئاشتیانە دابنێنن.
 
سەردانی نوێنەری رێكخراو بۆ بەرێوەبەرایەتی گشتی ئەوقافی گەرمیان
3_ خۆکوشتنى ئافرەتان لە دەرئەنجامى توندوتێژى خێزانى،ڕۆڵى ڕێکخراوەکانى ژنان لەم بارەیەوە:_
ئامارەکان لە گەرمیان پێَمان دەڵێن ساڵ بەساڵ خۆکوشتنى ژنان و ئافرتان بەرەو زیادبوون دەچێت،ئەمیش لە دەرئەنجامى توندوتێژى لە چوارچێوەى خێزانەکان ژنان بێهیوابوون لە چارەسەرکردنى کێشەکانیان پەنا بۆ خۆسوتاندن دەبەن،تەنانەت هەندێک لە ئافرەت بەدواى چارەسەرى کێشەکەى ناکەوێت دواجار دەست دەبات بەگیانى خۆى و بەڕێگەچارەى کێشەکان دەزانێت، بۆ ئەم مەبەستە چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ئەندامى لقى گەرمیانى کۆمەڵەى ئافرەتان ئەنجام دا:_
 ئەندامێكی لقى کۆمەڵەى ئافرەتانى گەرمیان باسی لەوەكرد،”من ڕۆژانە دەرگاى ماڵەکەم کردۆتەوە بۆ ئەو ئافرەتانەی ڕوبەڕوى توندوتێژى خێزانى دەبنەوە دێنە لام بۆ وەرگرتنى ڕاوێژ و دانانى ڕێگا چارە منیش تا بۆم بکرێت بە دەمیانەوە دەچم و لەگەڵیان دەبم تاوەک و سکاڵا تۆمار دەکەین و دەیگەیەنینە دادگا و چەندین جار من پارێزەرى خۆبەخشم بۆیان دابین کردوون،
هەروەها پێى وایە کەیسەکانى خۆکوشتن و خۆ سوتاندنى ئافرەتان ڕۆژ بەڕۆژ بەرەو زیاد بوون دەچێت و بەداخەوە جێگەى نیگەرانیە من بە حوکمى ئەوەى ساڵانێکى زۆر لەناو کەیسەکان و لەگەڵ قوربانیان پەیوەندیم هەبوە من بە چەن هۆکارێک دەیگەڕێنمەوە:_١_نەبونى هۆشیارى لەناو خەڵکدا بەرچاو ڕون نەبوونیان لەسەر یاساى بەرەنگاربونەوەى توندوتێژى خێزانى و ڕێڕەوى لێکوڵینەوە لە دادگاندا و کارەکانى لێژەنەکان بۆ ئاسانکردنى کێشە خێزانیەکان بە تایبەت لەلاى ئافرەتان.
٢_نەبونى دادگایەکى تایبەت مەند سەبارەت بەبینى کێشەخێزانیەکان کە زۆر بەى جار دادوەرێکى مەدەنى یاخود کەتن ئەم کەیسانەش دەبێنێت بەهۆى نەبوونى کات وادەکات ڕێڕەوەى لێکۆڵینەوە دوابکەوێت کاتى زۆرى بوێت و خەڵکیش متمانەى بەیاسەکە کەمتر دەبێت پێى وایە دادگا ناتوانێت بە زوی کێشەکانیان بۆ چارەسەر بکات.
٣-بوێر نەبوونى ژنان هەمیشە ترس و لاواز بێنینى خۆیان وا دەکات لەبرى ئەوەى سکاڵا تۆمار بکەن و هەوڵى چارەسەرکردنى کێشەکانیان بدەن پەنا بۆ خۆ کوشتن ببەن.
4_ڕۆڵى داواکارى گشتى لە جێبەجێکردنى یاساکەدا:_وەک نوێنەورى ڕێکخراو لە سەردانێکمان بۆ جێگرایەتى داواکارى گشتى لە گەرمیان چاوپێکەوتنمان لەگەڵ ئەندامێكی داواکارى گشتى ئەنجامدا تاوەک و گفتو گۆیەک بکەین سەبارەت بەڕۆڵى داواکارى گشتى و هەوڵەکانیان بۆچارەسەرکردنى کێشە خێزانیەکان ،بەڕێزیان وتیان ڕۆڵى داواکارى گشتى لە جێبەجێکردنى یاساى بەرەنگاربونەوەى توندوتێژى بەم شێوەى لاى خوارەوەیە:._
١_چاودێرى بڕیارەکانى دادگا دەکات کاتێک بڕیاڕ بۆکەیسێکى خێزانى دەردەکات.
٢_داواکارى گشتى بەدواداچون بۆ ئەو کەیسانە دەکات کە تاخیر دەبێت لە یەکلاکردنەوە.
٣-سەردانیکردنى نوسینگەى بەرەنگاربونەوەى توندوتێژى خێزانى بۆ گفتوگۆکردنى بابەتەکان لە گەڵ بەڕێوبەرى نوسینگە و لێکۆڵەر وئەفسەرکان..
 
بەشێوەیەکى گشتى ڕۆڵى لە چاودێرى کردنى یاسەکەیە کە ڕۆژانە دۆسیەکان دێت و پێداچونەوەى بۆ دەکەین بۆ ئەوەى بزانین ئەنجامەکەى بەچى دەگات هەندێک جاریش لایەنەکان دێن لێرەیا کێشەکەیان باس دەکەن کە تایبەتە و بابەتى خێزانیە،پێویست دەکات پیش ئەوەى ببێتە کەیس ئەفسەرى لێکۆڵینەوە دەیهێنێت بۆلامان هەوڵ ئەدەین بگەینە ئەنجامێک و نەبێتە کەیس وە لەوەڵامى پرسیارى نوێنەرى ڕێکخراو سەبارەت بەوەى ئایا هیچ کێشیەک هەبوە هاتبێتە لات و پێویستى کردوە نەبێتە کەیس و بچێتە دادگاو چارەسەر بوبێت وتى ڕاستى نەبوە لەبەر ئەوەى زۆرجار ئەو کەسانەى کە دێن لەسەرەتاى کێشەکەدایە خوێنیان گەرمە بە توندى دێنە پێشەوە و دواتر تەنازل ئەکەن و پاشەگەز ئەبنەو و رێک ئەکەون،وتیشى یاساکە زۆر باشە و بەڵام پێویستى بە هەموارە بە تایبەت لە مادەى یەکەم هاتوە بە دیارى کراوى تاوانەکانى دیارى نەکردوە وەک و ئەوەى لە مادەى دووەم بڕگەى دووەم دەڵێت ئەم کردارانەى خوارەوە وەک نمونە بە توندوتێژى دادەنرێت لە هیچ یاسایەکدا تەنانەت یاساى سزاکانیش هیچ شتێکى وانەهاتوە بڵێت بۆ نمونە چونکە شتێکى مەتاتیە دەکرێت گەورەى کەیت و بچوکى کەیت بە دەستى خۆت،ئەمە ئەبێت بە دیارى کراوى بڵێت ئەمە تاوانە و ئاوایە،سەبارەت بە وەڵامى پرسیارى چى شتێک بکرێت بۆ زیاتر جێبەجێکردنى یاساکەو کەمکردنەوەى توندوتێژى خێزانى بەڕێزیان لە چەند خاڵێکدا کۆى کردوە لەوانە-:
*هەبونى شەڵتەرێکى بەردەوام لە گەرمیان،چونکە تائێستا شەڵتەرێکى بەردەوام لە گەرمیان نیە خۆ ئەگەر ئافرەتێک پێویستى بەوە بێت زیاتر لە ٢٤ سەعات لە شەڵتەر بمێنێتەوە پێویستە بنێردرێت بو شەڵتەر لە سلێمانى کە ئەمەش زۆر جار کەیسەکە درێژە دەخایەنێت بۆ ماوەیەکى درێژ ئەبێت ئەم ئافرەتە بهێنرێت و دواتریش دەبارە بنێردرێتەوە سلێمانى کە ئەمەش ئیش و کارەکان قورستر ئەکات.
*هەبونى دادگایەکى تاوانى تایبەت بە بینینى کەیسەکانى کوشتن و خۆکوشتنى ژنان چونکە هەندێک جار دەبینیت دادوەرەکە چەندین کەیسى مەترسیدارى جگە لە توندوتێژى خێزانى لایە و لەیەک کاتدا کەیسى تایبەت بە کوشتن و خۆکوشتنى ژنان دەبێنێت هەندێک جاریش ماوەى نێوان دانشتنەکان و بینینى دادبینى دورو درێژە و زۆر جار لە قۆناغى لێکۆڵینەوە و بەڵگەکان ون دەبێت و زۆرینەى جار تاوانباران بە سزایى خۆیان ناگەن ئەمەش هۆکارێکە 
 
چاوپێكەوتنی نوێنەری رێكخراو لەگەڵ ئەندامی داواكاری گشتی 5_چیرۆکى سەرکەوتن:_
)چ.م.ح( لە دایک بووى ساڵى ١٩٩٤ دانشتوى ناحیەى ڕزگارى سەر بە قەزاى کەلارە ماوەى ساڵێکە هاوسەرگیرى کردوە خاوەنى کوڕێکە،لە شەوى ٢٠٢٢/٧/٢٧ لە ئەنجامى دەمە قاڵێک و کێشەیەکى بچوک کە لەگەڵ مێردەکەیدا دروست بوە یەکسەر بەو پەڕى توڕەیەوە پەنا دەباتە بەر خۆ سوتاندن و نەوت بەسەر خۆیدا دەکات و گڕ لە خۆى بەر دەدات مێردەکەشى چونکە تا ئێستا ڕوبەڕوى هیچ حاڵەتێکى وا دەبێت ناتوانێت هیچ یارمەتیەکى بدات و توشى شۆک دەبێت بۆیە دراوسێکەى فریاى دەکەوێت و دەیباتە ئیمێرجنسى لە کەلار پاش تەداوى کۆمەڵێک چارەسەرى سەرەتایى بە هۆى زۆرى ڕێژەى سوتاویکەیەوە هەواڵەى نەخۆش خانەى سلێمانى دەکرێت پاش مانەوەى یەک مانگ لە نەخۆشخانە دەگەڕێتەوە ماڵەوە ،خاتون لە کاتى گێڕانەوەى چاوەکانى پڕ بوو لە فرمێسک و وتى بە بارودۆخێکى زۆر ناخۆشدا تێپەڕیوم،پاش کردنەوەى پەڕاوى لێًکوڵینەوە بۆ دۆسیەکە لە هۆبەى توندو تێژى ڕزگارى کە ڕۆڵێکى بەرچاویان بینیوە لە پێکهاتنەوەى نێوان ئەم دوو هاوسەرە سەرە ڕاى ئەوەى خێزانى لەسەرەتادا ڕەزامەند نەبوونە بە گەڕانەوەى کچەکەیان بۆ ماڵى هاوسەرێتى،بەڵام لە ڕێگەى لێژنەى ئاشتەواى و هۆبەى توندوتێژى کێشەکیان بۆ چارەسەر کراوە و نەیان هێشتوە خێزانێک پەرتەوازە ببن،خاتون زیاتر دواو وتى بەڕاستى من زۆر پەشیمانم کە بۆ ئەو کێشە بچوکە من ئاوام لە خۆم کرد داوام لە هەموو ئافرەتانە گەر کێشەکانیش زۆر گەورە بێت پەنا نەبەن بۆ ئازاردانى گیانى خۆیان،دابنیشن و کێشەکیان لە شوێنکى وەک 
 
 _کار و چالاکیەکانى بەڕێوبەرایەتى توندوتێژى دژى ژنان/گەرمیان لەساڵى 2٠22،لەپێناو زیاتر بەرەو پێشچونى یاسەکەدا:_
نوێنەرى ڕێکخراو چاوپێکەوتنێکى لەگەڵ بەڕێوبەرى بەڕێەرایەتەکە ئەنجام داو دواى گفتوگۆکردن بەڕێوبەرى بەڕێوبەرایەتێکە وتى ئێمە وەک بەڕێوبەرایەتى لە جێبەجێکردنى یاسەکە هیچ کێشە و گیرو گرفتێکمان نیە هەر شتیکیش هەبێت تا پێمان بکرێت بەهەوڵى هەموو لایەک باشترى دەکەین،چارەسەرى دەکەین،دواتر سەردانى بەشى ئامار و پلاندانانم کرد و بۆم دەرکەوت کە جگە لەو کەیسانەى کە ڕۆژانە دێتە لایان و چارەسەرى دەکەن چەندین کارو چالاکى تریان هەبوە لە پێناو زیاتر پێشخستنى یاساکەدا کە خۆى دەبینیتەوە لەپێشکەش کردنى چەندین خول و سیمینار تایبەت لەسەر یاسەکە بۆ چین و توێژە جیاوازەکان،ئەمە جگە لەوەى خۆیان بەشدارى چەندین خول و سیمیناریان کردوە،چەندین بڕوانامەی ڕێزلێنانیان بەخشیوە بەو کەسانەى کە خزمەتى بوارى یاسەکەیان کردوە لە پیشەکەیى خۆیاندا
 .
 
 
 
 
 
 
ئیدارەى ڕاپەڕین 
لیژنەى ئاشتەوایی
لەبەرئەوەى لیژنەى ئاشتەوایی دەورێکى گرنگى هەیە لە ئاشتەوایی ئەنجامدان لەنێوان خێزان و کەیسەکانى توندووتیژى بۆیە لێرەدا وەکو ڕێکخراوی هاریکارى یاسایی ژنان لە درێژەى کارەکانمان وەکو چاودێرى جێبەجێ کردنى یاسایی بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى خێزانى بە پێویستمان زانى کە تیشک بخەینە سەر چۆنیەتى کار کردنى لیژنەى ئاشتەوایی-:
1- سەبارەت بە چۆنیەتى کارکردنى لیژنەى ئاشتەوایی و ئاستەنگەکانى بەردەم جێبەجێ کردنى کارەکانیان-:
سەبارەت بەم بابەتە بەڕێز بەرپرسى لیژنەى ئاشتەوایی خێزانى ئاماژەى بەوە کرد کە دواى ئەوەى ڕێکارەکانى سەر کەیسێک تەواو دەبێت لە دادگا دواى ئەوە هەواڵە دەکرێت بۆ لیژنەى ئاشتەوایی بە بڕیارى دادوەر.دواى ئەوەى لێرە کەیسەکە دەبینین واتە پێش ئەوەى کەیسەکە هەواڵە ببێت بۆ دادگاى تایبەتمەند، دەنێردرێت بۆ لاى ئێمە و لێرە قسەیان لەگەڵ دەکەین و هەوڵدەدەین کە ئاشتیان بکەینەوە و زۆربەى جاریش سەرکەوتوو بووین لەوەدا و کێشەکەیان کۆتایی پێ دێت و ڕاپۆرتى خۆمان پێشکەش بە دادوەر دەکەین،وە ئەگەر ئاشت نەبوونەوە لایەنەکان ئەوا بەهەمان شێوە لە ڕاپۆرتەکەدا ئاماژە بەوە دەکەین کە ئاشت نەبوونەوە.
2- سەبارەت بە ژمارەى ئەندامانى لیژنەى ئاشتەوایی-:
بەڕێز لێپرسراوى سەنتەرى ڕاوێژکارى خێزانى ئاماژەى بەوە کرد کە پێشتر ژمارەى ئەندامان) ٣( سێ کەس بووە و بەڵام لە ئێستادا) ٥( پێنج کەسن و واتە ئەو پێنچ کەسە ڕۆژانە دادەنیشن لەگەڵ کەیسەکان و دوو کەسیان داخڵى هیچ نابن و تەنها گوێ دەگرن و تێبینى خۆیان دەنووسن و تەنها سێ کەسەکەى تر قسە دەکات.
ئەو پێنج ئەندامەى لیژنەى ئاشتەوایی پێک دێن لە توێژەرێکى دەروونى و توێژەریکى کۆمەڵایەتى و کەسێکى یاسایی و مامۆستایەکى ئایینى .
هەر جارەو دوو کەس لەمانە ڕۆڵى ئەوە دەبێت کە تەنها گوێ دەگرن و تێبینى خۆیان دەنووسن و ئەوانى تریش کە قسە بۆ لایەنەکانى کێشەکە دەکەن.
3- سەبارەت بە میکانیزمەکانى ئاشتەوایی و ئایا چ جۆرە میکانیزمێک بەکار دێت بۆ ئاشتەوایی-:
بەڕێزیان ئاماژەیان بەوە کرد لەبەرئەوەى لەناو یاسای بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى خێزانى باس لە هیچ میکانیزمێک نەکراوە بۆ ئاشتەوایی بەشێوەیەکى دیاریکراو بۆیە ئێمە ئەو ڕێگایە دەگرینەبەر کە دروستە بۆ کەیسەکە،بۆنمونە هەندیچک کەیس هەیە وا پێویست دەکات یەک جار لەگەڵ لایەنەکان دانیشن و هەندێک کەیسیش هەیە وا پێویست دەکات کە سێ بۆ چوار جار لەگەڵیان دانیشین، ئەگەر هەستمان کرد لایەنەکان پێویستیان بە کاتى زیارە ئەوا بەهەمان شێوە کاتییان پێ دەدەین واتە ئەگەر ئێمە بچووکترین ئومێد ببینین لەنێوان لایەنەکاندا ئەوا ئێمە لەگەڵیان بەردەوام دەبینو کێشەکەیان چارەسەر دەکەین.
4- ئایا ئەگەر هاتوو سکاڵاکار ئامادەنەبوو لەبەردەم لێژنەى ئاشتەوایی ئەوا وا حساب دەکرێت کە تنازلى کردووە لە سکاڵاکەى؟
نەخێر بەهیچ شێوەیەک وادانانرێت کە تنازلى کرددوە لە سکاڵاکەى خۆى. کاتێک سکاڵاکار ئامادە نەبوو ئەوا ئێمە تەنها لە ڕاپۆرتى خۆماندا ئاماژەى پێ دەکەین کە ئامادە نەبووە.بەڵام ئەگەر ئامادە نەبوو ئەوا دادوەر دووبارە جەخت دەکاتەوە لەسەر ئامادەکردنى وهاتنى بۆ بەردەم لیژنەى ئاشتەوایی. واتە دەبێ فلتەرى لیژنەى ئاشتەوایی ببڕێت بۆیە ئێمە تەنها لەگەڵ یەک لایەن دانانیشین و پێیان دەڵێین کە پێویستە لایەنى بەرامبەریش ئامادە بێت لەبەرئەوەى بۆ ئاشتەوایی ئەنجامدان پێویست بە هەردوو لایەنەکە دەکات.
ئایا زیاتر کام جۆرى توندوتیژى بوونى هەیە؟ وە ئایا زیاتر توندوتیژى لەلایەن کام ڕەگەزەوە ئەنجام دەدرێت؟
ئەو توندوتیژیەیی کە لە ئێستادا هەیە زیاتر توندوتیژى دەروونیە و کە لەلایەن پیاوەوە ئەنجام دەدرێت بەرامبەر ئافرەت وەکو ئەوەى کە پیاوەکە گوێ بە خێزانەکەى نادات و قسەى لەگەڵ ناکات و ئیهمالى دەکات، یان سوکایەتى و قسەى ناشیرینى پێ دەڵێت.هەروەها توندوتیژى جەستەیش هەیە بەڵام کەمتر.هەروەها توندوتیژى دارایش هەیە کە بەهۆى بێکاریەوەیە کە وا دەکات پیاوەکە توندوتیژى ئەنجام بدات بەرامبەر خێزانەکەى.
6-ئایا لیژنەى ئاشتەوایی کاریگەرى هەبووە لە ئەنجام دانى ئاشتەوایی-:
بەڵى بە دڵنیاییەوە کاریگەرى هەیە و ئێمە وەکو لیژنەى ئاشتەوایی هەموو هەوڵى خۆمان دەدەین و هەموو ڕێگایەک دەگرینە بەر بۆئەوەى لایەنەکان ئاشت بکەینەوە و هەندێک جاریش ئەگەر نەمانتوانى ئاشتیان بکەینەوە ئەوا بە قسە کردن و باس کردنى کێشەکەیان وا دەکات ئەو کەسانە خاڵى ببنەوە و ڕق و کینەیان بەرامبەر یەکتر نەمێنێت چونکە زۆربەى کات ئەوانەى کێشەیان هەیە یەکێک لە گرفتەکانیان ئەوەیە کەس نیە گوێیان بۆ بگرێت، یان زۆر جار هەبووە کەسەکە لەڕووى دەروونیەوە حاڵى باش نەبووە ئێمە لێرە هەوڵى زۆر دەدەین کە لە ڕووى دەروونیەوە ئارامم ببنەوە و باشتر بن.
7-کێشە و گیروگرفتەکانى بەردەم لیژنەى ئاشتەوایی-:
یەکێک لە کێشەو گرفتەکان کەمى کارمەندە، بەڕێزیان ئاماژەیان بەوە کرد کە ژمارەى کارمەندەکان لە سەنتەرى ڕاوێژکارى خێزانى ٧ بۆ ٨ کەسن و هەر ئەو کارمەندانە ئیشى لیژنەى ئاشتەوایی دەکەن و هەم ئیشى بڵاو کردنەوەى هۆشیاریی کۆمەڵایەتیش دەکەن و ئەمەش واى کردووە ئەرکى سەر شانیان قورستر بێت .بۆنمونە کە ئەو کارمەندانە بەردەوام کەیس دەبینن هەفتانە گوێ لە کیشەى خەڵکى تر دەگرن و کە خۆى ئەمە کاریگەرى دەبێت لەسەر دەروونى ئەو کارمەندە.
هەروەها کەمى ڕێژەى دەورات و خول بۆ ئەو کارمەندانە چونکەوەکو باسمان کرد ئەوان کاریگەر دەبن بەو کێشە و گیروگرفتەکانى کەیسەکان.
هەروەها یەکێکى تر لە کێشەکانمان نەبوونى بینایەکى سەربەخۆیە تایبەت بە سەنتەرى راوێژکارى خێزانى، بەجۆرێک ئێمە لێرە لەناو بینای بەڕێوەبەرایەتى توندوتیژى خێزانیداین بۆنمونە ئەگەر هاتوو لایەنەکان منداڵیان لەگەڵدا بوو ئەوا ئێمە لێرە ژورێکى تایبەتمان نیە بۆ ئەو حاڵەتانە. بۆیە بوونى بینایەکى سەربەخۆ ئەمە وادەکات کە خەڵکى کە دێن بۆ لامان بەتەواویی هەست بە ئارامى بکەن..
 
چاوپێكەوتنی نوێنەری رێكخراو لەگەڵ لێپرسراوی سەنتەری راوێژكاری خێزانی.
2- ڕۆڵى ڕێکخراوەکانى کۆمەڵگەى مەدەنى لە جێبەجێ کردنى یاساکەدا
  سەرپەرشتیارى مۆبایل تیم و بەڕێوەبەرى کەیس لە بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى کۆمەڵایەتى بە هاوکارى سندوقى نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ دانیشتوان. بەڕێزیان باسیان لەوە کرد کە وەکو تیمێکى گەڕۆک ئیش لەسەر یەکسانى جێندەرى و بەهێز کردنى تواناکانى ژنان و هۆشیار کردنەوەیان لەسەر توندوتیژى دەکەن ،وتیشى لەبەرئەوەى لەم دواییانە لەسەر پرسى جێندەر چەندین بۆچوونى جیاواز درووست بوو ئێمەش بۆئەوەى نەخوازراو نەبین لەکۆمەڵگادا روونمان کردۆتەوە کە ئێمە ئیش لەسەر یەکسانى دەکەین لەسەر بنەماى جۆرى کۆمەڵایەتى.
لە وەڵامى پرسیارێکدا کە ئاڕاستەى بەڕێزیان کرا دەربارەى ئەوەى کە لە ئێستادا چ جۆرە توندوتیژییەک زیاتر بوونى هەیە ،ئاماژەى بەوە کرد و وتى کەیسەکان جیاوازن و توندوتیژیەکان جیاوازن، زیاتر توندوتیژى کۆمەڵایەتى و دەروونى زۆرە.ئێمە کاتێک کەیسَیک دێت بۆ لامان بەدواداچوونى خۆمان دەکەین و ئەگەر زانیمان کەیسەکە تایبەتە بە ڕێکخرا و لایەنێکى تر ئەوا ئێمە ئاڕاستەى ئەوانى دەکەین.بۆنمونە ئەگەر توندوتیژیەک بەرامبەر منداڵ کرابێت بەداخەوە کە ڕێکخراوێک نیە لە ڕانیە تایبەت بە منداڵان بۆیە ئێمە پیشت بە پاراستنى منداڵان دەبەستین و ئاراستەى ئەوانى دەکەین.
هەروەها باسى لەوە کرد کە زیاتر ئەو توندوتیژیانەى هەیەبریتین لە خیانەى زەوجى و توندوتیژى دەرونیش زۆرە و هەروەها خراپ بەکارهێنانى تۆڕى کۆمەڵایەتى.
هەروەها باسى لەوە کرد کە چۆنیەتى تعاملکردن و مامەڵەکردن لەسەر کەیسەکانى توندوتیژى زۆر گرنگە چ وەکو بەڕێوەبەرایەتیەکانى توندوتیژى یان نوسینگەکان و پۆلیس و ئەمانە کاتێک ئافرەتێک خۆى توندوتیژى بەرامبەر کراوە دەبێ بەشێوازێکى تایبەت مامەڵەى لەگەڵدا بکرێ و نهێنى پارێزى تەواو هەبێ لە کەیسەکاندا.
سەبارەت بەوەى کە ئایا ڕێژەى توندوتیژى کەمى کردووە بە بەراورد بە ساڵانى ڕابردوو؟
بەڕێزیان ئاماژەیان بەوە کرد کە ڕێژەى توندوتیژى کەمى نەکردوە لەگەڵ ئەوەى کە ژمارەى ڕێکخراوەکان زۆرن و هۆشیاریش بڵاو دەکرێتەوە بەڵام هێشتا توندوتیژى بوونى هەیە.
توندوتیژیەکانیش زیاتر بەرامبەر بە ئافرەت دەکرێت،  ڕاستە بەرامبەر بە پیاویش دەکرێت بەڵام زۆر کەمتر.
هەروەها دەکرێ بڵێین کە هەندێک جۆرى توندوتیژى کاڵ بۆتەوە و هەندێکى ترى زەق بۆتەوە لەوانە خراپ بەکارهێنانى ئامێرەکانى پەیوەندى و خیانەى زەوجى، واتە توندوتیژیە خێزانیەکان هەر هەبوون بەڵام پێشتر ئافرەتان کە توندوتیژیان بەرامبەر دەکرا یان خۆى دەکوشت یان خۆى دەسوتاند بەداخەوە، بەڵام لە ئێستادا دەکرێ بڵێین کە لەم ڕوەوە هۆشیارترن.
هەروەها هاوسەرگیرى پێش وەختە زیادى کردووە لەبەرئەوەى کچان هۆشیاریان نیە لەسەر پرۆسەى هاوسەرگیرى و هاوسەرگیرى پێش وەختە ئەنجام دەدەن و زۆربەى کات ئەوانەن کە دواتر روبەروى توندوتیژى دەبنەوە و ئەمەش واى کردووە کە دواتر ڕێژەى جیابوونەوەش زیاد بکات.
هەروەها ئەوەندەى ئێمە تێبینیمان کردووە توندتیژیەکان زیاتر لە لەلایەن ئەو پیاوانەوە ئەنجام دەدرێت کە لە سلکى عسکرى ئیش دەکەن وەکو پۆلیسن یان ئاسایشن، یان ئەوانەن کە لایەنى داراییان باش نیە و بێ کارن، یان ئەوانەن کە ماددەى هۆشبەر بەکار دێنن .ماددەى هۆشبەر کاریگەریەکى زۆرى هەیە لەسەر زیاد بوونى ڕێژەى توندوتیژى.
چى بکرێت بۆ هۆشیار کردنەوەى زیاترى ئافرەتان؟
یەکێک لە ڕێگاكان دەکرێ بڵێین بوونى ڕێکخراوى زیاتر کە کار بکەن لەسەر توندوتیژى خێزانى و هۆشیار کردنەوەى خەڵکى دەربارەى توندوتیژى بۆنمونە ڕێکخراوێک بەس لەبوارى یاساییدا ئیش بکات و لە رووى یاساییەوە باسى سزاکانى توندوتیژى بکات.
هەروەها بوونى ڕێکخراوى زیاتر کە لە گوندەکان ئیش بکەن لە بوارى توندوتیژى چونکە ئافرەتانى گوندەکان زۆر زیاتر پێویستیان بە هۆشیارییە دەربارەى توندوتیژى.
کردنەوەى خول و دەورات بۆ پێگەیاندنى ئافرەتان و چ لە ڕێگەى سیمیناراتەوە بێت بۆئەوەى ئافرەتان بتوانن زیاتر هۆشیاربن و ببنە خاوەنى کار و داهاتى خۆیان.
هەروەها هۆشیارکردنەوەى زیاترى وقوتابخانەکان پێویستە هەم مامۆستا و هەم قوتابى هۆشیار بکرێنەوە چونکە لە ئێستادا ڕێژەى 
 
 سەرپەرشتیارى مۆبایل تیم و بەڕێوەبەرى کەیس لە بەڕێوەبەرایەتى چاودێرى کۆمەڵایەتى 
3- چیرۆکى سەرکەوتن
یەکێک لە قوربانیەکانى توندوتیژى خێزانى ئافرەتێک بوو بەناوى)س.م. ع( دواى ئەوەى کە خوشکى ناوبراو پەیوەندى پێوە کردم وتى ئاگادارم کە تۆ نوێنەرى ڕێکخراوێکیت و یارمەتى ئافرەتان دەدەن وتى کە خوشکەکەم لەلایەن هاوسەرەکەیە توندوتیژى بەرامبەر دەکرێ،دواى ئەوەى وەکو نوێنەرى ڕێکخراوى هاریکارى یاسایی ژنان بۆم روون کردەوە کە ڕێکخراوەکەمان چییە و چۆن کار دەکات و زۆر خۆشحاڵ بوو بەمە و دواى ئەوەى کە لەگەڵیان دانیشتم و ناوبراو باسى لەوە کرد کە لەلایەن هاوسەرەکەیەوە دەرکراوە لە ماڵ بۆ ماوەى چوار بۆ پێنج مانگ دەبێت بۆخۆى منداڵە تەمەن یەک ساڵانەکەى لە ماڵى باوکین و مێردەکەى جگە لەوەى کە لەماڵ دەرى کردووە و هیچ جۆرە بژێوییەکیان ناکێشێت .باسى لەوە کرد کە مێردەکەى زۆر سوکایەتى پێ کردووە و جنێوو قسەى ناشیرینى پێ وتووە و کە ئەمەش لە ڕووى دەروونیەوە کاریگەریەکى زۆرى لەسەر هەبووبوو. وەکو نوێنەرى ڕێکخراو دواى ئەوەى ڕاوێژى یاساییم پێشکەش کرد زۆر خۆشحاڵ بوو بەمە و لە ئێستادا داواکانى لە دادگای بەرایی ڕانیە بەردەوامە و کارەکانى بەشێوەیەکى باش دەچن بەڕێوە
4- ڕۆڵى ڕاگەیاندن و سۆشیاڵ میدیا لەسەر هۆشیارى یاسایی لەسەر یاسای بەرەنگار بوونەوەى توندوتیژى خێزانى
ڕاگەیاندکار و چالاکوانێكی بوارى مەدەنى وتى،  ڕاگەیاندن وەسیلەیەکە بۆ کار ئاسانى ژیانى تاکەکان و هەریەک لە ئێمە دەتوانێت بەو جۆرەى دەیەوێت سۆشیاڵ میدیا بەکار بێنێت لایەنى باشى و لایەنى خراپى. ئەوەى کە لە ئێستادا دەیبینین هەموو کەسێک لە شوێنى خۆیەوە و ماڵەکەى خۆیەوە دەورى ڕاگەیاندکار دەبینێت و ئیشى ڕۆژنامەنووس دەبینێت و ئەمەش واى کردووە فەوزایەک درووست ببێ لەناو کۆمەڵگادا.
لە ڕۆژگارى ئەمڕۆدا و لەسەردەمى تەکنەلۆجیادا خەڵکى بە ئاسانى دەتوانن زانیارى دەربارەى یاساکان بەدەست بێنن و لەوانەش یاسای بەرەنگاربوونەوەى توندوتیژى خێزانیە و خەڵکى دەتوانن زانیارى تەواو بەدەست بێنن دەربارەى ئەوەى چ کارێک بە توندوتیژى دادەنرێت و سزاکەى چییە.بەڵام لەهەمان کاتدا کاریگەرى خراپیشى هەیە ئەویش ئەوەیە کە دەتوانین بڵێین یەکێک لەو جۆرە توندوتیژییانەى زۆر باوە و ئەنجام دەدەرێت لەڕێگەى سۆشیاڵ میدیاوە بریتییە لە جنێودان و سوکایەتى کردن و هەڕشەکردن...هتد *زیاتر ئەو توندوتیژیانەى بوونیان هەیە کام جۆرەیە و زیاتر توندوتیژى بەرامبەر کام ڕەگەز ئەنجام دەدرێت؟
دەتوانین بڵێن ڕێژەى توندوتیژى ڕوو لە زیادبوونە وە لە ئێستادا دەکرێ بڵێین توندوتیژى بەرامبەر بە ئافرەتان و بە پیاوانیش هەیە ،هەرچەندە دەتوانین بڵێین لەم دەڤەرە تا ئێستاش توندوتیژى بەرامبەر ئافرەت زیاترە و لەبەرئەوەى پیاو سالارى بوونى هەیە و پیاو باڵا دەستە لە خێزانەکەدا و پێیوایە مافى ئەوەشى هەیە توندوتیژى بکات بەرامبەر خێزانەکەى.
ئەو توندوتیژیانەى بوونیان هەیە زیاتر دەروونى و کۆمەڵایەتین و هەروەها دارایین، تا ڕادەیەک توندوتیژى جەستەیەکە کەم بۆتەوە .دەکرێ بڵێن توندوتیژى دەروونى لە ڕێگەى سۆشیاڵ میدیاوە زۆر زۆر بووە لە ئێستادا و بەتایبەت لەناو چینى گەنج دا و بەتایبەیش بەرامبەر ئافرەت، کە ڕۆژانە چەندین ئافرەت ڕووبەڕى هەڕەشە و سوکایەتى دەبێتەوە.
پێویستە خەڵکى زیاتر هۆشیار بکرێنەوە دەربارەى سۆشیاڵ میدیا و بەکار هێنانى و و بزانن کە ئەگەر هاتوو بەشێوازێکى خرپ بەکارى بێنن ئەوا سزاى لەسەرە.
 
چاوپێكەوتنی نوێنەری رێكخراو لەگەڵ میدیاكار و پارێزەر )لانە رسول(
 
 
 
 
 
 
 
  
كۆی گشتی سلێمانی دهۆك هەولێر بەرێوەبەرایەتیەكان
١٠٣٠٥ ٤٠٧٥ ٢٦٠١ ٣٦٢٩ ژمارەی كەیس
 
لیژنەی ئاشتەوایی \ كەیسە ئاشتەوەبووەكان
2٠22
   
٨٢٦ ٢٠ ٤٨ ٦٢ ٢٢٣ ٢٧٢ ٢٠١ ژماری
كەیس
 
راسپاردەكان
١.زیادكردنی ژمارەی پێراگەیاندنی دادوەری )مبلغ( بۆ دادگای كەتنی توندووتیژی خێزانی سلیمانی بەجۆرێك رێگری لە بەرەوپێشچوونی داواكان نەكات.
٢.زیادكردنی ژمارەی كارمەندی یاسایی بۆ دادگای كەتنی توندوتیژی خێزانی سلیمانی.
٣.دابینكردنی هاوكاری زیاتر بۆ نووسینگەكانی توندووتیژی خێزانی.
٤.كردنەوەی شەڵتەر لە ئیدارەی گەرمیان.
٥.دامەزراندی دادگای تاوانەكانی تایبەت بە كۆشتنی ژنان بە جۆرێك هاوكاربێت لە زوویەكلایی كردنەوەی دۆسیەكانی كوشتنی ژنان.
٦.بڵاوكردنەوەی هۆشیاری زیاتر لەسەر یاساكە و بەرێوەبەرایەتی و دادگاكانی توندوتیژی خێزانی.
٧.كردنەوەی دادگای بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی خێزانی لە ئیدارەی گەرمیان و سەرجەم قەزاكان.
٨.باشتركردنی بارودۆخی خانەكانی داڵدەدانی ژنانی هەرەشەلێكراو بە جۆرێك كە رێگە بە دایكان و منداڵەكانیان بدات كە تیایدا بمێننەوە و هەست بە ئارامی و پاراستن بكەن.
٩- زیادکردنی به شی سەنتەری راوێژکاری خێزانی بو بەرێوه بەرایەتی زاخۆ، چونکه ئەم سەنتەرەرۆڵێکی گرنگ و پێویستی هەیە بو چاره سەرکردنی کێشه خێزانیەكان و توندوتیژی خێزانی. 

1785 جار خوێندراوه‌ته‌وه‌
6/27/2023 12:24:54 PM
Copyright. All Rights Reserved.
Top